ئەوپەڕی دووڕوویی ڕووسیا

وێرانبوونی لایەکی نەحۆشخانەیەکی منداڵان لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بە هێرشێکی موشەکی ڕووسیا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

باڵیۆز لیندا تۆماس-گرینفیڵد دەڵێت،"ئەمڕۆ ئێمە لە ژێر سایەی لە ئامێزگرتن و باشترکردنی فرە لایەنییدا گرددەبینەوە ؛ لە پابەندبوونەوە بە یاسای نێودەوڵەتی و لەگەڵ ئەوەشدا، لەو دەمەی ئێمە قسە دەکەین، ڕووسیا بەردەوامە لە لاوازکردنی متمانە بە دامەزراوەکانمان، هاوکات رووسیا بە مەبەست و بە زەقی بنەما سەرەکییەکانی دەستورنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات."

Your browser doesn’t support HTML5

ئەوپەڕی دووڕوویی ڕووسیا

لە 16 ی مانگی حەوتدا، لەو دەمەی نوێنەرانی فیدراسیۆنی ڕووسیا خۆیان ئامادە دەکرد بۆ کردنەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە "هاوکاریی فرە لایەنی بۆ سیستمێکی جیهانی زیاتر دادپەروەرانە و دیموکراسی و بەردەوام "، زیاتر لە 50 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نێویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا، راگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێدا بێچاوڕوویی ڕووسیایان لە سەرکردایەتیکردنی ئەم ڕووداوە سەرکۆنە کرد. ئەوان لە بەیاننامەکەدا وتیان"بەهۆی جەنگی دڕندانەی شەڕانگێزی دژی ئۆکراین، بابەتی مشتومڕەکە پیشاندانێکی ڕوونی دیکەی دووڕوویی ڕووسیایە."

نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس-گرینفیڵد وتی.
لە ساڵی 1959 یەکێتی سۆڤیەت "پەیکەرێکی برۆنزی پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە پیاوێک شمشێرەکەی دەکات بە هەوجاڕ و چەکێکی جەنگ دەگۆڕێت بۆ ئامرازێک بۆ چاکەی گشتی و بایەخی سەرەکی بە ئاسایشی خۆراک و گەشەی کشتوکاڵی دەدات لەوەی بە وێرانکاری،" و هەر بۆیە مایەی گاڵتەجاڕییە کە ئەمڕۆ، هەر هەمان ئەو وڵاتەی کە ئەم پەیکەرەی دانا و ئەم وانەیەی بۆ بەهاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان داناوە، ئێستا چالاکانە لە جەنگێکی دوژمنکارانە دژ بە هاوسێکەی تێوەگلاوە ." و دەڵێت ...

"جەنگێک کە خۆراکی کردووەتە چەک ، نەبوونی نا ئارامی خۆراک نەک تەنها بۆ ئۆکراینییەکان، بەڵکو بۆ دەیان ملیۆن کەسی برسی لە سەرانسەری جیهان خراپتر کردووە.

"جەنگێک کە زیانێکی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبای ئۆکراین گەیاندووە، هەڕەشە لە سەدان هەزار کەس لە سەرمای ئەم زستانەدا دەکات.

"جەنگێک کە هەزاران کەسی بێتاوانی کوشتووە، لەوانە دەیان کەس تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە کیێڤ.

"جەنگێک کە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی نایاسایی هەزاران و هەزاران کەس لە ماڵەکانیانەوە کردووە، کە منداڵانیان لە نێودایە.

"وجەنگێک کە بووەتە هۆی ئەوەی مۆسکۆ بگەێنێتە لێواری هەڕەشەی چەکی ئەتۆمی وهەروەها پێشێلکردنی پابەندبوونەکانی بە سزا نێودەوڵەتییەکان."

باڵیۆز تۆماس-گرینفیڵد وتی"ئەو دووڕووییەی کە لە باخچەی باکووری نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لەلایەن دەوڵەتێکەوە نمایشدەکرێت و گوایە ئەوەی هەڵبژاردووە هەوجاڕەکان بگۆڕیت بۆ شمشێر ، هاوتایە لەگەڵ ئەو دووڕووییەی کە ئەمڕۆ و هەموو ڕۆژێک رووسیا لەم ئەنجومەنەدا پیشانی داوە." و دەڵێت ...

"ئەمڕۆ ئێمە لە ژێر سایەی لە ئامێزگرتن و باشترکردنی فرە لایەنییدا گرددەبینەوە ؛ لە پابەندبوونەوە بە یاسای نێودەوڵەتی و لەگەڵ ئەوەشدا، لەو دەمەی ئێمە قسە دەکەین، ڕووسیا بەردەوامە لە لاوازکردنی متمانە بە دامەزراوەکانمان، هاوکات رووسیا بە مەبەست و بە زەقی بنەما سەرەکییەکانی دەستورنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات، لەوانە یەکپارچەیی خاک و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و هەروەها هاوکاری نێودەوڵەتی."

باڵیۆز تۆماس گرینفیڵد وتی" ئەمەریکا پێشوازی لەو دەرفەتە دەکات بۆ پێکەوە کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پرسە رژدەی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و هاوکاری فرە لایەنی،" تەنانەت ئەگەر لەلایەن ئەندامێکی ئەنجومەکەوە ببەسترێت ئەوەی جار لە دوای جار پیشانی داوە کە ئەو ئەم بابەتە بە جددی وەرناگرێت."