ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
کۆمەڵگەی کریستیان لە عێراق جارێکی دیکە خۆی دەبینێتەوە لە بە ئامانجکردنی لە لایەن حکومەتی عێراق و لایەنەکانی نوێنەرایەتی ئێران دەکەن.
Your browser doesn’t support HTML5
کۆمەڵگەی کریستیان بۆ پتر لە دوو هەزار ساڵە لە عێراقدا بوونی هەیە . لە دەیان ساڵانی ئەمدوایانەدا ، جەنگ و سەرکوتکردن و توندوتیژی و ئاوارەکردنی بەزۆرەملێ ، ژمارەیانی بە ئەندازەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە. مەزەندەدەکرێت کە لە ساڵی 2003 ، یەک ملیۆن و نیو کرستیان لە عێراقدا ژیابن؛ لە ئێستادا و دوای ڕووخانی سەدام حوسەین و سەرهەڵدانی قاعیدە و داعش و هەروەها دامەزراندن و تاکتیکەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە ئێران پشتیوانیان دەکات ، ژمارەیان بۆ 150 هەزار کەس کەمی کردووە .
بەمدوایانە گورزێکی نوێ لە کۆمەڵگەی کریستیان درا، بە تایبەت لە کلدانیە کاثۆلیکەکان کە نزیکەی لەسەدا 67 ی کرستیانەکان لە عێراق پێکدێنن. لە 3 ی مانگی حەوتدا ، عەبدولەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە ناکاودا فەرمانێکی ساڵی 2013 ی هەڵوەشاندەوە، ئەوەی کاردینال لویس رافایڵ ساکۆ ی بە پەتریارکی کڵێسای کلدانیەکان ناساندبوو. لە 15 ی مانگی حەوتدا، "کاردیناڵ ساکۆ ڕایگەیاند دەستبەرداری پۆستەکەی لە بەغدا وەک گەورە قەشە دەبێت و دەچێت بۆ یەکێک لە دێرەکان لە کوردستانی عێراق."
کاردیناڵ ساکۆ داکۆکیکارێکی ڕاشکاوە کە مەترسی دەربڕیوە لەوەی کریستیانەکان لەبەر سەرکوتکردن وا لە عێراق نامێنن ، وا دیارە ئەو لە بەغدا چیتر هەست بە سەلامەتی ناکات . لە نامەیەکدا بۆ لەتیف رەشید سەرۆکی عێراق ، کاردینال گوتی " هەڵمەتی بە مەبەست و سووکایەتیکردن " دژ بە ئەو بە ڕابەرایەتی ڕەیان کلدانی ئەنجامدراوە، ناوبراو سەرۆکی میلیشیای لیوای 50 ی بابلە کە گوایە کریستیانن و بەشێکە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لایەنگری ئێران، کە زۆرێک لە شارۆچکەکانی کریستیانەکانی داگیرکردووە.
لە دواترین راپۆرتی لەسەر ئازادی ئاینی نێودەوڵەتی ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی دا بەوەی لیوای 50 ی بابل لە " زەوتکردن ، دەستگیرکردنی نایاسایی ، ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی تاکەکان بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن تێوگلاوە ." وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بەسەر ڕەیان کلدانی ڕابەرەکەیدا سەپاند بەهۆی پێشێلکارییە گەورەکان ، لەوانە سەرکوتکردنی کەمینە ئاینیەکان ، بە نایاسایی دەستبەسەرداگرتن و فرۆشتنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و تۆقاندن و ناچارکردن و هەروەها هەراسانکردنی ژنان.
کاردینال ساکۆ لەگەڵ چاودێرانی دیکە بڕوایان وایە ئەو هەڵمەتەی لە دژی دەکرێت، تاکتیکێکە بۆ زەوتکردنی دەسەڵاتەکەی و هەروەها دەستگرتن بەسەر ئەو شتانەی کریستیانەکان لە وڵاتەکەدا لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتووە .
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ کاردیناڵ ساکۆ نیگەرانە و ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمەڵگەی کریستیانی عێراقی " بەشیکی زیندووی ناسنامەی عێراقە و بەشێکی سەرەکی مێژووی فرە چەشنی عێراق و سنگفراوانییە،" ماثیۆ میلـلەر وتەبەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاردینال ساکۆی بە ڕابەرێکی بەڕێزی کڵێسا ناوبرد و گوتی کاردیناڵ ساکۆ لەژێر هێرشی ڕابەرێکی ملیشیادایە کە گەمارۆکانی لەسەر ماوەتەوە."
وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا میلـلەر گوتی دۆخی دژواری کاردینال ساکۆ گورزێکە لە ئازادی ئاینی دەدرێت و ڕایگەیاند "هەر بۆیە ئێمە ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان بە حکومەتی عێراقییەوە کردووە بۆ ئەوەی نیگەرانیەکانمانیان بۆ ڕوونبکەینەوە."