ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
باڵیۆز تۆمس-گرینفیڵد وتی، "ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تەواوی کارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش جێبەجێ بکات ئەوا "ئـێمە دەتوانین ئاڕاستەکە بەرەو ئایندەیەکی زیاتر پارێزراو و ئارامتر بۆ ژنان و کچان و هەروەها بۆ هەموومان دابڕێژین."
Your browser doesn’t support HTML5
لیندا تۆمس گرینفێڵد باڵێۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان وتی : بیست و چوار ساڵ لەمەوبەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە 1325 ی پەسەند کرد، کە بڕیارێکی گرنگە و بە مەبەستی زیادکردنی بەشداریکردنی تەواو و یەکسانی ژنانە لە خولقاندنی ئاشتی و ڕێگریکردنە لە ململانێکان و هەروەها بۆ هەوڵەکانی بنیاتنانی ئاشتی. بەڵام وێڕای زۆرێک لە پابەندبوونەکان و دەستپێشخەریی جیهانی و هەرێمی، ژمارەی ئەو ژنانەی کە لە پرۆسەی خولقاندنی ئاشتی فەرمیدا بەشدارن، هێشتا کەمە.
لیندا تۆمس گرینفێڵد وتی، " بەر لە پەسەندکردنی بڕیارەکە ، رێژەی بەشداریکردنی هەموو ئاشتی پارێزانی ژنان لە نێوان یەک بۆ دوو بوو. ئەو ژمارەیە نزیکەی دە هێند زیادی کردووە. بەڵام لە ڕاستیدا دەبووایە سەد هێند بێت. لە نێوان ساڵانی 1990 بۆ 2000 تەنیا لە سەدا 12 ی ڕێککەوتنەکانی ئاشتی ئاماژەیان بە ژنان کردووە؛ ئێستا ئەو ژمارەیە لەسەدا 33 یە. بەڵام پێویستە رێژەکە لەسەدا سەد بێت".
ڕاپۆرتێکی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونی کردەوە کە پێشکەوتنەکان پاشەکشەیان کردووە و نایەکسانییەکان هێشتا ڕیشەیان داکوتاوە، لەوانە لە نێو سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
باڵیۆز لیندا تۆمس گرینفیڵد داوای کرد و وتی،" ئێمە بەرپرسیاریمان لە ئەستۆدایە بۆ ڕیشەکێشکردنی نادادپەروەری و نایەکسانی لەناو سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا. یەکەم کلیلی سەرەکی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە ، وەبەرهێنانە..
باڵیۆز لیندا تۆمس گرینفیڵد وتی "بە سانایی بڵێم ، پێویستە ئێمە ئەو سەرچاوانەی پێویستن بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکانی ئەمڕۆ و دواتر چارەسەرکردنیان ... ئەمەریکا لە وەڵامدانەوەی ئەم بانگەوازە بەردەوام دەبێت: جا چ تەرخاندکردنی سەرچاوەکان بە ناوەندەکانی [ژن و ئاشتی و ئاسایش] بە ڕابەرایەتیی حکومەت، یان وەبەرهێنان لە سندوقەکانی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ پشتگیریکردن لە بەشداریکردنی ژنان لە بواری سیاسەت و ژیانی گشتیدا. هەموو ئەمانە سەرباری ئەو نزیکەی 40 ملیۆن دۆلارەشی کە ئێـمە داومانە بە سندوقی ژنانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاشتی و مرۆیی ".
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد داوای کرد و وتی: لە پێناو بەرەوپێشچوون لە کارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش ، هەر یەک لە وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە لە ناوخۆیدا داکۆکی لێبکات و هەروەهاش لە ناو سیستمی فرەلایەنەیدا .
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی،" ئەوە پاڵنەرە کە بوو لە پشت یاسای [ژن، ئاشتی و ئاسایش]ی ئەمەریکا لە ساڵی 2017، کە چوارچێوەیەکی یاساییە بۆ ئاڕاستەکردنی بیرکردنەوەمان لە ناوخۆ و دەرەوە. لە کاتی پەسەندکردنی یاساکەوە ، ئێمە هاوبەشیمان لەگەڵ ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێکردووە بۆ یارمەتیدانی ئۆکراین بە مەبەستی جێبەجێکردنی پلانی کارکردنی نیشتمانی WPS [ژن، ئاشتی و ئاسایش] و یارمەتیدانی ئەثیوپیا بۆ خولقاندنی ڕێککەوتنێکی وەستاندنی دوژمناکارییەکان کە زیاتر پرسی جێندەر دەگرێتەوە."
باڵیۆز تۆمس-گرینفیڵد جەختی لەوە کردەوە و وتی لە هەمووی گرنگتر "دەبێت ئێمە پابەندبین بە پاراستن و برەودان بە ئازادییە بنەڕەتییەکانی ژنان و کچان وتیشی" ئەمەریکا داوای لێپرسینەوە دەکات لە ئەو کەسانەی کە مافە مرۆییەکانی ژنان پێشێلدەکەن جا گرنگ نییە لە هەر شوێنێک ڕوودەدەن.
باڵیۆز تۆمس-گرینفیڵد وتی، "ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تەواوی کارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش جێبەجێ بکات ئەوا "ئـێمە دەتوانین ئاڕاستەکە بەرەو ئایندەیەکی زیاتر پارێزراو و ئارامتر بۆ ژنان و کچان و هەروەها بۆ هەموومان دابڕێژین."