دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، گواستنەوەیەکی تری ئاشتییانەی دەسەڵات لە ئاسۆدا

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە میانەی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە باخی گوڵی کۆشکی سپی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 2024 و پرسی گواستنەوەی دەسەڵات، 7 ی مانگی یازدەی 2024

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

سەرۆک بایدن دەڵێت، "وڵاتەکە ئەم یان ئەوی دیکە هەڵدەبژێرێت. ئێمە ئەو بژاردەیەی کە وڵات هەڵیبژارد پەسەند دەکەین . من زۆر جار وتوومە کە نابێت وڵاتەکەت خۆشبوێت تەنها کاتێک سەردەکەویت. نابێت هاوسێکەتت خۆش بووێت تەنها کاتێک هاوڕابن."

Your browser doesn’t support HTML5

دوای هەڵبژاردنی ئەمەریکا، گواستنەوەیەکی تری ئاشتییانەی دەسەڵات لە ئاسۆدا

سەرۆک جۆو بایدن وتارێکی پێشکەش بە وڵات کرد دوای هەڵبژاردنە گشتییەکەی پێنجی مانگی یازدە کە تیایدا هاووڵاتیانی ئەمەریکایی دەنگیان دا بۆ گەڕانەوەی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی بۆ پۆستەکەی، ئەوەی بەڕێز بایدن لە ساڵی 2020 دا لێی بردەوە.

سەرۆک بایدن وتی: " بۆ زیاتر لە 200 ساڵە، ئەمەریکا لە مەزنترین تاقیکردنەوەی لە مێژووی جیهاندا لە بواری خۆبەڕێوەبەریدا بەردەوام بووە - و ئەوەش لە قەبارە گەورەکردن نییە ؛ بەڵکو ئەوە ڕاستییەکە - کە خەڵک - خەڵک دەنگ دەدەن و سەرکردەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن و ئەوان ئەو کارە بە ئاشتیانە دەکەن و لە دیموکراسیدا هەمیشە خواستی خەڵک سەردەکەوێت."

سەرۆک بایدن وتی ئەو تەلەفونی بۆ ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراو کردبوو بۆ ئەوەی پیرۆزبایی سەرکەوتنەکەی لێبکات.

سەرۆک بایدن وتیشی،" من ترامپم دڵنیاکرد کە ئاڕاستەی تەواوی بەڕێوەبەرایەتیەکەی دەکات بۆ کارکردن لەگەڵ تیمەکەی ترامپ بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەیەکی ئاشتیانە و ڕێک و پێکی دەسەڵات. هاووڵاتیانی ئەمەریکایی شایستەی ئەوەن."

لە دوای ئەو هەڵمەتە سەختەی تێدا کامڵا هێرس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بەرەنگاری بەرێز ترامپ بووەوە ، سەرۆک بایدن ستایشی هێرس جێگری سەرۆک و خۆ کاندیدکردنی بۆ کۆشکی سپی کرد.

سەرۆک بایدن وتی، " کامڵا خاوەن ورەیەکی پتەوە. خاوەنی کارەکتەرێکی مەزنە، کارەکتەری ڕاستەقینە. ئەو هەموو دڵ و هەوڵی خۆی تەرخان کرد، و پێویستە خۆی و سەرجەم تیمەکەی شانازی بەو هەڵمەتەوە بکەن کە ئەوان بەڕێوەیان برد".

بەڕێز بایدن ئامۆژگاری ئەوانەی کرد کە دەنگیان بە هێرس جێگری سەرۆک دا ، "درێژە بە بەشداریان بدەن " و هەروەها بە "باوەڕیان". بایدن جەختی لەوە کردەوە کە هەڵمەتە سیاسییەکان بریتین لە "پێشبڕکێی نێوان دیدگاکانی کێبڕکێدەکەن."

سەرۆک بایدن وتی، "وڵاتەکە ئەم یان ئەوی دیکە هەڵدەبژێرێت. ئێمە ئەو بژاردەیەی کە وڵات هەڵیبژارد پەسەند دەکەین . من زۆر جار وتوومە کە نابێت وڵاتەکەت خۆشبوێت تەنها کاتێک سەردەکەویت. نابێت هاوسێکەتت خۆش بووێت تەنها کاتێک هاوڕابن. شتێک کە من هیوادارم بتوانین بیکەین جا گرنگ نییە دەنگت بە کێ داوە، ئەوەیە یەکتری بە نەیار تەماشا نەکەین بەڵکو وەک هاووڵاتیانی ئەمەریکایی لە ئاستی گرژییەکان کەمبکەینەوە."

سەرۆک بایدن وتی، "من وەک سەرۆک ئەرکی خۆم جێبەجێ دەکەم. وتیشی، " من سوێندەکەی خواردوومە جێبەجێ دەکەم، و ڕێز لە دەستوور دەگرم. لە 20 ی مانگی یەکی [ساڵی داهاتوو] دا، ئێمە گواستنەوەیەکی ئاشتیانەی دەسەڵاتمان لێرە لە ئەمەریکا دەبێت."