ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای داسەپاندۆتە سەر دوو کاربەدەستی باڵای وزارەتی زانیاری و هەواڵگەری (ئیتلاعات) ئێرانی بۆ پەیوەندییان بە ڕفاندن و بەبارمتەگرتن و لەوانەیە مردنی کارمەندی پێشووی بیرۆی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی FBI ڕۆبێرت لەڤنسن کە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا درێژترین ماوەیە بە بارمتەگیراوە.
Your browser doesn’t support HTML5
ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای داسەپاندۆتە سەر دوو کاربەدەستی باڵای وزارەتی زانیاری و هەواڵگەری ( ئیتلاعات) ئێرانی بۆ پەیوەندییان بە ڕفاندن و بەبارمتەگرتن و لەوانەیە مردنی کارمەندی پێشووی بیرۆی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی FBI ڕۆبێرت لەڤنسن کە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا درێژترین ماوەیە بە بارمتەگیراوە.
ڕۆبێرت لەڤنسن لە دوورگەی کیشی ئێران لە سەردانێکی ساڵی 2007دا بێ سەروشوێن کرا. وێنە و لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی، لەڤنسن داوای ڕزگارکردنی دەکات لەدەست ڕفێنەرانی نەناسراو کەوا لە ساڵی 2011 و2010 لە سەریەک ڕەوانەی خێزانەکەی کراون. حکومەتی ئێرانی لە وڵامی داواکارییەکان بۆ یارمەتیدانی دۆزینەوەی کە چی بەسەرهاتووە، نکۆڵی دەکات لە هەبوونی هەر زانیارییەکی سەبارەت بە شوێنەکەی.
ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان دوو کاربەدەستی وزارەتی زانیاری وهەواڵگەری ئیتلاعاتی ئێرانی محەمەد بەصیری و ئەحمەد خزاعی بە بەرپرسیار دادەنێت بۆ ئەوەی وەک کۆشکی سپی ناوی دەبات بە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ڕفاندن و بە بارمتەگرتن و لەوانەیە مردنی لەڤنسنەوە.
کۆشکی سپی لە ڕاگەیاندنێکی نووسراودا دەڵیت ئەمە ڕوونە کەوا کاربەدەستە باڵاکانی ئێرانی نەک تەنیا بەرپرسیارن لە بێ سەروشوێنکردنی بەڕێز لەڤنسن، بەڵکو بە مەبەست هەنگاویان ناوە بۆ شاردنەوەی دەست هەبوونیان بە ڕێگای هەڵمەتێکی بەرفراوانی چەواشەکاری زانیاریەوە. بەو ڕاگەیاندنە حکومەتی ئەمەریکا دەست بە یەکەم هەنگاوی ئاشکرا دەکات دژی حکومەتی ئێرانی بۆ بەرپرسیارکردن و سزادانیان.... هەر کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، ویلایەتە یەکگرتووەکان بەبێ پشوودان بەدوای هەموو ئەوانە دەگەڕێت کە دەستیان لەو کارەدابووە.
دەستنیشانکردنی محەمەد بەصیری و ئەحمەد خزاعی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاوە مانای ئەوەیە ئەو کەسانە هەر سەروەت و سامانێکیان لەناو ئەمەریکادا هەیانبێت، دەستیان بەسەتەردادەگیرێت. هیچ کەسێکی ئەمەریکایی ناتوانێت کاردارییان لەگەڵدا بکات. هەروەها ئەو دەزگا دراوییانەی بیانی کەوا سەودای مەزنیان لەگەڵدا دەکەن، ئەوانیش بەرەو ڕووی سزاکان دەبنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپـێـیۆ ئاماژەی بەوە دا کەوا ڕژێمەکەی ئێران مێژوویەکی 41 ساڵی هەیە لە ڕفاندن و بەبارمتەگرتنی بیانییەکان و ئەوانەی ناسنامەی دوو وڵاتیان هەیە وەک دەستە باڵایی سیاسی. لە ڕاگەیاندنەکەدا گوتی هوشداری بەهێزمان دووپات دەکەینەوە بۆ ئەمەریکایـیەکان و ئەوانەی ناسنامەی دوو وڵاتیان هەیە کەوا گەشتی ئێران دەکەن ڕەنگە سەلامەتی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.
وەزیری دەرەوە پەمپـێـیۆ ڕایگەیاند کەوا ڕفاندنی بەڕێز لەڤنسن و بە بارمتەگرتنی یاخود شیانی هەیە کوژرابێت، ئەوانە نموونەیەکی دیکەی سامناکە لە هەوڵی ڕژێمەکە کەوا هیچ بەهایەکی بۆ ژیانی مرۆڤ نییە. گوتی داوا لە ڕژێمی ئێرانی دەکەین زانیاری تەواو لەسەر چارەنووسی بەڕێز لەڤنسن بخاتە بەردەست و ئێمە ئاسوودە نابین تا هەموو ئەو ئەمەریکایـیانە نەگەڕێنەوە ماڵی خۆیان کە لە لەلای ئێران بەناڕەوا گیراون.