سوریا لە خراپەوە بۆ خراپ تر

کەمپی ڕوکبان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

باڵیۆز تۆمەس-گرینفیڵد دەڵێت" ئەمەریکا داوا لە ڕژێمی ئەسەد دەکات هاوکاری لە داواکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات بۆ کردنەوەی ڕێگەی بازرگانی بۆ کەمپی ڕوکبان و دابینکردنی یارمەتی مرۆیی هێڵی پەڕینەوە بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی."

Your browser doesn’t support HTML5

سوریا لە خراپەوە بۆ خراپ تر

نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت سوریا لە قەیرانێکی دژواردایە و هیچ یەک لە کێشە لە ڕادەبەدەرەکانی بەبێ چارەسەرێکی سیاسی ناتوانرێت بە شێوەیەکی بەردەوام چارەسەر بکرێت. سەرباری ئابوورییەکی شکستخواردوو هەروەها دۆخێکی ئاسایشی ئاڵۆز و توندوتیژی بەردەوام "بارودۆخی مرۆیی هێشتا لە خراپبوونێکی زۆردایە، ئەوەش بەهۆی قەیرانی قووڵی ئابوورییەوە."

گەلی سوریا پێویستی بە یارمەتی بێ کۆسپ و دەستڕاگەیشتن هەیە لە ڕێگەی هەر یەک لە پەڕینەوەی سنووری و هەروەها هێڵی گەیاندن . بەڵام زۆر جار ناتوانرێت یارمەتییەکان بگەیەندرێن لەبەر ئەوەی لایەنەکان لە سەرانسەری سوریادا ڕێگری دەکەن لە تێپەڕینی کاروانەکان لە بازگەکانی نێوانیان. دۆخەکە خراپە بە تایبەتی لە کەمپی "ڕوکبان " بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لیندا تۆمەس- گرینفیڵد، نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان وتی "ئەمەریکا پابەندە بە دابینکردنی هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەموو رێگەکان، لەوانە لە ڕێی سنوور و بازگەکان."

لیندا تۆمەس- گرینفیڵد وتی "ڕژێمی ئەسەد هەمان کار ناکات. ئێمە ئەمە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبینین کە لەوێ کردەوەکانی ڕژێم - کە زۆر جێی شەرمە لەلایەن ڕووسیاوە پشتگیری دەکرێت - قەیرانێکی مرۆیی لێکەوتەوە ."

دەڵێت،"بۆ ماوەی چوار ساڵە ڕژێم ڕێگری کردووە لە ڕادەستگەیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەزاران کەسی سیڤیل لە کەمپی ڕوکبان و ئەوانیش وان لە لێواری کارەساتدا. ئەمڕۆ دوو مانگ تێدەپەڕیت لەو کاتەوەی ڕژێمی سوریا ڕێگری لە ڕادەستگەیشتنی بە کاڵای بازرگانی کردووە. پێدەچێت ئەوە نزیکترین کارەساتی بەرچاوبێت. ئێستا، خۆراک و پێداویستییە پزیشکییەکان کەمن - ئەوەش مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و بەدخۆراکی و نەبوونی ئاسایشی خۆراکی لێدەکەوێتەوە ، یان لەوە خراپتریش بۆ هەزاران هاووڵاتی مەدەنی."

باڵیۆز تۆمەس-گرینفیڵد وتی" ئەمەریکا داوا لە ڕژێمی ئەسەد دەکات هاوکاری لە داواکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات بۆ کردنەوەی ڕێگەی بازرگانی بۆ کەمپی ڕوکبان و دابینکردنی یارمەتی مرۆیی هێڵی پەڕینەوە بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی، چونکە"هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەو ڕێگریکردن و دڕندەییەی کە وا ئەنجامدەدریت."

باڵیۆز تۆمەس- گرینفیڵد وتی" ئێمە داوا لە ڕووسیا و ڕژێمی ئەسەد دەکەین کۆسپ و بیانووەکان ڕابگرن. وتیشی بۆ ساڵانێکە دەزانین کە نەبوونی بەرەوپێشچوون بەرەو چارەسەرێک لە سوریا مەترسییەکانی ململانێکان لە ناوچە فراوانەکەدا خراپتر دەکات و ئێستا ئەو مەترسییە بووەتە ڕاستییەک."

وتیشی، "ئێران و بریکار و هاوبەشەکانی هەتا دێت زیاتر خاکی سوریا بەکاردەهێنن بۆ هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل و بازرگانیکردن بە چەکی مەترسیدار. جگە لە ئەو وتانەی کە ڕژێمی ئەسەد لەم بوارەدا بڵاوی دەکاتەوە، سورییەکان خۆیان دەزانن کە بریکار و ملیشیا هاوبەشەکانی ئێران تەنیا هەوڵی بەروپێشبردنی کارنامەی ناسەقامگیرکەری خۆیان دەدەن - و نەک یارمەتی هاووڵاتیانی سوریا بدەن."

باڵیۆز تۆمەس-گرینفیڵد وتی "لەم ساتەوەختە مەترسیدارەدا، گرنگە ئێمە کاربکەین ... بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە هەڵکشان لە سوریا و لە وڵاتانی هاوسێدا. " دەشڵێت ئەمەریکا لە کارکردنی لەگەڵ هاوبەشە دیپلۆماسییەکانی بەرەو ئەو ئامانجە بەردەوام دەبێت."