یارمەتیدانی خەڵکی عێراق بەو وزەیەی پێویستێتی

کرێکارێک لە کۆمپانیای کار لە هەولێر سەرقاڵی کارکردنە، 21 ی مانگی حەوتی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ڤێدانت پاتێڵ جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا،" ئێمە دەمانەوێت گەلی عێراق، هەروەک ئەوەی لە هەر وڵاتێکدا دەمانەوێت، دەستیان بە وزەی بەردەوام و سەلامەتدا ڕابگات."

Your browser doesn’t support HTML5

یارمەتیدانی خەڵکی عێراق بەو وزەیەی پێویستێتی

ئەمەریکا لێخۆشبوونێکی بۆ ماوەی 120 ڕۆژ درێژکردوەتەوە کە ڕێگە بە عێراق دەدات سووتەمەنی لە ئێران بکڕێت بەبێ ئەوەی پێشێلی سزاکانی ئەمەریکا بکات. ڤێدانت پاتێڵ جێگری وتەبێژی سەرەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە 22 هەمین جارە کە ئەو لێخۆشبونە درێژ دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و سەربەخۆیی لە وزەی ئێران بخولقێنێت.

"ئەم لێخۆشبوونانە بۆ ماوەی کورتخایەنن و ڕێوشوێنی کاتین بۆ دابینکردنی سەقامگیری وزە. لە کۆتاییدا ئەمە لەو پێناوەدایە، ئێمە دەمانەوێت گەلی عێراق، هەروەک ئەوەی لە هەر وڵاتێکدا دەمانەوێت، دەستیان بە وزەی بەردەوام و سەلامەتدا ڕابگات، کە بۆ چەندان لە پرۆژەکانی ژێرخانی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەکان گرنگە."

وتەبێژ ڤێدانت پاتێڵ ئاماژەی بەوەدا کە ئەمەریکا هانی حکومەتی عێراقی داوە هەنگاوی بە ئاکام بنێت بۆ خێراکردنی هەوڵەکانی بۆ دەستبەرداربوونی لە سەرچاوەکانی وزەی ئێران.

"وە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەوەشمان بینیوە. لە ئێستادا مەزەندەکانمان ئەوەیە کە عێراق بۆ نزیکەی لەسەدا 25 ی وزەی خۆی پشت بە ئێران دەبەستێت و تەنها چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەو ژمارەیە لەسەدا 40 بوو. وە لەم ساڵانەی دواییدا بینیمان هاوبەشەکانمان لە عێراق توانای بەرهەمهێنانی کارەبای خۆیان دوو هێند زیاد دەکات. هەر بۆیە ئێمە پێشکەوتن و هەنگاوەکان بە ئاڕاستەیەکی دروستدا دەبینین و دەمانەوێت بەردەوام بین لە بینینی پلانێکی ڕوون کە گۆڕانکاری ڕاستەقینە و بەدیکراو لەخۆبگرێت."

وتەبێژی ئەمەریکا ڤێدانت پاتێڵ وتی: ئەو پارانەی کە عێراق بۆ سووتەمەنی بە ئێرانی داوە، لە هەژماری بانکی تایبەت لە دەرەوەی عێراق هەڵگیراون و تەنیا بەردەستە بۆ کڕینی کەرەستەی مرۆیی کە سوودیان بۆ گەلی ئێران هەیە. هەر لێکدانەوەیەک پێی وابێت ئەم جۆرە پارانە بۆ ئێران ئازاد دەکرێن، لێکدانەوەیەکی هەڵەیە."

لە سەرەتای ئەمساڵدا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی، جۆو بایدن ستایشی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ پێشکەوتنەکانی عێراق بەرەو دابینکردنی وزە خۆی و تاووتوێی دەرفەتەکانی داهاتووی هاوکارییان کرد بۆ دڵنیابوون لە خۆبژێوی عێراق هەتا ساڵی 2030.

نوێکردنەوەی لێخۆشبوونەکە لە سزاکانی ئەمەریکا، ئەو بوارە دەخولقێنێت کە پێویستە بۆ ئەوەی عێراق بەو ڕێگایەدا بەرەو خۆبژێوی بڕوات .