ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
بڕاد کووپەر، جێگری ئەدمیڕاڵی دەریایی ئەمەریکا دەڵێت،" لەگەڵ هاوبەشەکانمان بە کۆی گشتی زیاتر لە 3 ملیۆن ژەمە خۆراکمان بە بەردانەوە لە ئاسمانەوە بۆ ناو غەززە دابین کردووە ، کە زیاتر لە یەک ملیۆنی ئەو ژەمەخۆراکانە لە ئەمەریکاوە بوون."
Your browser doesn’t support HTML5
دۆخی مرۆیی لە غەززە هێشتا ترسناکە. ئەمەریکا بەردەوامە لە کارکردنی بێوچان بۆ زیادکردنی هاوکارییەکان لە ڕێگەی هەموو ئامڕازەکانی لە بەردەستدایە بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە.
دان دیکهاوس، بەڕێوەبەری بەشی وەڵامدانەوە لە ئاژانسی ئەمەریکا بۆ کاروباری گەشەی نێودەوڵەتی USAID لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەم دواییەدا وتی: تەواوی دانیشتوانی غەززە کە نزیکەی 2.2 ملیۆن کەسە ڕووبەڕووی نەبوونی ئاسایشی خۆراکی توند بوونەتەوە، واتای ئەوەیە کە پێویستیان بە هاوکاری خۆراک هەیە و مەترسی برسێتی لە ئارادایە.
" زیاتر لە نیوەی دانیشتوان لە باکووری غەززە ڕووبەڕووی ئاستەکانی کارەساتبار لە نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە و نزیکەی لەسەدا 30 ی منداڵان لەوێ بە توندی دووچاری بەدخۆراکی بوونەتەوە .لە باشوور، لە باشووری غەززە، نزیکەی چارەکێکی دانیشتووانی ڕووبەڕووی ئەم جۆرە لە نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە."
بەڕێز دان دیکهاوس وتی دۆخی خراپ لە غەززە زیاتر ئاڵۆزتر دەبێت بەهۆی چوونە ناوەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ناو ڕەفەح، ئەوەی کە لە 6 ی مانگی پێنجەوە نزیکەی 640 هەزار کەسی ناچارکردووە لەوێ هەڵبێن . لایەنانی مرۆیی وا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبنەوە لە گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ ناو ڕەفەح بە لەبەرچاوگرتنی داخستنی دەروازە سنوورییە گرنگەکان و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە کۆگاکان و دابەشکردنی یارمەتییەکان ئەوەش بەهۆی خراپبوونی دۆخەکەوە.
بڕاد کووپەر، جێگری ئەدمیڕاڵی دەریایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لە ئارادایە بۆ زیادکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە بە هەموو ڕێگاکانی بەردەستن، لەوانەش لە ڕێگەی وشکانی و لە ڕێگەی ئاسمانی و ئێستاش لە ڕێگەی دەریاییەوە و وتی:
" هەتا ئێستا ئەمەریکا لەگەڵ زیاتر لە دوازدە لە هاوبەشانی زیاتر لە 38 ئۆپەراسیۆنی مرۆیی بۆ بەردانەوە بە فڕۆکەیان ئەنجامداوە. ئەم ئۆپەراسیۆنانە سەنگیان خستووەتە سەر بەردانەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لە ئاسمانەوە کە زۆربەیان بۆ باکووری غەززە یە. بڕاد کووپەر وتیشی لەگەڵ هاوبەشەکانمان بە کۆی گشتی زیاتر لە 3 ملیۆن ژەمە خۆراکمان بە بەردانەوە لە ئاسمانەوە بۆ ناو غەززە دابین کردووە ، کە زیاتر لە یەک ملیۆنی ئەو ژەمەخۆراکانە لە ئەمەریکاوە بوون."
بەڕێز بڕاد کووپەر ڕوونیکردەوە کە ئاژانسی ئەمەریکا بۆ کاروباری گەشەی نێودەوڵەتی USAID لەگەڵ وەزارەتی بەرگری هەماهەنگی دەکات بۆ دامەزراندنی ڕێڕەوێکی دەریایی بۆ زیادکردنی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ فراوانکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لە ڕێگەی زەمینییەوە و وتی:
"ئەم رێڕەوە دەریاییە دروستکردنی سەکۆیەکی کاتی لەخۆدەگرێت ... لە دەریای ناوەڕاست لە کەناراوەکانی غەززە و ڕاستەوخۆ بۆ ناو غەززە بۆ یارمەتیدانی ڕێکخراوە مرۆییەکان بۆ وەرگرتن و گەیاندنی هاوکاری ڕزگارکەری ژیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەن و بێلایەنگری."
دان دیکهاوس، بەڕێوەبەری بەشی وەڵامدانەوە لە ئاژانسی ئەمەریکا بۆ کاروباری گەشەی نێودەوڵەتی وتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هاوکاری ڕزگارکەری ژیان بە هەموو ڕێگاکان دەگاتە دەستی هاووڵاتیانی مەدەنی و" بەردەوام دەبین لە هەموو هەوڵێک بۆ ڕزگارکردنی ژیان و کەمکردنەوەی ئازارەکانی ئەو کەسانەی کە ئەوپەڕی پێویستیان پێیەتی."