ڕۆژی یادکردنەوەی هۆلۆکۆست 2023

وێنەی پەرژینکی تەلی دڕکاوی لە شوێنی کەمپی پێشووی دەستبەسەکردن و مەرگی ئەڵمانیای نازی ئاوشڤیتز-بیرکیناو گیراوە

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

27 ی مانگی یەک ، ئەو ڕۆژەیە کە تێدا لە ساڵی 1945 ناوەندی ئاوشڤیتز – بیرکیناو بۆ دەستبەسەکردن و مەرگ ئازادکرا و وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ یادکردنەوەی هۆلۆکۆست یاد دەکرێتەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕۆژی یادکردنەوەی هۆلۆکۆست 2023

لەسەر بناغەی پەیکەرێکی ڕەشی لە بەردی گرانێت دروستکراو لە باڵتیمۆر وتەیەکەی هەرە بەناوبانگی جۆرج سانتایانای لەسەر هەڵکەندراوە بۆ یادەوەری هۆلۆکۆست، دەڵێت " ئەوانەی ڕابردوویان لەبیر نایەت ، مەحکوومن بە دووبارەکردنەوەی ." هەربۆیە 27 ی مانگی یەک ، ئەو ڕۆژەیە کە تێدا لە ساڵی 1945 ناوەندی ئاوشڤیتز – بیرکیناو بۆ دەستبەسەکردن و مەرگ ئازادکرا و وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ یادکردنەوەی هۆلۆکۆست یاد دەکرێتەوە.

هۆلۆکۆست ئەنجامی دوا چارەسەری ئەڵمانیای نازی بوو بۆ ئەوەی پێیان دەگوت " کێشەی جوو" – کە هەوڵێکی سیستیماتیکی بوو بۆ لەناوبردنی جووی ئەوروپایی .

ئەوە لە هەوڵی نازییەکان بۆ جەنگ جیابوو. لە ڕاستیدا " دوا چارەسەر " زۆر جار بەسەر هەوڵی جەنگەدا زاڵبوو ئەوەش وێڕای ئەوپەڕی پێویستی بۆ سەربازان و کەرەستە لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ ، بەڵام هیچ لە ئەرکەکانی کەمپی مەرگ نەخرانە خزمەتی جەنگەکەوە . لە کۆتاییدا " دوا چارەسەر " کوشتنی 6 ملیۆن جووی لێکەوتەوە .

لەمڕۆدا لەو دەمەی ڕووداوە ترسناکەکانی جەنگی دووەمی جیهانی دێنەوە یاد ، هاوکات لە زۆرێک لە وڵاتان نکوڵیکردن و شێواندنی هۆڵۆکۆست لە هەڵکشاندایە .

خاتوو ئێڵن جێرمان ، نێردەی تایبەت بۆ مەسەلەکانی هۆڵۆکۆست لە بیرۆی کاروباری ئەوروپایی و ئاسیایی گوتی " ئەوە پێدەچێت مایەی بڕاوپێکردن نەبێت کە پتر لە 75 ساڵ دوای کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهان و هۆلۆکۆست ، خەڵک هێشتا نکۆڵی لە ڕاستیەکانی جینۆسیادەکە دەکەن و دەیان شێوێنن . ناوبراو گوتیشی " ئێمە ژمارەیەکی زۆرمان لە بەڵگە و گەواهیدانی چڕی زیندووماوان و هەروەها شایەت حاڵانمان هەیە، لەوانەی کەمپەکانی دەستبەسەرکردن و مارگیان ئازادکرد ، کەچی هێشتا نکۆڵیکردن لە هۆڵۆکۆست و شێواندنی بەردەوامن."

هاوبەندی نێودەوڵەتی بۆ یادەوەری هۆلۆکۆست دەڵێت " نکۆڵیکردن لە هۆلۆکۆست هەوڵدەدات مێژووی هۆلۆکۆست بسڕێتەوە . بەو کارەش ، هەوڵدەدات ڕەوایی بە نازییەت و دژە جوو بدات . شێواندنی هۆلۆکۆست دان بە لایەنەکانی پەیوەست بە هۆلۆکۆست وەک واقیعدا دەنێت ، لەگەڵ ئەوەشدا پاساوی پێدەدات و لە بەهای کەمدەکاتەوە یان هۆلۆکۆست بە خراپی دەخاتە ڕوو ئەوەش لە ڕێی جۆراوجۆرەوە و هەروەها لە ڕێی میدیا جۆراوجۆرەوە."

خاتوو ئێڵن جێرمان ، نێردەی تایبەت گوتی" بەرەنگاربوونەوەی نکۆڵیکردن لە هۆلۆکۆست و شێواندنی گرنگە لەبەر ئەوەی هەموو هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوە لە ڕووداوەکە یان پەرەدەپۆشکردنی ڕاستیەکانی ئەوەی ڕوویدا و ئەوەشی تێوەگلابوو دەبێتە سووکایەتیکردن بە قوربانیەکان و هەروەها زیندووماوانی هۆلۆکۆست . گوتیشی گرنگە چونکە ئەوە زیاتر درێژە بە دژایەتیکردنی سامیزم دەدات هەروەها گرنگیشە لەبەر ئەوەی دەشتوانێت ئاگری توندڕەوی شەڕەنگێز خۆشبکات ."

خاتوو ئێڵن جێرمان ، نێردەی تایبەت گوتی " بەرەنگاربوونەوەی نکۆڵیکردن لە هۆلۆکۆست و شێواندنی گرنگە لەبەر ئەوەی هەڕەشە لە تواناکانمان دەکەن بۆ تێگەیشتن و فێربوون لە مێژووی هۆلۆکۆست."

"هەرگیز دووبارە نەبوونەوەی هۆلۆکۆست یەکێکە لە هەرە وانە گرنگەکانی ئەخلاق ئەوەی جیهان دەتوانێت لە هۆلۆکۆستەوە فێری ببێت ."