کاریگەری جەنگی پوتن لەسەر دابینکردنی خۆراک لە جیهاندا

خەڵکی لە ناوچەیەکی نزیک شارۆچکەی بوچای ئۆکرانیا ڕیزیانگرتووە بۆ وەرگرتنی یارمەتییە خۆراکیـیەکان، 19 ی چواری 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

داگیرکردنی ڤلادیمیر پوتین بۆ ئۆکرانیا پرسی دابینکردنی خۆراک لە جیهان دەخاتە مەترسییەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

کاریگەری جەنگی پوتن لەسەر دابینکردنی خۆراک لە جیهاندا

نزیکەی دوو مانگ لە داگیرکردنی دڕاندانە و گشتگیری بێپاساوی ئۆکرانیا لەلایەن ڤلادمیر پوتنەوە و هەروەها کاریگەریەکانی ئەو جەنگە کە ئێستا لە دەرەوەی سنوورەکانی ئۆکرانیا هەستی پێدەکرێت، ئاسایشی خۆراکی جیهانی بە تایبەت هەتا دێت دەخاتە مەترسییەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وێندی شێرمن لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان گوتی "ئۆکرانیا و ڕووسیا هەردووکیان بەرهەمهێنەرانی گرنگی کشتوکاڵین."
" لەسەدا 30 هەناردەی گەنمی جیهانی لە هەرێمی دەریای ڕەشەوە دەکرێن و هەروەها لەسەدا 20 ی گەنمەشامی جیهان و لەسەدا 75 ی زەیتی گوڵەبەڕۆژەش هەر لەو هەرێمەوە هەناردە دەکرێن."

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وێندی شێرمن گوتی هێزی دەریایی ڕووسی ڕێگری دەکات لە ڕادەستگەیشتن بە بەندەرەکانی ئۆکرانیا و گوایە ڕێگری لە دەیان کەشتی دەکات ئەوانەی باری خۆراکیان بۆ بازاڕەکانی جیهان هەڵگرتووە هەتا خۆیان بگەێننە دەریای ناوەڕاست. هەروەها ڕووسیا بۆمبارانی بەلای کەم 3 کەشتی بازرگانی مەدەنی کردووە ئەوانەی لە ئۆکرانیاوە بەڕیکەوتبوون .

"موشەکەکان و بۆمبەکانی ڕووسی زیانیان بە فڕۆکەخانەکانی ئۆکرانی گەیاندووە و وێرانیان کردووە هەروەها بە هێڵەکانی ئاسنین و وێستگەکانی شەمەندەفەر و شاڕیگەکان ئەوانەی گرنگن بۆ هەناردەکردنی گەنم و گەنمەشامی و هەروەها کاڵاکانی دیکە."

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وێندی شێرمن گوتی "بە گوێرەی دمیترۆ کولیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانی ڕووسیا چالاکانە سایلۆکانی گەنم و عەمبارەکانی خۆراک دەکاتە ئامانج گوتیشی هەموو ئەم کارانە لەلایەن ڕووسیاوە قەیرانێکی خۆراک لە ئۆکرانیا دەخوڵقێنێت هەروەها لە دەرەوەی سنوورەکانی ئۆکرانیاش."

" لە ئێستادا نرخەکانی خۆراک لەنێو وڵاتانی داهات نزم و مامناوەنددا لە بەرزبوونەوەدان لەو دەمەی ڕووسیا ڕێگری لە هەناردەی کاڵاکانی ئۆکرانی دەکات. لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریکا نرخە بەرزەکانی ئێستای کاڵا سەرەکییەکان لەوانە گەنم هەتا ئێستا لەمساڵدا بەڕێژەی لە نێوان لەسەدا 20 و 50 بەرزبوونەتەوە."

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وێندی شێرمن گوتی" ئێمە بە تایبەت نیگەرانین لە بارەی ئەو وڵاتانەی کە بە زۆری پشت بە هاوەردەکانی ئۆکرانی دەبەستن بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ دانیشتوانەکانیان."

"پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە ئێستادا خۆراک بۆ 138 ملیۆن کەس دابیندەکات لە پتر لە 80 وڵاتدا – هەر لە ئەثیوبیاوە بگرە هەتا دەگاتە ئەفغانستان ، باشوری سودان و یەمەن و نایجیریا هەتا دەگاتە سوریا. بەڵام ئێستا جەنگەکەی پوتن نرخەکانی دابینکردنی یارمەتی خۆراک وا بەرەو هەڵكشان دەبات هەروەها ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتوەکان مەزەندەدەکات زیاتر لە 13 ملیۆن کەسی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا ڕەنگە دووچاری ئاستەنگی بەدەستهێنانی خۆراک ببنەوە لە دەرئەنجامی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە."

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وێندی شێرمن گوتی "دەرئەنجام تەنها ڕێگە بۆ کۆتایی هێنان بەم کارەساتە مرۆییە لە ڕێی ئاگربەستێکی درێژخایان و کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ڕووسیایە لە نێو خاکی ئۆکرانی و هەروەها دەرچوونیان لە نێو سنوورەکانی ئۆکرانیا."

وێندی شێرمن گوتیشی" ئەو بڕیارە تەنها لە دەستی یەک پیاودایە. ڤلادمیر پوتن دەستی بەم جەنگە کرد و ئەم قەیرانە جیهانییەی خۆراکی خولقاند و هەر تەنها پوتنیش دەتوانێت ڕایبگرێت."