ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە زۆرینەی هەرە زۆری دەنگ سەرزەنشتی حکومەتی ئێرانی کرد لەبەر ئەوەی وەڵامی تەواوەتی پرسیارەکانی نەداوەتەوە سەبارەت بە شوێنەواری یۆرانیۆم کە لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراوی ئێراندا دۆزرایەوە.
Your browser doesn’t support HTML5
دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە زۆرینەی هەرە زۆری دەنگ سەرزەنشتی حکومەتی ئێرانی کرد لەبەر ئەوەی وەڵامی تەواوەتی پرسیارەکانی نەداوەتەوە سەبارەت بە شوێنەواری یۆرانیۆم کە لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراوی ئێراندا دۆزرایەوە.
دەنگدانەکە لە 8 ی مانگی شەش ئەنجام درا، دوای ئەوەی ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی راپۆرتێکی پێشکەش بە دەستەی ئەتۆمی کرد کە تیایدا ئاماژەی بەوە کرد ئێران هاوکاری نەکردووە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەم بارەیەوە. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە 6 ی مانگی شەش، بەڕێوەبەری گشتی گرۆسی گوتی" ئێران ڕوونکردنەوەی نەداوە کە لە ڕووی تەکنیکییەوە بڕواپێکراو بێت سەبارەت بەو ئەنجامانەی ئاژانسەکە پێیگەیشتووە لەو شوێنە ڕانەگەیەندراوی ئێراندا." ئەو ئاماژەشی بهوهدا ئێران تهنها چهند ههفتهیهكی ماوە بۆ ئهوهی "ڕێژهیهكی بهرچاو" یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ههبێت.
لە کۆی سی و پێنج وڵات سی وڵات دەنگیان لە بەرژەوەندی بڕیارەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دا. دوو وڵاتی ڕووسیا و چین دەنگیان لە دژی دا و هیندستان، پاکستان و لیبیا، بەشدارییان نەکرد.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، پێشوازییان لە بڕیارەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد " لە بەرامبەر ئەوەی ئێران وەک پێویست هاوکاری نەکردووە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە پرسە جدی و یەکلانەکراوەکانی پەیوەست بە بەڵێنەکانی ئێران بەپێی پارێزبەندی پەیماننامەی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوکی NPT ."
هەر چوار وڵات گوتیان دەنگی زۆرینە بۆ بڕیارەکە "پەیامێکی ڕوون بۆ ئێران دەنێرێت کە دەبێت بەڵێنەکانی خۆی بەجێبگەیەنێت لە بارەی پابەندبوون بە پارێزبەندیـیەکان و پێشکەشکردنی زانیاری بڕواپێکراو لە ڕووی تەکنیـکیـیەوە سەبارەت بە پرسە پارێزبەندیـیە یەکلانەکراوەکان."
ئەمەریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو داوایان لە ئێران کرد " گوێڕایەڵی بانگەوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانی خۆی وە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکات بۆ ڕوونکردنەوە و چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بەبێ دواکەوتنی زیاتر."
بڕیارەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 سەبارەت بە گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکە کە بە فەرمی بە پلانی گشتگیری هاوبەش بۆ کارکردن JCPOA ناسراوە ڕاگیراون. وتووێژەکانی ماوەی ساڵێک بوو لە ڤیەننا بەردەوامبوون لەم هەفتانەی دوایی ڕاگیران بەهۆی پرسی ناناوکی کە لە دەرەوەی پرسەکانی نێو دانوستانەکانی پلانی گشتگیری هاوبەش بۆ کارکردنن.
کارین جین پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی گوتی ئەمەریکا پرسی پارێزبەندیـیە ناوکیـیەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بە رێڕەوێکی جیاواز لە دانوستانەکانی وڵاتانی 5+1 دەزانێت. گوتی " سەودایەک بۆ ئێران لەسەر مێزەکەیە کە شیانی هەیە ببێتە مایەی پابەندبوون بەرامبەر پابەندبوون بە پلانی گشتگیری هاوبەش بۆ کارکردن JCPOA بەبێ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە دەرەکییەکاندا. سەوداکە لە بەردەم ئێراندایە، بۆیە دەبێت پێی قایل بێت."