ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
باڵیۆز ڕۆبەرت وود دەڵێت،"ڕۆبەرت وود، جێگرەوەی نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی تایبەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، " ئەمەریکا هاوبەشی ئەم نیگەرانییە سەبارەت بە توانای داعشی خۆراسان بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان لە دەرەوەی ئەفغانستان."
Your browser doesn’t support HTML5
ڤلادیمێر ڤۆرۆنکۆڤ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر دەڵێت پێنج ساڵ و نیو دوای ئەوەی هاوپەیمانی جیهانی بۆ تێکشکاندنی داعش لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکانی هەڕەشەی داعشیان لە سوریا نەهێشت. ئەو گروپە تیرۆریستییە جارێکی دیکە لە ئەفغانستان و هەروەها لە ڕۆژئاوای ئەفریکا و ساحل سەریهەڵداوەتەوە . لە ئەفغانستان، داعش لە عێراق و شام و داعش لە خۆراسان، "لە شەش مانگی ڕابردوودا تواناکانی دارایی و لۆجستییەکانی خۆیان زیاترکردووە، لەوانەش بە سوود وەرگرتن لە ڕەوەندی ئەفغانی و ئاسیای ناوەڕاست بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی."
لە هەمان کاتدا ڤلادیمێر ڤۆرۆنکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە داعش لە ناوچەی ئەفریکای ڕۆژئاوا و داعش لە ناوچەی ساحلی گەورە وا ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکانیان یەکدەخەن. "ئەگەر ئەم گرووپانە هەژموونی خۆیان لە دەوڵەتە کەنارییەکانی باکور درێژ بکەنەوە، ناوچەیەکی فراوان کە لە مالیەوە هەتا باکوری نایجیریا درێژدەبێتەوە، دەشێت بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی کاریگەرانەی ئەوانەوە."
ڕۆبەرت وود، جێگرەوەی نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی تایبەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، " ئەمەریکا هاوبەشی ئەم نیگەرانییە سەبارەت بە توانای داعشی خۆراسان بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان لە دەرەوەی ئەفغانستان، وەک ئەوەی لە 3 ی مانگی یەکدا لە هێرشە تیرۆریستییە ترسناکەکانی کرمان بینیمان و هێرشەکەی 22 ی مانگی سێی مۆسکۆ کە بووە هۆی کوژرانی بە سەدان کەس وتیشی."بە هەمان شێوە، ئێمە بە تایبەتی سەنگمان لەسەر هەڕەشەی تیرۆریزم لە سەرانسەری ئەفریکادا دەمێنێتەوە."
ڕۆبەرت وود، نوێنەری جێگرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی تایبەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی "ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی یارمەتیە بنەڕەتییەکان بۆ هاوبەشە ئەفریکاییەکانمان لە کەمکردنەوەی تواناکان و بەرپەرچدانەوەی داعش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەلقاعیدە، بە جۆرێک کە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتیدا بگونجێت. جێبەجێکردنی یاسا بە توانا و وەڵامدانەوەی فراوانتری خزمەتگوزاری ئاسایش گرنگە بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەویی شەڕەنگێز."
ڕۆبەرت وود وتی،"توندوتیژی لەسەر بنەمای سێکسی و جێندەری ستراتیژییەکە کە تیرۆریستان بۆ بەهێزکردنی ئامانجە ناشرینەکانیان بەکاریدەهێنن، ئەوەی لە بڕیاری 2734 دا وەک زەمینەیەکی ئەگەری بۆ ڕیزبەندکردنی لە نێو لیستی سزاکان دانی پێدانراوە."
باڵیۆز وود وتی "بەرەوپێشبردنی لێپرسینەوە لە توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێکە، سەرتۆپی کارەکانی ئەمەریکایە."
باڵێۆز وود نوێنەری جێگرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی تایبەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "بڕیاری 2734 هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشەوە بۆ هەڵمەتی جیهانی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری، وتیشی ئێمە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی ئەندام دەکەین کە کەسەکان، لەوانە کارگێڕان و ئاسانکارانی تیرۆریستی، دەستنیشان بکەن بۆ ئەوەی سزا بدرێن بەهۆی ئەنجامدانی ئەم جۆرە تاوانانە یان وەها بکەن توانای ئەنجامدانی ئەم جۆرە تاوانانە هەبێت."
باڵیۆز وود وتی" شەڕی دژی تیرۆر پێویستی بە هەوڵە گشتگیرەکان هەیە کە سەنگ خستنە سەر ڕێبازە ئاسایشییەکان تێدەپەڕێنێت . وتیشی،" دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە وەبەرهێنان لە ڕێبازەکانی سەرتاسەری کۆمەڵگە کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا دەگرن، لە پێناو ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەرانە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە بگرێت و بەرپەرچ بدرێنەوە."