سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیا لەسەر شەڕی ئۆکرانیا

کامێرای چاودێری لە ناوچەیەکی شاری مۆسکۆی ڕووسیا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەو لایەنانەی بنکەکانیان لە کۆماری قیرغیزستانە لەو دەمەوەی ڕووسیا دەستی بە داگیرکردنی تەواوی ئۆکرانیا کرد، زۆر جار پێکهاتە ئەلیکترۆنییە کۆنترۆڵکراوەکانیان هەناردەی ڕووسیا کردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیا لەسەر شەڕی ئۆکرانیا

وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەی ئەمەریکا گەمارۆ بەسەر نزیکەی 120 کەس و قەوارەدا دەسەپێنیت بۆ ئەوەی ڕووسیا زیاتر بەرپرسیار بکات بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا و هەروەها بۆ کەمکردنەوەی تواناکانی ڕووسیا بۆ پشتیوانیکردنی لە هەوڵەکانی بۆ جەنگەکەی.

یەکێک لە تاکتیکە هەرە باوەکانی قەوارەکانی ڕووسیایی بەکاریهێناوە بۆ درێژەدان بە هاوردەکردنی ئەلکترۆنیەکانی دروستکراوی بیانی و تەکنەلۆژیا ، بەکارهێنانی لایەنی سێهەم و هەروەها ناوەندەکانی خاڵەکانی گواستنەوەی بارکردن لە دەرەوەی ڕووسیا. ئەو لایەنانەی بنکەکانیان لە کۆماری قیرغیزستانە لەو دەمەوەی ڕووسیا دەستی بە داگیرکردنی تەواوی ئۆکرانیا کرد، زۆر جار پێکهاتە ئەلیکترۆنییە کۆنترۆڵکراوەکان و هەروەها تەکنەلۆژیای دیکەیان هەناردەی ڕووسیا کردووە . دواتر هەندێک لەو بارانە کاڵای هەستیاری بۆ بەکارهێنانیان دوو مەبەستی بۆ لایەنەکانی کەرتی بەرگری ڕووسیا دابین کردووە.

ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی سامانی بیانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ناسراو بە OFAC بەردەوامە لە کردنە ئامانجی کارخانەکانی تەقەمەنی و پیشەسازییە تەکنەلۆژییە ئاست بەرزەکانی ڕووسیا ئەوانەی ڕاستەوخۆ پشتگیری لە جەنگی ڕووسیا دژی بە ئۆکرانیا دەکەن .

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای بەسەر پێنج دامەزراوەی دیکەی دارایی بنکە لە رووسیادا سەپاندوە بۆ ئەوەی زیاتر دەستڕاگەیشتنی رووسیا بە سیستەمی دارایی جیهانیدا سنووردار بکات.

ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی سامانی بیانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا رێوشوێنی زیاتریشی گرتەبەر بۆ کەمکردنەوەی داهاتی ڕووسیا لە پیشەسازییەکانی کانزاکانی و هەروەها بۆ سنووردارکردنی تواناکانی وزەی داهاتووی ڕووسیا.

جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا واڵی ئەدێیمۆ گوتی سزاکانی سەر ئەم قەوارانە " هەنگاوێکی دیکەن لە هەوڵەکانمان بۆ سنووردارکردنی توانا سەربازییەکانی ڕووسیا، دەستڕاگەیشتنی بە پێداویستییەکانی بەرەکانی شەڕ و هەروەها داهاتی کۆتایی ئابوورییەکەی ." واڵی ئەدێیمۆ گوتی " هەتا ئەو کاتەی ڕووسیا بەردەوام بێت لە شەڕی بێپاساو و دڕندانەی خۆی دژی ئۆکرانیا بەردەوام بێت ، ئێمە سزا بەسەر رووسیادا دەسەپێنین بۆ ئەوەی ڕووسیا لەو تەکنەلۆژیایە بێبەش بکەین ئەوەی پێویستی پێیەتی و هەروەها توانای پیشەسازی چەکی ڕووسیا بۆ دووبارە دابینکردنی چەک تێکبدەین."

سزاکان تەنها بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتی ئەمەریکا بۆ وەستاندنی کڕینی کاڵا و تەکنەلۆژیای گرنگ لەلایەن ڕووسیاوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ حکومەتانی هاوبەشەکان و هەروەها کەرتی تایبەت وا کاردەکات بۆ دەستنیشانکردن و لە کارخستنی تۆڕەکانی خۆدزینەوە وە ئەم دوایین کارانە ئەو جۆرە هەوڵە هاوبەشانە تەواودەکەن .

لەو دەمەوەی ڕووسیا ئۆکرانیای داگیرکردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێکەوە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانی، هەنگاوی بێپێشینە شیوازیان ناوە بۆ سەپاندنی سزای کاریگەر بەسەر ڕووسیا و توندکردنی لێپرسینەوە لە ئەو کەس و قەوارانەی کە پشتیوانی لە جەنگە نایاساییەکەی رووسیا دەکەن. ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پابەندبوونی ئەمەریکای سەرلەنوێ دووپاتکردەوە "بۆ ئەوەی هەتا چەند بخایەنێت ، پشتیوانی لە ئۆکرانیا بکات .