ئامرازی دارایی نوێ پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستان

سزاکان بەشێکن لە هەوڵەکان بۆ بنکۆڵکردنی توانای داعش بۆ دابینکردنی دارایی بۆ کردەوەکانی

سزاکان بەشێکن لە هەوڵەکان بۆ بنکۆڵکردنی توانای داعش بۆ دابینکردنی دارایی بۆ کردەوەکانی

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، ئادێواڵی ئادێیمۆ هاوکاتی ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا هەنگاو دەنێت بۆ دابڕینی گروپە تێرۆرستییەکان و لایەنە خراپەکارەکان لە سیستمی دارایی ئاسایی، تێرۆرستان و ئەوانی دیکە بە دوای ڕێگەی دیکە دەگەڕێن بۆ گواستنەوەی پارە.

Your browser doesn’t support HTML5

ئامرازی دارایی نوێ پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆرستان

جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، ئادێواڵی ئادێیمۆ هاوکاتی ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا هەنگاو دەنێت بۆ دابڕینی گروپە تێرۆرستییەکان و لایەنە خراپەکارەکان لە سیستمی دارایی ئاسایی، تێرۆرستان و ئەوانی دیکە بە دوای ڕێگەی دیکە دەگەڕێن بۆ گواستنەوەی پارە.

دەشڵێت، "هەتادێت ئێمە زیاتر نیگەرانین لەو رێگایانەی ئەم لایەنانە دراواکانی کریــپتۆ بەکاردەهێنن بۆ خۆلادان لە سزاکانمان."

لە گەواهیدانی لە بەردەم لیژنەی ئەنجومەنی سینات بۆ کاروباری بانکی، ئادێیمۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بە نموونە ئاماژەی بە ئەلقاعیدە و گروپە تیرۆریستییە گرێدراوەکانی کرد ئەوانەی بنکەکانیان لە سوریایە و تۆڕێکی سپیکردنەوەی بیتکۆینیان بەڕێوەدەبرد بۆ بەدەستهێنانی دراوی کریپتۆ بە ڕێگەی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیاوە، وە داهاتەکەیان لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی کارتی دیاریی جۆراوجۆرەوە سپیدەکردەوە و ئەوەشی پێویستیان بوو بۆ بەرەوپێشبردنی کارنامەی توندوتیژییەکەی خۆیان دەیانکڕی.

ئادێوالێ ئادێیمۆ وتی، " بەم دواییانە ، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، بینیمان هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دراوی کریپتۆی گواستەوە بۆ حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستینی لە غەززە... وە بە ڕوونی بڵێم ، ئەوە تەنها گروپە تیرۆریستییەکان نین، بەڵکو وڵاتانی وەک کۆریای باکوور و ڕووسیاش."

جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئادێیمۆ وتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی ئەو جۆرە لایەنە خراپەکارانە کە دەستڕاگەیشتنیان بە سیستمی دارایی ئاسایی پووچەڵ دەکەنەوە بەو دەسەڵاتانەی کە لەلایەن کۆنگرێسەوە پێی دراوە و هەروەها وەزارەتەکەش بەردەوامە لە بەکارهێنانیان. ئادێیمۆ وتیشی بەڵام لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی دراوی کریپتۆ و سامانی کریپتۆ " ئێمە پێویستمان بە ئامرازی نوێ هەیە."

ئادێیمۆ وتی " یەکەم ، دانانی ئامرازێکی سزا لاوەکییەکان کە دابینکەرانی سەروەت و سامانی دیجیتاڵی بیانی دەکاتە ئامانج ئەوانەی کە ئاسانکاری بۆ دارایی نایاسایی دەکەن. دووەم ، چاکسازییەکە کە سەنگ دەخاتە سەر مۆدێرنکردن و داخستنی کەلێنەکان لە دەسەڵاتەکانی لە ئارادان ئەوەش بە فراوانکردنی دەستڕاگەیشتنیان بۆ ئەوەی بە ڕوونی گەمەکارە سەرەکییەکان لە چالاکییە سەرەکییەکانی ئیکۆسیستمی سەرمایەی دیجیتاڵیدا بگرێتەوە. لە کۆتاییدا، چاکسازی سێیەم چارەسەری مەترسییەکانی دەسەڵاتی دادوەری دەکات لە پلاتفۆرمەکانی دراوی کریپتۆی دەرەکی، ئەوەی کە ئاستەنگێکی سەرەکییە کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەبینەوە."

ئادێیمۆ ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا وتی، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا سەرهەڵداوەکان لەلایەن ئەکتەرە نایاساییەکانەوە کاریگەری لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە و هەروەها ئابووری هەیە. ئادێیمۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا راشیگەیاند لە کاتێکدا ڕەنگە هێشتا بەرهەم و خزمەتگوزارییە داراییە ئاساییەکان لەلایەن ئەو کەسانەوە باشتربن کە هەوڵدەدەن زیان بە ئێمە و هاوپەیمانەکانمان بگەیەنن. وتیشی" دەترسین کە بەبێ کاری کۆنگرێس بۆ دابینکردنی ئامرازەکانی پێویستمانە، بەکارهێنانی دراوی کریپتۆ لەلایەن ئەم ئەکتەرانەوە زیاتر گەشە بکات."