هیچ وڵاتێک بە چینیشەوە لە سەرووی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نییە

تابلۆیەک کە حکومەتی چین لە ناوچەیەکی هەرێمی شینجیانگی زۆرینە ئۆیغوور دایناوە، لەسەری نووسراوە"تێگەیشتنێکی کشتیمان هەبێت بۆ گەلی چین"

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ڕاوێژکاری ئەمەریکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دان مێرفی وتی ئێمە لە کۆماری گەلی چین داوا دەکەین کە بە خوێدا بچێتەوە لە جیاتی نکۆڵیکردنی بەردەوام و بێ بڕوا لە کێشەکانی مافەکانی مرۆڤی خۆی.

Your browser doesn’t support HTML5

هیچ وڵاتێک بە چینیشەوە لە سەرووی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نییە

دان مێرفی، ڕاوێژکاری ئەمەریکی بۆ کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمەریکا بە شێوەیەکی ڕۆتینی پێشوازی لەو دەرفەتەکە دەکات بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ڕەگەزپەرستی.

ئەو وتی "ئەمەریکا پێی وایە ڕوونمایی، کراوەیی و ئامادەیی بۆ لێکۆڵینەوە و داننان بە کەم وکوڕییەکانی خۆی دەبێتە هۆی باشتربوون و وەک دەستوورەکەمان دەڵێت یەکێتییەکی تەواوتر ."

ڕاوێژکار مێرفی ئاماژەی بەوەش کرد، "کۆمەڵگەی سڤیل لە ئەمەریکا ڕێگەی پێدراوە بە ئازادی و بە ئاشکرا کاربکات بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک بۆ کارە خراپەکانی ڕابردوو و ئاڵەنگارییەکانی بەردەوام ڕابکێشێت، تەنانەت کاتێک ئەم جۆرە پرسانە ناخۆشیش بن، بەڵام ئەمە لە زۆر شوێنی جیهاندا وا نییە، بە چینیشەوە."

ڕاوێژکار مێرفی وتی لە ڕاستیدا، "ئەگەر خەڵکی شینجیانگ، تبت و هۆنگ کۆنگ شادومانبن و هەموو مافەکانی مرۆڤیان پارێزراوبن، ئەوا هیوادارین کە کۆماری گەلی چین بە شێوەیەکی ڕوونما پێشوازی لە نێردراوی تایبەت بکات بۆ سەردانی چین."

دەشڵێت، "بەڵام کۆماری گەلی چین ئەم جۆرە بانگهێشتانە ناکات. هەروەها ڕێگە بە کۆمەڵگای سڤیل نادات کە بە ئازادی قسە بکات یان بانگەشە بۆ ئەو هەڵوێستانە بکات کە بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی وڵات دەیبینێت. هەروەها ڕێگە بە ڕۆژنامەوانانیش نادات بەبێ ترس لە سانسۆر و دەستگیرکردن ڕاپۆرت بکەن. بەڵکو کۆماری گەلی چین کاتەکانی قسەکردنی لێرە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی سەرنجی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە بەڵگە داکیومەنتکراوەکانی سەر تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لا بدات ... وە نکۆڵیکردن لە پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ بە بێ سزا کە بەرامبەر بە گەلەکەی خۆی ئەنجامی دەدات."

ڕاوێژکار مێرفی وتی هیچ وڵاتێک بە چینیشەوە لە سەرووی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نییە

ئەو وتی "ئێمە داوا لە کۆماری گەلی چین دەکەین کە بە خوێدا بچێتەوە لە جیاتی نکۆڵیکردنی بەردەوام و بێ بڕوا لە کێشەکانی مافەکانی مرۆڤی خۆی، واز لە هەڕەشەکردن لە وڵاتانی ئەندام بێنێت کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە ڕاهێنانەکانی مافی مرۆڤی چین دەوروژێنن، و هەر بۆ نموونە چارەسەرکردنی ئەو نیگەرانی و پێشنیارانەی کە بەردەوام لەلایەن کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ، چەندین ڕێکاری تایبەتی نێردراوەکان، و لیژنەی نەهێشتنی هەڵاواردنی ڕەگەزیەوە دەوروژدرێن."

ڕاوێژکار مێرفی دەڵێت،"با هەموومان بە دڵسۆزی و بە یەکسانی هەوڵبدەین، بە وتەی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، بۆ جیهانێک کە تێیدا مرۆڤەکان چێژ لە ئازادی بیرو ڕادەربڕین و باوەڕ و ئازادی لە ترس و خواست وەربگرن وەک بەرزترین خواستی خەڵکی ئاسایی."