بەرەوپێشچوون بە ئاڕاستەی دوو دەوڵەتی پێویستە ئەنجام بدرێت

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنتن خۆی ئامادە دەکات کۆبوونەوە لەگەڵ ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل، 25 ی مانگی دەی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی هاوسێی ، جێگرەوەیەک نییە بۆ بونیاتنانی ئاشتی نێوان ئیسرائیلەکان و فەلەستینیەکان.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرەوپێشچوون بە ئاڕاستەی دوو دەوڵەتی پێویستە ئەنجام بدرێت

لە وتارێکی ئەم دواییەی بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵەی مەدەنی جووی ئەمەریکایی ، ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە بەهێزی هاوبەشی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل کرد هەروەها دووپاتیکردەوە کە یارمەتی ئاسایشی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل "پیرۆزە".

ئەو یارمەتیە تەنها هەر لە دابینکردنی دارایی لەشکری بیانی و بودجە بۆ موشەکی بەرگری بۆ ئیسرائیل پێک نایەت، بەڵکو بریتیشە لە بەهێزکردنی ئاسایشی ئیسرائیل لە ڕێی دپلۆماسییەتەوە ، لەوانە لە ڕێی پشتیوانیکردن بۆ قوڵکردنی پەیوەندییەکانی دیپلۆماسی لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی هاوسێی و هەروەها وڵاتانی سەرانسەری جیهان.

بلینکن ی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: " هەربۆیە ئێمە بێوچان کارمان کردووە بۆ بەرەوپێشبردن و فراوانکردنی رێکەتننامەکانی ئیبراهیم و ڕێکەوتنەکانی دیکە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتانی عەرەبی ." وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن ئاماژەشی کرد بەوەی کە هەوڵەکانی نێوەندگیری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووە مایەی رێکەوتنە مێژووییەکەی مانگی دە بۆ دامەزراندنی سنووری ئاوی هەمیشەیی لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان، هەروەها بووە مایەی دەستەبەرکردنی کۆبوونەوەی لوتکەیی مانگی حەوت کە ڕابەرانی وڵاتانی هیندستان و ئیسرائیل و میرنشینە یەکگرتوەکانی عەرەب و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تێدا ئامادەبوون و سەنگی خستە سەر ڕێکخستنی تواناکانی حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەت.

وەزیری دەروەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی لەگەڵ هەموو ئەو کەڵکانەی ، ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی هاوسێی ، جێگرەوەیەک نییە بۆ بونیاتنانی ئاشتی نێوان ئیسرائیلەکان و فەلەستینیەکان . بلینکن گوتیشی دەبێت پێشڕەوی بکرێت بە ئاقاری ئامانجی درێژخایانی دوو دەوڵەت کە شانبەشانی یەکتری لە ئاشتیدا بژین و گوتیشی هەر کارێک بۆ لاوازکردنی ئاسۆکانی چارەسەری دوو دەوڵەتی ، دەبێت دژایەتی بکرێت ، لەوانە هاندان یان پشتیوانیکردن لە توندوتیژی دژ بە کەسانی مەدەنی و فراوانکردنی خانوبەرەی جووە نشینان و هەنگاونان بۆ لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا و تێکدانی ڕەوشی مێژوویی هەنوکە لە شوێنە پیرۆزەکان.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی " واقیعەکە ئەوەیە کە لە ئەمڕۆدا فەلەستینیەکان و ئیسرائیلیەکان چێژ نابینن لە ڕێکارەکانی یەکسانی لەمەڕ ئازادی و ئاسایش یان دەرفەتەکان." بلینکن ئاماژەی کرد و گوتی بەڕێوەبەرایەتیەکەی بایدن و هێرس دەستیان بە پەیوەندیکردن لەگەڵ هاووڵاتیانی فەلەستینی کردووەتەوە ، وەک دابینکردنی بڕی زیاتر لە 890 ملیۆن دۆلار وەک یارمەتی.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینک ئاماژەی کرد و گوتی " ئێمە هانی حکومەتی ئیسرائیلیمان داوە چاکسازی لە سیاسەتیدا بکات ئەوەی ژیانی فەلەستینیەکان لە ڕووی داراییەوە باش دەکات . ناوبراو گوتیشی دەبێت دەسەڵاتی فەلەستینی چاکسازی بە ئاکام ئەنجام بدات لەو دەمەی نائۆمێدی فەلەستینیەکان هەروەها هۆکارەکەی نەبوونی بەڕێوەبردن و گەندەڵییە."

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە هاوکاتی ئەوەی زۆرێک لە خەڵکان دووچاری نائومێدی بوون بەهۆی هەوڵی دەیان ساڵە بۆ گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ ئیسرائیلیەکان و فەلەستینیەکان ، گوتیشی "ناکرێت ئێمە بێئومێد بین"، بلینکن گوتیشی " بە دیاریکراوی کاتێک ساتەوەختەکان دژوار دەبن ، پێویستە لەسەرمان کە زیاتر بە پەرۆشەوە کاربکەین و دەبێت درێژە بە هەوڵەکان بدەین بۆ ئەوەی هەرچی لە توناماندا هەیە پیشانی بدەین کە هێشتا شیانی بەرەو پێشچوون هەیە."