بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە کوبا

جوتیارێک لە کێڵگەیەکی نزیک شارۆچکەی بێخوکال لە کوبا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

باڵیۆز پۆڵ فۆڵمسبی دەڵێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوا لە حکومەتی کوبا دەکات پابەند بێت بە ئەرکەکانی خۆی بۆ مافەکانی مرۆڤ و گوێ لە هاووڵاتیانی کوبا و خەون و خواستەکانیان بۆ دیاریکردنی داهاتووی خۆیان بگرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە کوبا

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەم دواییانە و بە داخەوە بە زۆرینەی دەنگ داوای لە ئەمەریکا کرد کۆتایی بە گەمارۆی بازرگانی دەیان ساڵەی دژ بە کوبا بهێنێت. 187 دەنگ لەگەڵ بڕیارەکەدا بوون ئەوەی جێبەجێکردنی مەرج نییە ، ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی بڕیارەکە دەنگیان دا و ئۆکراین دەنگی نەدا.

ئەم گەمارۆیە بۆ یەکەمجار لە ساڵانی 60 کاندا سەپێندرا بۆ ئەوەی هانی کوبا بدات بۆ گواستنەوە بۆ حوکمڕانی دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ. بەڵام وەک لە دوایین ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە "کوبا وەک سیستەمێکی تاک حزبی ماوەتەوە کە تێیدا پارتی کۆمۆنیست تاکە پارتی سیاسی یاساییە". سەرباری ئەوەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی کوباوە جددی و زۆرن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوە.

دوای دەنگدانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، "پۆڵ فۆڵمسبی" ڕاوێژکاری باڵای ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری نیوەی گۆی ڕۆژئاوا تێبینی کرد کە "گەمارۆکان یەکێکە لە کۆمەڵە ئامرازەکان لە هەوڵە فراوانترەکانمان بەرامبەر کوبا بۆ پێشخستنی دیموکراسی و هاندانی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان."

"پۆڵ فۆڵمسبی" ڕاوێژکاری باڵای ئەمەریکا گوتیشی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندنی پشتگیری لە هاووڵاتیانی کوبا دەکات." نزیکەی هەزار زیندانی سیاسی هێشتا لە بەندیخانەکانی کوبادان کە زیاترە لە هەموو کاتێک لە مێژووی ئەم دواییانەی کوبادا. نزیکەی 700 لەو دەستبەسەرکردنانە بەهۆی ناڕەزایەتییە مێژووییەکانی 11 ی مانگی حەوتی ساڵی 2021 یە، کە لەو ماوەیەدا ئەندامانی کۆمەڵگەی سیڤیل لەوانەش داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ، هەروەها کەسانی خوارتەمەن 18 ساڵ ، ئازادی ڕادەربڕین و مافی کۆبوونەوەی ئاشتیانەیان بەکاردەهێنن. ئێمە هاوبەشی خەونی هاووڵاتیانی کوبا دەکەین بۆ دیموکراسی لە کوبا و دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ داواکردن لە حکومەتی کوبا کە دەستبەجێ هەموو ئەوانەی بە ناڕەوا دەستبەسەرکراون ئازاد بکات".

باڵیۆز "فۆڵمسبی" ئاماژەی بەوەدا کە کوبا وەڵامی داواکارییەکانی بۆ ناردنی پسپۆڕانی سەربەخۆی بۆ کوبا نەداوەتەوە، کە یارمەتیدەردەبن لە پێشخستنی پرسی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ. ناوبراو گوتیشی هەندێک لە داواکارییەکان بۆ ماوەی 10 ساڵە هەڵپەسێردراون.

باڵیۆز "فۆڵمسبی" گوتی " ئێمە ئەو ئاستەنگانە دەزانین کە گەلی کوبا ڕووبەڕووی دەبێتەوە". " هەر بۆیە سزاکانی ئەمەریکا لە نێویاندا رێگەدانەکان بە لێخۆشبوونەکان لەخۆ دەگرێت ئەوانەی پەیوەندیان بە هەناردەکردنی خۆراک و دەرمان و کاڵا مرۆییەکانی دیکەوە بۆ کوبا هەیە. ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا وەک سەرچاوەیەکی گرنگی کاڵای مرۆیی بۆ هاووڵاتیانی کوبا دەمێنێتەوە و یەکێکە لە هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانی کوبا."

باڵیۆز فۆڵمسبی ڕایگەیاند " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دژی ئەم بڕیاریە و گوتی " ئێمە هانی ئەم دەستەیە (کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان) دەدەین کە داوا لە حکومەتی کوبا بکات هەتا پابەند بێت بە ئەرکەکانی خۆی بۆ مافەکانی مرۆڤ و گوێ لە هاووڵاتیانی کوبا و خەون و خواستەکانیان بۆ دیاریکردنی داهاتووی خۆیان بگرێت ."