ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
"داکۆکیکردن لە پێناو ئازادی و مافەکانی مرۆڤدا، بە سادەیی و سانایی شتە ڕاستەکەیە بکرێت" وەک ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی پێکرد هاوکاتی بڵاوکردنەوەکەی ئەم دواییەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕەوشی ساڵی 2023ی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهاندا.
Your browser doesn’t support HTML5
"داکۆکیکردن لە پێناو ئازادی و مافەکانی مرۆڤدا، بە سادەیی و سانایی شتە ڕاستەکەیە بکرێت" وەک ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی پێکرد هاوکاتی بڵاوکردنەوەکەی ئەم دواییەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕەوشی ساڵی 2023ی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهاندا. بەڕێز بلینکن، ڕاڤەی ئەو ڕاپۆرتە ساڵانەیە دەکات و دەڵێت باسکردنێکی واقیعیانە و بابەتیانەی تۆمارەکانی مافی مرۆڤە لە نزیکەی 200 وڵات و هەرێمدا.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "ڕاپۆرتەکە ڕونی دەکاتەوە کە پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ پشتیوانی ئەو مافانەی لە جاڕنامەی گەردوونیدا ڕاگەیەندراون."
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "جارێکی تریش لەبەرچاومانە مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا بە شێوازی زیاترەوە لە ناوچەی زیاتری سەرانسەری جیهاندا لە ژێر فشاردان. حکومەتەکان لە بێلاڕوسەوە هەتا دەگاتە ڤەنزوێلا بەردەوامن لە دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتیانەی بەرەنگاری دەسەڵاتدارەکانی وڵاتەکانیان دەبنەوە و داوای ئایندەیەکی باشتر دەکەن، زۆربەشیان گەنجن. ڕێژەی تەمەن، لەناو نزیکەی یەک هەزار زیندانی سیاسی لە کوبا، 32 ساڵە."
"ئەوە کارەساتە" وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "لەگەڵ زیندانکردنە ناڕەواکەی ئالێکسی ناڤاڵنی، ڕێبەری ئۆپزسیۆن لە کۆڵۆنییەکی سزادانی ڕوسیادا، زیندانیش دەبێتە شوێنێک بۆ بەد ڕەفتاریی کردن و تەنانەت دەشبێتە پێگەیەک بۆ مردن."
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "حکومەتەکانی وەک ڕوسیا، بە شێوەیەکی سەرکوتکارانە هاووڵاتیانی بیانی دەستبەسەردەکەن بۆ مەبەستی سیاسیانە و هەروەهاش مرۆڤ وەک کارتێک بەکاردەهێنن بۆ فشارکردن هەتا داواکانیان بەجێبگەیەندرێن. پۆڵ ویلان، ئیڤان گێرشۆڤیچ و هەر هەموو ئەوانەی بە ناڕەوا دەستبەسەر کراون، شایستەن ئازاد بکرێن. ئەمەریکا و هەروەها زۆرێک لە هاوبەشەکانمان، ڕۆژانە بەردەوام کار دەکەین هەتا بیانگێڕینەوە لای خێزانەکانیان و لێپێچینەوەش لەو حکومەتانەی بەشدارن لە ئاوەها ڕەفتارێکدا کە جێی مەخابنە."
ئەنتۆنی بلینکن، ئاماژەش بەوە دەکات لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤدا، ئەو ڕەفتارە قێزەونانە تۆمار کراون کە تاریکترین سەروەختەکانی مرۆڤایەتی وەبیردەهێننەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "لە سودان، هەردوو لایان، لەشکری سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا، تاوانی جەنگییان ئەنجامداوە. ڕۆهینگا لە بورما، ئۆیگورەکان لە شینجیانگ، هەر یەکەیان قوربانیی ژینۆساید و تاوانەکانی دژە مرۆڤن. ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لەوەی ڕاستەوخۆ نیگەرانیی قوڵی خۆی بگەیەنێتە ئەو حکومەتانەی بەرپرسیارن."
حکومەتەکان، زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی چەواشەکاریی و تەنانەت لە ڕێی بەکارهێنانی دی ئێن ئەیەوە، شوێن پێی خەڵکیش هەڵدەگرن.
لەگەڵ ئەمانەشدا، لە ساڵی 2023دا هەندێک پەرەسەندنی هاندەریش هەبوون، وەک ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی پێکرد. ئیستۆنیا، ژاپۆن، مۆریشیوس، مافەکانی هاوڕەگەزخوازان و ئەوانەی ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن بەرەوپێش بردووە. سەندیکاکان لە ئافریکای باشورەوە بۆ مەکسیکۆ و بۆ بەڕازیل پەرەیان داوە بە ڕەوشی کارکردن و مافی کارگوزارانیشیان بەرەوپێش بردووە. لە شانشینی ئوردن هەنگاو نراون بۆ دڵنیابوون لەوەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بتوانن بچنە بەر خوێندن.
بەڕێز بلینکن دەڵێت "ئەم خاڵە ڕۆشنانە، وەک وەبیرهێنانەوەیەکە بەوەی بەرەوپێشچوون لە بواری مافی مرۆڤدا، کارێکە دەشێت بکرێت، چونکە خەڵکی وابەستە لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامن لە کارکردندا بۆ پاراستنی شکۆی سەرەکیی هەموو کەسێک."