سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کێنیا، نەیجیریا و سێنێگال

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ خانم ئایساتا تاڵ ساڵ، وەزیری دەرەوەی سێنیگال لە پاش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە داکاری پایتەخت. 20 ی مانگی یازدەی 2021

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە سەردانێکی ئەم دواییانە بۆ نەیجیریا گوتی، "باوەڕم وایە ئافریکا شێوەیەکی ڕێک‌وپێک بە داهاتوو دەدات، نەک تەنیا بۆ ئایندەی خەڵکی ئافریکا بەڵکوو بۆ جیهانیش."

Your browser doesn’t support HTML5

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کێنیا، نەیجیریا و سێنێگال

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە سەردانێکی ئەم دواییانە بۆ نەیجیریا گوتی ئەمەریکا دەزانێت کە ئافریکا لە زۆربەی ئاستەنگ و دەرفەتە تەنگەتاوییەکاندا، کارێکی گرنگ بەجێدەهێنێت و گوتی: "باوەڕم وایە ئافریکا شێوەیەکی ڕێک‌وپێک بە داهاتوو دەدات، نەک تەنیا بۆ ئایندەی خەڵکی ئافریکا بەڵکوو بۆ جیهانیش."

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی: ڕاستییەکان خۆیان دەدوێن. ئەمە کیشوەرێکی خاوەن گەنجانی چالاک و بە وزە، داهێنەر و زۆر تامەزرۆی کار و دەرفەتە. تا ساڵی 2025ی زاینی، زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی ئافریکا تەمەنیان لە ژێر 25 ساڵ دەبێت. تا ساڵی 2050، یەک لە چوار کەسی سەر زەوی لە ئافریکایی پێکدێت."

ئافریکا خەریکە دەبێت بە یەکێک لە هەرە هەرێمە گرنگەکانی ئابوری جیهان. کاتێک ناوچەی بازرگانی ئازاد لە 54 وڵاتی کیشوەری ئافریکایی بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، پێنجەمین بەشی هەرە گەورەی ئابوری لە جیهاندا پێکدەهێنێت.

وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن لە یەکەم سەردانی بۆ ئافریکا سەردانی سێ وڵاتی کێنیا، نەیجیریا و سێنێگالی کرد کە وەکوڵاتانی خاوەن دێمۆکراسی وەسفیان دەکات و بزوێنەری گەشەی ئابورین و لە کەش‌وهەوادا پێشەنگن و هاندەری داهێنانن. ئەو چەندین رێکەوتنی ڕاگەیەند کە لەو وڵاتانەدا پەسندیان کردوون:

"ئێمە ئێستا لە کێنیا گەڕاوینەتەوە، لەوێ دەستپێشخەرییەکمان ڕاگەیاند بۆ ئەوەی یارمەتی بدەین لەوەی خەڵکی زیاتر ڤاکسینی دژی کۆڤید نۆزەدەیان لبدرێت؛ بۆ یەکەم جار ئەو وڵاتانە بەڵێنداربوونە کە بەشداری ئەو وتووێژانە بن کە بەرامبەر بە پیسبوونی ئوقیانوس بە هۆی پلاستیکەوە بەربەرەکانی دەکەن و پرۆژەیەکیان لەگەڵ نەشناڵ جیوگرافی دەستپێکرد کە توانایی گەنجان لە سەرانسەری ئافریکادا بە هێزتر بکات کە لە دژی قەیرانی کەش و هەوا خەبات بکەن."

لە نەیجیریا، ئەمەریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی هاوکاری گەشە پێدان بە بڕی دوو ملیارد و یەک ملیۆن دۆڵار ئاگایی دا کە پشتیوانی لە هاوکاری نێوان ئەمەریکا و نەیجیریا لە بوارەکانی تەندروستی، خوێندن، کەشت‌وكاڵ و حوکمڕانی باشدا دەکات. هەروەها وەزیری دەرەوە بلینکن سەردانی ناوەندی دەستپێشخەری بۆ داهێنان و لێکۆڵینەوەی کرد بۆ ئەوەی چاوی بە داهێنەران و خاوەن پێشانیکاریگەری نەیجیریا بکەوێت.

لە سێنێگال، چوار کۆمپانیای ئەمەریکا ڕێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە واژۆکرد بۆ ئەوەی لەسەر پرۆژەی خزمەتگوزارییەکانی سەرەتایی هاوکاری بکەن. وەزیری دەرەوە بلینکن هەروەها سەردانی ئەنستیتۆتی پاستۆر لە شاری داکاری کرد، کە بە پشتیوانی و سەرمایەدانانی ئەمەریکا بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسنی کۆڤید 19 هەوڵدەدات. ئەو هەروەها لەگەڵ ڕێبەرە خانمەکانی بەشی تێکنۆلۆجیا و خاوەن پیشە کۆبوونەوەی هەبوو.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی، "سەردانی من نیشاندەری بەرفرەوانی و چڕتربوونی هاوکاری ئێمە لەگەڵ ئافریکایە کە چۆن پێکەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییە داهێنەرەکان بەرامبەر بە ئاستەنگە نوێیەکان کار بکەین و چۆن ئێمە بە جێگای چارەسەری کورتخایەن، سەرمایەگوزاری لە بواری سەرچاوەکانی بە هێزبوونی درێژخایەندا بکەین.