ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
کریس لو، نوێنەری ئەمەریکا بۆ بەڕێوەبردن و چاکسازی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری هێشتا هەر پەتایە، یەک لە کۆی سێ ژن لە سەرانسەری جیهاندا لە ماوەی ژیانیاندا دووچاری توندوتیژی سێکسی دەبنەوە لەلایەن خۆشەویستەکانیانەوە و/ یان کەسانی دیکە."
Your browser doesn’t support HTML5
بە وتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەر ڕۆژێکدا لە ڕۆژانی ساڵی ڕابردوو 140 ژن و کچ بەدەستی هاوژینیان یان خزمێکی نزیکیان گیانیان لەدەستداوە. بە واتای هەر دە خولەک ژنێک لە شوێنێکی ئەم جیهانەدا کوژراوە.
لە ئەوروپا، لەسەدا 64 ی ئەم قوربانیانە بە دەستی هاوبەشە نزیکەکانیان کوژراون کە لەسەدا 58 یان لە ئەمەریکادا بووە.
لە لایەکی دیکەوە ژنان لە ئەفریکا و ئاسیا زیاتر شیانی کوشتنیان لە لایەن ئەندامانی خێزانەکانیانەوە هەیە لەوەی لە لایەن هاوبەشەکانیانەوە.
بۆ سەرنج خستنە سەر ئەم بەڵایە، ئەو شازدە ڕۆژەی لە نێوان گێڕانی بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان لە 25 ی مانگی یازدە و بۆنەی ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ کە لە 10ی مانگی دوازدەدا بەڕێوەدەچێت، تەرخاندەکرێت بۆ هەڵمەتگێڕان لە سەرانسەری جیهان لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری و کۆکردنەوەی خەڵک لە هەموو شوێنێک و هێنانە ئارای گۆڕانکاری لە دژی توندوتیژی جێندەری.
کریس لو، نوێنەری ئەمەریکا بۆ بەڕێوەبردن و چاکسازی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری هێشتا هەر پەتایە، یەک لە کۆی سێ ژن لە سەرانسەری جیهاندا لە ماوەی ژیانیاندا دووچاری توندوتیژی سێکسی دەبنەوە لەلایەن خۆشەویستەکانیانەوە و/ یان کەسانی دیکە."
باڵیۆز کریس لو جەختی لەوە کردەوە کە خۆپاراستن و وەڵامدانەوە " بۆ هەموو شێوازەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری بەردێکی بناغەی پابەندبوونی ئەمەریکایە بۆ برەودان بە دیموکراسی و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ و پێشخستنی یەکسانی و عەدالەتی جێندەری."
خاتو لیندا تۆمس گرینفیڵد نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان وتی لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەڕای ئەو هەوڵە دەیان ساڵەیە، ئەو بارودۆخە دژوارەی کە ژنان و کچان لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوام ڕووبەڕوی دەبنەوە، هێشتا لە ئاستەکانی پەتادایە .
لیندا تۆمس گرینفیڵد وتیشی "لە ئەفغانستانەوە هەتا سودان، لە هایتییەوە هەتا دەگاتە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ململانێ و قەیرانەکان لە سەرانسەری جیهان بەردەوامن لە خراپبوونی نایەکسانی پێشتر لە ئارادا کە مەترسی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری زیاد دەکەن."
لیندا تۆمس گرینفیڵد وتی، "بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی لەسەر تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی ئاکامی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری، دەبێت حکومەتەکان پشتگیری لەو دەستێوەردانانەدا بکەن کە گشتگیرن و سەبارەتن بە داخورپان و سەنگ دەخەنە سەر ڕزگاربووان. دەنگی ڕزگاربووان لە هەوڵە جیهانییەکاندا گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری. وتیشی دەبێت ئێمە ئەو مۆرکی شەرمەزارییە بشکێنین کە دژی هاتنە دەنگ و هەروەها پێشکەشکردنی دەرفەتەکانن بۆ توانایی پێدان."
سی ساڵ لەمەوبەر جۆو بایدن ئەو کاتەی سیناتۆر بوو یاسای توندوتیژی دژ بە ژنان نووسی. ئەم یاسایە شێوازی وەڵامدانەوەی ئەمەریکای بۆ توندوتیژی جێندەری گۆڕی، بەو پێیەی دان بەوەدا دەنێت کە توندوتیژی دژی ژنان پێشێلکردنێکی مافەکانی مرۆڤە.
کریس لو، نوێنەری ئەمەریکا بۆ بەڕێوەبردن و چاکسازی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی،"ئەمەریکا لەگەڵ هەموو ژنان و کچان هاوسۆزە ، چ لە ناوخۆدا بێت و چ لە سەرانسەری جیهاندا ." ناوبراو وتیشی" ئەمڕۆ ئێمە پێکەوە دەوەستین بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوونەکانمان و دوو هێندەکردنی هەوڵەکانمان بۆ ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی توندوتیژی جێندەری بە هەموو جۆرەکانییەوە."