ئەمەریکا هاوبەشێکە لە پەرەپێدانی سیستەمی دادپەروەری نێودەوڵەتی

سەربازانی ڕووسیا کە تۆمەتبارن بە تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا دادگایی دەکرێن. (ئەرشیفی وێنە)

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

باڵیۆز ڤان شاک دەڵێت،"لە کاتێکدا دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان پێکهاتەیەکی گرنگی ئەم سیستەمە گەورەیەیە، هاوکات چالاکییەکانی دادپەروەری لە شوێنەکانی دیکە لەسەر ئاستەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕوودەدەن."

Your browser doesn’t support HTML5

ئەمەریکا هاوبەشێکە لە پەرەپێدانی سیستەمی دادپەروەری نێودەوڵەتی

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشێکی پابەندە لە بەهێزکردنی سیستەمی دادوەری نێودەوڵەتی کە هەوڵدەدات لێپرسینەوە لە تاوانەکانی جەنگ و جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی بەرەوپێش ببات.

خاتو بێث ڤان شاک، باڵیۆزی گشتی ئەمەریکا بۆ دادوەری تاوانکاری جیهانی گوتی لێپرسینەوە لەم تاوانانە کلیلی ئاشتییەکی درێژخایانە دوای ململانێکان.

بێث ڤان شاک گوتیشی " تەواوی بواری دادپەروەری ڕاگوزەر- ئەوەی تێکەڵەیەک لە ڕێوشوێنی دادوەری و نادادپەروەری، ڕێوشوێنی فەرمی و نافەرمی و ڕێوشوێنی سزادانی و ئاشتکردنەوەی دادوەری لەخۆدەگرێت – هەموویان کۆمەڵێک ئامراز بۆ ئەو کۆمەڵگایانە دەستەبەر دەکەن کە لە ململانێی چەکداری یان سەرکوتکردن ڕزگاریان دەبێت، ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی میراتەکانی توندوتیژی بە کۆمەڵ ، ستەمکاری، دەربازبوون لە سزا، بۆ چاکسازی هەمەلایەنەی ڕزگاربووان و کۆمەڵگاکانیان دوای توندوتیژی،" گوتیشی "بەڵام هەروەها بەشداریکردن لە گێڕانەوەی ڕاستییەکان و بەشداریکردن لە میکانیزمەکانی دەگیرێنەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوە و چاکسازی لە دامەزراوەییەکانی بۆیان هەیە ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی پێکدادان لە ئایندەدا."

باڵیۆز ڤان شاک گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتانی هاوبیردا بونیات دەنێت و هانی پەسەندکردنی بەرنامەکانی دادپەروەری ڕاگوزەری تەواو و گشتگیر دەدات لە ناو ئەو دەوڵەتانەی کە لە ململانێ یان سەرکوتکردن ڕزگاریان دەبێت:

ئاماژەی بەوەشکرد کە" لە دە ساڵی ڕابردوو داهێنانی سەرسوڕهێنەری لەم بوارەدا کراون. چوارچێوەی دامەزراوەیی هەتادێت لە دەسەڵاتی ناوەند دەردەچێت و فرە جەمسەری دەبێت. لە کاتێکدا دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان پێکهاتەیەکی گرنگی ئەم سیستەمە گەورەترەیە، هاوکات چالاکییەکانی دادپەروەری لە شوێنەکانی دیکە لەسەر ئاستەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وا ڕوودەدەن."

باڵیۆز ڤان شاک ئاماژە کرد بەوەی کە دەوڵەتەکان ئەرکی خۆیان دەگرنە ئەستۆ بۆ یەکلایکردنەوەی کەیسەکانی نێودەوڵەتی لە دادگاکانی خۆیاندا کە دەسەڵاتی دادوەرییان هەیە. یەکەکانی تاوانەکانی جەنگی نیشتمانی هەتادێت زیاتر هەماهەنگی لە نێوان خۆیاندا دەکەن بۆ هاوبەشکردنی بەڵگە، ستراتیژەکان ، زانیاری و هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن. هەروەها دەوڵەتان بەکارهێنانی سزاکان و ڕێساکانی هاوردەکرە و هەناردەکردنی خۆیان فراوانتر کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە گەمەکارە خراپەکان بکەن لە بەردەوامبوون، پارەدان، یان سوودوەرگرتن لە ڕووی داراییەوە لە تاوانەکانیان.

باڵیۆز ڤان شاک گوتیشی " رێکخراوە ناحکومەتییەکان کە زۆربەیان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە بودجەیان بۆ دابین دەکرێت، وەک یاریزانی گرنگ لەم ڕێوشوێنانەدا دەرکەوتوون. ئەم ڕێکخراوانە کە زۆرجار پێشەوایی ڕزگاربووان دەکەن،هەڵدەسن بە کۆکردنەوە و هەڵسەنگاندنی شیانی بەڵگە لە کاتی ڕاستەقینەدا ، بە گوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگادارکردنەوەی پرۆسەکانی لێپرسینەوە."

باڵیۆز ڤان شاک گوتی "نابێت لە قەبارەی خودی تۆمارکردنی بەڵگەنامەی باش گەورەبکرێت، چونکە ئەوە هەر هەوڵێکی دادپەروەری تۆکمەدەکات کە ڕەنگە لە ئارادا بێت."

لە کاتێکدا کە بونیاتی دادپەروەری نێودەوڵەتی بەهێزتر دەبێت، هاوکات کارە دڕندەییەکان بە شێوەیەکی تراژیدی بەردەوام ڕوودەدەن. باڵیۆز ڤان شاک پەیمانی دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ دەوڵەتانی هاوبیر و ڕزگاربووان و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بەڵگەنامەکردنی تاوانەکان و دروستکردنی ڕێبازەکانی دادپەروەرانە بەوەی کە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی دەکەن .