ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
چەندان مانگ لە توندترین وەرزەبارانی ئەم دواییانە بووەتە مایەی کارەساتێک لە پاکستان.
Your browser doesn’t support HTML5
چەندان مانگ لە توندترین وەرزەبارانی ئەم دواییانە بووەتە مایەی کارەساتێک لە پاکستان. چەند پارێزگایەک بارانی بە ڕێژەی لەسەدا 500 لەسەرو تێکرایی بەخۆیەوە بینیوە و دروستبوونی لافاو و هەروەها ڕۆچوونی خاکی لێکەوتووەتەوە .
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرس گوتی کە " هاووڵاتیانی پاکستانی وا ڕووبەڕوی با و بارانێکی لە ڕادەبەدەر و نائاسایی دەبنەوە . گوتیشی ، لە ڕاستیدا لە ناوەڕاستی مانگی شەشەوە ، نزیکەی 33 ملیۆن کەس کە نزیکەی لە سەدا 15 ی دانیشتوانی پاکستانە ، کارەساتەکە گرتوونێتیەوە.
نزیکەی هەزار و چوارسەد کەس گیانیان لەدەستداوە و هەروەها نزیکەی 13 هەزار کەسیش برینداربوون. بەهۆی لێشاوی قوڕاو یان پڕبوونیان بە ئاو، شارۆچکەکان و گوندەکان بە تەواوی تەختی سەر زەوی بوون.
ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەکردنی نێودەوڵەتی مەزەندە دەکات کە پتر لە یەک ملیۆن ونیو خانوو زیانیان پێگەیشتووە یان وێرانبوون هەروەها نزیکەی 753 هەزار مەڕوماڵات ئەوانەی سەرچاوەی سەرەکی بژێوی و خۆراکن لەناوچوون. لافاوەکە زیانی بە رێگاو بانەکان گەیاندووە هەروەها زیانی بە پتر لە 800 هەزار هێکتار لە زەوی کشتوکاڵی.
لافاوەکە بە تایبەت پارێزگاکانی بەلوچستان و خەیبەر و پەختونخوا و پەنجاب و هەروەها سند ی گرتوەتەوە . لە پارێزگای سند ، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی روباری سیندس و رژانە سەر کەنارەکانی و بڵاوبوونەوەی بە سەر زەویدا، ژێرئاو کەوتنی کێڵگەکان و لەناوبردنی مەڕو ماڵاتی لێکەوتەوە و هەروەها دەریاچەیەکی 100 کیلۆمەتری دروستکردوە.
پێشبینی دەکرێت کە لافاوەکە هەتا ئایندەیەکی نزیک بەردوام بێت . بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ، ئەمە واتای ئەوەیە کە قەیرانەکە خراپتر دەبێت لەودەمەی برسێتی دەستپێدەکات و هەروەها نەخۆشیەکانی وەک کۆلێرا و مەلاریا و نەخۆشیەکانی بەهۆی مێشوولەوە دەگوێزرێنەوە و هەروەها نەخۆشیەکانی سکچوون، کاتێک دەست بە تووشکردنی خەڵکان بەم نەخۆشیانە دەکەن لەو ناوچەنەی لافاوەکە گرتوونێتیەوە .
ئەمساڵ ، حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕێی ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشکردنی نێودەوڵەتیەوە پتر لە بڕی 53 ملیۆن دۆلاری وەک یارمەتی بۆ کارەسات بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیانی پاکستانی دابینکردووە.
هاوکات ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەکردنی نێودەوڵەتی تیمێکی بۆ وەڵامدانەوەی یارمەتی کارەسات بڵاوکردەوە ئەوەی مەزەندەی زیانەکان دەکات و پێداویستیە سەرەکیەکان دیاریدەکات و کاروبارەکان لەگەڵ حکومەتی پاکستان ڕێدەخات و هەروەها لەگەڵ هاوبەشانی کاری مرۆیی .
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەست بە پەژارەیەکی زۆر دەکات سەبارەت بە لەدەستدانی ژیانی زۆری هاوڵاتیان و هەروەها بژێوی لە سەرانسەری پاکستان . لەم ساتە دژوارەدا ، ئێمە پشتیوانی لە پاکستان دەکەین و ئێمە داوا لە دۆستان و هاوپەیمانانمان و هەروەها تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ، دڵ و دەرونیان و هەروەها گیرفانیان واڵا بکەن و یارمەتی پاکستان بدەن بۆ ئەوەی لەم کارەساتە بکەوێتەوە سەرپێی خۆی .