ئەمەریکا بەگژداچوونەوەی جیهانی دژ بە کۆڤید- 19 چڕدەکاتەوە

Your browser doesn’t support HTML5

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن بڕوایەکی بەهێزی هەیە کە بۆ جیهان گرنگە یەکگرن لە پێناو زاڵبوون بەسەر پەتای کۆڤید 19 دا
بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن بڕوایەکی بەهێزی هەیە کە بۆ جیهان گرنگە یەکگرن لە پێناو زاڵبوون بەسەر پەتای کۆڤید 19 دا . سەرۆک بایدن گوتی بەڵام لەو دەمەی جۆری نوێی گۆڕاوی نەخۆشییەکە سەرهەڵدەدات و بە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە ، روون و ئاشکارەیە کە " دەبێت ئێمە هاوکاری بکەین ئەگەر بمانەوێت لە هەمووشوێنێک بەسەر کۆڤید 19 دا زاڵببین."
"ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پەیمانی 2 ملیار دۆلار بۆ ڤاکسینەکانی کۆڤید -19 دەدات هەروەها بەڵێنی 2 ملیار دۆلاری دیکە لە پێناو هاندانی وڵاتانی دیکە بۆ ئەوەی بەشداریەکانیان زیادبکەن."
بڕی دوو ملیار دۆلاری یەکەم لە ساڵی 2021 دا دابیندەکرێت ، بڕی دوو ملیاری دووەم لە ساڵی دواتردا ئامادە دەبێت . ئەم بوجەیە دەدرێت بە گاڤی ، ئەوەی هاوبەندییەکی جیهانیە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان و کوتان ، بۆ بەڕێوەبردنی دەستپێشخەری رادەستگەیشتنی جیهانی بۆ ڤاکسینەکانی کۆڤید -19 ، یان کۆڤاکس کە بەمەبەستی بەلای کەم بەدەستهێنانی 1.3 ملیار دۆسی ڤاکسینەکانە ، یان بە رێژەی لەسەدا 20 ی دانیشتوانی جیهان بۆ کۆمەڵگەکانی سەرانسەری جیهان کە لە بەر مەترسی نەخۆشیەکەدان.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتنی بلینکن لە کۆتایی مانگی شوباتدا و لە میانەی زانیاری دان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان گوتی لە راستیدا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بڕوای وایە کە فرەلایەنی و نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهان گرنگن نەک هەر تەنها وەک وەڵامدانەوەیەکی کارا ی نێودەوڵەتی بۆ تەندروستی کۆڤید 19 و مرۆیی ، بەڵکو بۆ بنیاتنانی توانایەکی بەهێزتری تەندروستی جیهانی و ئاسایش بۆ داهاتوو.
بلینکن گوتی " دەبێت زاڵبین بەسەر کۆڤید-19 و رێگری لە پەتاکانی ئایندە بگرین ، گوتیشی بۆ بەدستهێنانی ئەو ئامانجە ئێمە کار لەگەڵ هاوبەشان لە سەرانسەری جیهان دەکەین بۆ بەهێزکردن و چاکسازی لە نێو رێکخراوی تەندروستی جیهان ، بۆ ئەوەی پشتیوانی لە کارنامەی ئاسایشی تەندروستی جیهانی و بۆ بنیاتنانی ئامادەیی بەردەوام بۆ هەڕەشەکانی بایۆلۆژی ، هەروەها بۆ دروستکردنی سیستمێکی ئاگادارکردنەوە ئەوەی رێگەمان پێدەدات زۆر بە خێرایی وەڵام بدەینەوە لە رێگەی تاقیکردنەوە و بەدواداچوون و هەروەها لە ڕیگەی بەکارهێنانی کەلوپەلی خۆپاراستنی کەسی کە پێویستن بۆ رزگارکردنی ژیان."
وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی لەگەڵ ئەوەشدا " لەو دەمەی ئاستی رادەستگەیشتن بە ڤاکسینە سەلامەت و کاریگەرەکان فراوان دەکەین ،هاوکات دەزانین بڵاوبوونەوەی کۆڤید -19 دەشێت لە ساڵانی داهاتوودا رووبدات."
" بۆ درێژەدان بەم کارە ، دەبێت سەرجەم وڵاتان بەشداری بکەن لە پرۆسەیەکی شەفاف و بەهێز لە پێناو رێگریکردن و وەڵامدانەوە بۆ حاڵەتە نائاساییەکان ، بۆ ئەوەی جیهان هەتا دەشێت و دەکرێت بە خێرایی فیرببێت . شەفافیەت و بەشداری پێکردنی زانیاریەکان و رادەستگەیشتنی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی ، دەبێت ئەمانە ببنە مۆرکی رێبازی هاوبەشمان ئەوەی لە راستیدا ئاستەنگێکی جیهانییە."
وەزیری دەروەی ئەمەریکا بلینکن گوتی"هەر وەک سەرۆک بایدن روونی کردوەتەوە ، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا وەک هاوبەشێک کار بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی جیهانی دەکات ." سەرۆک بایدن گوتی ئەم پەتایە یەکێکە لەو ئاستەنگانە ، گوتیشی ئەم پەتایە دەرفەتێکمان پێدەدات نەک هەر تەنها ئەم قەیرانەی ئێستا تێپەڕێنین ، بەڵکو زیاتریش ئامادەبین و زیاتر توانی کەوتنەوە سەرپێمان بۆ داهاتوو هەبێت.