ئەمەریکا بەگژداچوونەوەی جیهانی دژ بە کۆڤید- 19 چڕدەکاتەوە

ژمارەیەک کارمەند لە ئنستتیوتی سێرەم لە شاری پـوونەی هیندستان ڤاکسینەکانی دژی ڤایرۆسی کۆڤید – 19 دەخنە ناو کارتۆنەکانەوە. (ئەرشیف)

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەیمانی 2 ملیار دۆلار بۆ ڤاکسینەکانی کۆڤید -19 دەدات هەروەها بەڵێنی 2 ملیار دۆلاری دیکە لە پێناو هاندانی وڵاتانی دیکە بۆ ئەوەی بەشداریەکانیان زیادبکەن.

Your browser doesn’t support HTML5

ئەمەریکا بەگژداچوونەوەی جیهانی دژ بە کۆڤید- 19 چڕدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن بڕوایەکی بەهێزی هەیە کە بۆ جیهان گرنگە یەکگرن لە پێناو زاڵبوون بەسەر پەتای کۆڤید 19 دا . سەرۆک بایدن گوتی بەڵام لەو دەمەی جۆری نوێی گۆڕاوی نەخۆشییەکە سەرهەڵدەدات و بە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە ، روون و ئاشکارەیە کە " دەبێت ئێمە هاوکاری بکەین ئەگەر بمانەوێت لە هەمووشوێنێک بەسەر کۆڤید 19 دا زاڵببین."

"ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەیمانی 2 ملیار دۆلار بۆ ڤاکسینەکانی کۆڤید -19 دەدات هەروەها بەڵێنی 2 ملیار دۆلاری دیکە لە پێناو هاندانی وڵاتانی دیکە بۆ ئەوەی بەشداریەکانیان زیادبکەن."

بڕی دوو ملیار دۆلاری یەکەم لە ساڵی 2021 دا دابیندەکرێت ، بڕی دوو ملیاری دووەم لە ساڵی دواتردا ئامادە دەبێت . ئەم بوجەیە دەدرێت بە گاڤی ، ئەوەی هاوبەندییەکی جیهانیە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان و کوتان ، بۆ بەڕێوەبردنی دەستپێشخەری رادەستگەیشتنی جیهانی بۆ ڤاکسینەکانی کۆڤید -19 ، یان کۆڤاکس کە بەمەبەستی بەلای کەم بەدەستهێنانی 1.3 ملیار دۆسی ڤاکسینەکانە ، یان بە رێژەی لەسەدا 20 ی دانیشتوانی جیهان بۆ کۆمەڵگەکانی سەرانسەری جیهان کە لە بەر مەترسی نەخۆشیەکەدان.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتنی بلینکن لە کۆتایی مانگی شوباتدا و لە میانەی زانیاری دان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان گوتی لە راستیدا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بڕوای وایە کە فرەلایەنی و نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهان گرنگن نەک هەر تەنها وەک وەڵامدانەوەیەکی کارا ی نێودەوڵەتی بۆ تەندروستی کۆڤید 19 و مرۆیی ، بەڵکو بۆ بنیاتنانی توانایەکی بەهێزتری تەندروستی جیهانی و ئاسایش بۆ داهاتوو.

بلینکن گوتی " دەبێت زاڵبین بەسەر کۆڤید-19 و رێگری لە پەتاکانی ئایندە بگرین ، گوتیشی بۆ بەدستهێنانی ئەو ئامانجە ئێمە کار لەگەڵ هاوبەشان لە سەرانسەری جیهان دەکەین بۆ بەهێزکردن و چاکسازی لە نێو رێکخراوی تەندروستی جیهان ، بۆ ئەوەی پشتیوانی لە کارنامەی ئاسایشی تەندروستی جیهانی و بۆ بنیاتنانی ئامادەیی بەردەوام بۆ هەڕەشەکانی بایۆلۆژی ، هەروەها بۆ دروستکردنی سیستمێکی ئاگادارکردنەوە ئەوەی رێگەمان پێدەدات زۆر بە خێرایی وەڵام بدەینەوە لە رێگەی تاقیکردنەوە و بەدواداچوون و هەروەها لە ڕیگەی بەکارهێنانی کەلوپەلی خۆپاراستنی کەسی کە پێویستن بۆ رزگارکردنی ژیان."

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی لەگەڵ ئەوەشدا " لەو دەمەی ئاستی رادەستگەیشتن بە ڤاکسینە سەلامەت و کاریگەرەکان فراوان دەکەین ،هاوکات دەزانین بڵاوبوونەوەی کۆڤید -19 دەشێت لە ساڵانی داهاتوودا رووبدات."

" بۆ درێژەدان بەم کارە ، دەبێت سەرجەم وڵاتان بەشداری بکەن لە پرۆسەیەکی شەفاف و بەهێز لە پێناو رێگریکردن و وەڵامدانەوە بۆ حاڵەتە نائاساییەکان ، بۆ ئەوەی جیهان هەتا دەشێت و دەکرێت بە خێرایی فیرببێت . شەفافیەت و بەشداری پێکردنی زانیاریەکان و رادەستگەیشتنی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی ، دەبێت ئەمانە ببنە مۆرکی رێبازی هاوبەشمان ئەوەی لە راستیدا ئاستەنگێکی جیهانییە."

وەزیری دەروەی ئەمەریکا بلینکن گوتی"هەر وەک سەرۆک بایدن روونی کردوەتەوە ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک هاوبەشێک کار بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی جیهانی دەکات ." سەرۆک بایدن گوتی ئەم پەتایە یەکێکە لەو ئاستەنگانە ، گوتیشی ئەم پەتایە دەرفەتێکمان پێدەدات نەک هەر تەنها ئەم قەیرانەی ئێستا تێپەڕێنین ، بەڵکو زیاتریش ئامادەبین و زیاتر توانی کەوتنەوە سەرپێمان بۆ داهاتوو هەبێت.