لە ڕۆژی 11 ی مانگی پـێنج، ئۆفیسی چاودێریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا حەوت کەسی دەستنیشانکرد بەوەی پەیوەندیان هەیە بە حیزبوڵڵا و هەروەها بە دامەزراوەیەکی دارایی حیزبوڵلا بە ناوی (القرض الحسن).
ئەندریا گاکی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی چاودێریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا گوتی " لە بەرزترین ئاستەکانی دەزگاکانی دارایی حیزبوڵڵا وە هەتا دەگاتە ئاستی ئەندامانی، حیزبوڵڵا بەردەوامە لە زیانگەیاندن بە بەشی دارایی لوبنانی و هەروەها بە لە بنهێنانی سەرچاوەکانی دارایی لوبنان لەم کاتی تەنگەژەیەیدا."گوتیشی" ئەم رەفتارانە گوێنەدانی حیزبوڵڵا بە سەقامگیری دارایی و شەفافییەت یان لێپێچینەوە لە لوبناندا دەخاتە روو. "
هاوکاتی ئەوەی دامەزراوەی (القرض الحسن) دەڵێت گوایە خزمەتی گەلی لوبنانی دەکات ، بەڵام لە پراکتیکدا ئەم دامەزراوە داراییە بە نایاسایی لە رێی هەژماری بانکی ساختە و ئاسانکارانەوە پارە دەگوێزێتەوە ، بەوەش دامەزراوە داراییەکانی لوبنانی دەخاتە بەرمەترسی گەمارۆوە . دامەزراوەی "القرض الحسن" ، خۆی وەک رێکخراوێکی نا حکومەتیپەردەپۆش دەکات ، هاوکات خزمەتگوزاری تایبەت پێشکەش بە بانکێک دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە حیزبوڵڵا .
لە ڕێی کۆکردنەوەی دۆلارەوە ئەوەی ئابوری لوبنانی لە ئێستادا ئەوپەڕی پێویستی پێی هەیە ، دامەزراوەی (القرض الحسن) یارمەتی حیزبوڵڵا دەدات بۆ بنیاتنانی بنکەی پشتیوانی خۆی و لاوازکردنی سەقامگیری دەوڵەتی لوبنانی . شەش کەس لەوانەی کە ئۆفیسی چاودێریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا کردوونیەتە ئامانج ، هەژماری حسابییان بە ناوی دیکەوە لە بانکە تایبەتەکانی لوبنانیدا بەکارهێناوە ، لەوانە لە جەمال ترەست بانک کە لەلایەن ئەمەریکاوە دەستنیشانکراوە، ئەمەش لە پێناو خۆلادان لە گەمارۆ ئابووریەکانە کە دامەزراوەی (القرض الحسن) دەکەنە ئامانج و هەروەها بۆ گواستنەوەی نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار لە بری دامەزراوەی (القرض الحسن) .
ئۆفیسی چاودێریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ئیبراهیم عەلی زاهیریشی دەستنیشانکردووە ئەوەی کاری سەرۆکی یەکەی ناوەندی دارایی حیزبوڵڵا دەکات . ئەم یەکەیە سەرپەرشتی و بەرێوەبردنی بوجە و خەرجییەکانی حیزبوڵڵا دەکات ، لەوانە دابینکردنی بوجەی گروپەکە بۆ یەکەکان و هەڵمەتەکانیان ئەوانەی نەیارانی حیزبوڵڵای پێ دەترسێن و دەتۆقێنن و هەروەها دەکوژن.
دەستنیشانکردنی ئەم کەسانە لەلایەن ئۆفیسی چاودێکریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ، گەمارۆکانی پێشووی ئەمەریکا بەهێزدەکات دژ بە دابینکارانی دارای حیزبوڵڵا ئەوانەی پشتیوانیان پـێشکەشی حیزبوڵلا کردووە. ئەمەریکا لە ئایندەدا لە کارکردنی لە پێناو تێکدانی کردەوەکانی حیزبوڵڵا، بەردەوام دەبێت .