Accessibility links

Breaking News

USAID هاوکاری دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید19 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


کارمەندێکی تەندروستی پشکنین بۆ هاووڵاتییەک دەکات/نەجەف عێراق
کارمەندێکی تەندروستی پشکنین بۆ هاووڵاتییەک دەکات/نەجەف عێراق

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

"کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جوامێرانە بڕە پارەیەکی زۆری بۆ بەڕەنگاربوونەوەی کۆڤید لە هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەرخانکردووە."

Editorial
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:40 0:00


مایکڵ هارڤی یاریدەدەری بەڕێوەبەریUSAID( دەزگای ئەمەریکی بۆ گەشەسەندنی نێودەوڵەتی) بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وتووێژێکی ئەم دواییانەیدا دەڵێت کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جوامێرانە بڕە پارەیەکی زۆری بۆ بەڕەنگاربوونەوەی کۆڤید لە هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەرخانکردووە.

بەهەردوو USAID و وەزارەتی دەرەوە، ئەمەریکا بە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار بەشداری کردووە لە بەڕەنگاربوونەوەی کۆڤید 19 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەمەش بەشێکە لە زیاتر لە 1.5 ملیار دۆلار کە ئەمەریکا هەتا ئێستا تەرخانی کردووە بۆ شەڕی دژ بە پەتاکە لە سەرانسەری جیهاندا. ئەم بڕە هاوکارییانە تایبەتن بۆ یارمەتیدانی حکومەتەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ڕێکخراوە نا حکومییەکان، و باشکردنی پەروەردەی تەندروستی گشتی، پاراستنی دامودەزگاکانی تەندروستی، زیاکردنی تاقیگەکان، چاودێرکردنی نەخۆشییەکان و هەروەها توانایی وەڵامدانەوەی خێرا.

هارڤی یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەشڵێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆمەکی بەڕەنگاربوونەوەی کۆڤید 19 گەیشتۆتە "نزیکەی هەموو وڵاتێک لە سەرانسەری هەرێمەکەدا".

بەرێز هارڤی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی لە کاتێکدا وڵاتانی هەرێمەکە لە ژێر گوشارێکی گەورەدان بەهۆی قەیرانەکان لە لیبیا، یەمەن، ‌عێراق و سوریا، "لە ڕاستیدا سیستەمەکانی تەندروستی خۆیان بەشێوەیەکی زۆر باشە لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکەدا".

گوتیشی ئێمەش شانازییەکی زۆری پێوە دەکەین چونکە زۆر بەسەختی لە بونیاتنانی توانایی ئەو سیستەمانەی خزمەتی تەندروستیدا خەریکبووین و ئەوانیش زۆر بەباشی کارەکەیان ئەنجامداوە. وەکو بەدیمان کردووە ڕێبەرایەتی سیاسیش هەروەها زۆر بە جدییانە بەڕێوەیان بردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەرێمێکی تردا. لە ئیستاکەشدا زیانی ئابوری بەهۆی داخستنەکەوە مایەی نیگەرانیمانە، چۆن بیبوژینەوە تا ئابووری بەخێرایی گەش و نمابکاتەوە؟

هارڤی یاریدەدەری بەڕێوەبەر ئاماژەی بەوەش کرد تەنها یەک وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ،یارمەتییەکەی ئەمەریکای ڕەتکردۆتەوە، لەو دەمەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەستی بە تەشەنەکردنی کوشندەی لە جیهاندا کرد.

گوتی " ئێران ڕەتیکردەوە... ئەوە کارەسات و جەرگبڕە، کە کۆڤید چەند بە توندی کاری کردە سەر خەڵکی ئیران ، ئەمە وڵاتێکە کە زۆر خانەوادەی فرەنەوەییان هەیە. ئەوەی ئێمە بۆمان دەرکەوت لەسەرانسەری جیهاندا، بەتایبەتی خانەوادە فرەنەوەکان زیاتر زیانیان پێگەیشتووە، هەر بۆیە بەردەوام چاودێری دەکەین، و بۆ یارمەتیدان ئامادەین".

حکومەتی ئەمەریکا بڕی 20.5 ملیار دۆلاری بۆ کەڵک وەرگرتن لە وەڵامدانەوەی جیهانی بۆ کۆڤید 19 تەرخانکردووە و هەروەها پابەندە بەوەی وەک ڕێبەرێک لە هەوڵەکانی دژ بە نەخۆشییەکە لەسەرانسەری جیهاندا بمێنێتەوە.

هارڤی یاریدەری بەرێوەبەری USAIDدەڵێت " ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەمیشە یارمەتیداوە لەو دەمەی خەڵکی پێویستیان پێبووە".

XS
SM
MD
LG