Accessibility links

Breaking News

کۆتایی‌هێنان بە ئەیمەن ئەلزەواهیری


جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وتارێک پێشکەش دەکات لە بارەی کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی قاعیدە بە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکادا، واشنتن، 1 ی مانگی هەشتی 2022
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وتارێک پێشکەش دەکات لە بارەی کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی قاعیدە بە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکادا، واشنتن، 1 ی مانگی هەشتی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە 30 ی مانگی حەوتدا ، ئەیمەن ئەلزەواهیری ، ئەمیری قاعیدە کە یەکێک بوو لە هەرە دواکراوە تێرۆرستەکان لە جیهاندا ، لە هێرشێکی درۆنی ئەمەریکا کوژرا کاتێک لە باڵکۆنی ماڵەکەیدا لە کابول لە ئەفغانستان ڕاوەستابوو.

کۆتایی‌هێنان بە ئەیمەن ئەلزەواهیری
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:15 0:00

لە 30 ی مانگی حەوتدا ، ئەیمەن ئەلزەواهیری ، ئەمیری قاعیدە کە یەکێک بوو لە هەرە دواکراوە تێرۆرستەکان لە جیهاندا ، لە هێرشێکی درۆنی ئەمەریکا کوژرا کاتێک لە باڵکۆنی ماڵەکەیدا لە کابول لە ئەفغانستان ڕاوەستابوو.
وەک یاریدەدەرێکی لەمێژینی ئوسامە بن لادن و هەروەها کەسی پلە دوو ، زەواهیری کەسایەتیەکی سەرەکی بوو لە پلانڕێژی چەند هێرشێکی ئاستبەرزی تێرۆریستی.

سەرۆک جۆو بایدن گوتی ئەیمەن ئەلزەواهیری کەسایەتی پلە دوو بوو لە کاتی هێرشە تێرۆریستیەکانی مانگی سێپتەمبەری ساڵی 2001 دا.

"ئەوپەڕی دەستی هەبوو لە پلانڕێژی هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەردا هەبوو هەروەها یەکێک بوو لە بەرپرسە گەورەکان لەو هێرشانەی 2977 کەسی لەسەر خاکی ئەمەریکا کوشت . بۆ دەیان ساڵ بوو زەواهیری پلاندارێژی ئەو هێرشانە بوو کە دژ بە ئەمەریکاییەکان ئەنجامدران، لەوانە بۆمبەکەی لە ساڵی 2000 بە کەشتی USS Cole تەقییەوە کە تێدا 17 دەریاوانی ئەمەریکا کوژران و بە دەیانی دیکەش برینداربوون. زەواهیری هەروەها ڕۆڵیکی سەرەکی گێڕا لە تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە کینیا و تانزانیا کە تیایاندا 224 کەس کوژران و زیاتر لە 4500 کەسی دیکە برینداربوون."

دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەیەکی لە مانگی پێنجی ساڵی 2011 ئەنجام دا و بن لادنی تێدا کوژرا ، زەواهیری وەک ڕابەری قاعیدە دەسەڵاتی گرتەدەست .

" لە حەشارگەکەیەوە ، زەواهیری لقەکانی قاعیدە و هەروەها لە سەرانسەری جیهانی ڕێکدەخست لەوانە ڕێزبەندکردنی سەرتۆپی بایەخەکان بۆ پێدانی ڕێنمایی بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتەکان ئەوانەی داوا و هەروەها هانی ئەنجامدانی هێرشەکانی دژ بە ئامانجەکانی ئەمەریکا دەدا . زەواهیری گرتەی ڤیدیۆیی بەرهەمهێنا لەوانە لەم هەفتانەی دواییدا کە تێدا داوای لە شوێنکەوتوانی دەکرد هێرش بکەنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانمان."
سەرۆک بایدن گوتی "دوای هەوڵی بێ وچانی گەڕان بە دوای زەواهیری بە درێژایی ساڵانی سەرۆکایەتی بوش و ئۆباما و هەروەها ترامپ ، ئاژانسی هەواڵگریمان لە سەرەتای ئەمساڵدا شوێنی زەواهیریان دەستنیشانکرد . زەواهیری چوو بوو بۆ ناوەندی شاری کابول هەتا بە ئەندامانی خێزانەکەی شادبێتەوە."

دوای بە وریایی تاوتوێکردن و بەدستهێنانی بەڵگەی ڕوونی حاشاهەڵنەگر بۆ شوێنی زەواهیری ، سەرۆک بایدن فەرمانی بە لێدانێکی ورد کرد و زەواهیری بۆ هەتا هەتایە لە گۆڕەپانی شەڕدا نەهیشت.

سەرۆک بایدن گوتی " ئەم ئەرکە بە وریاییەوە پلانی بۆ داڕێژرا و هەروەها بە ئەوپەڕی کەمکردنەوەی مەترسی زیان گەیاندن بە کەسانی دیکەی مەدەنی و هەفتەیەک لەمەو بەر دوای ئەوەی پێمگوترا کە بارودۆخکە زۆرلەبارە ، من دوا رەزامەندی خۆم بۆ کوشنی زەواهیری دا و کارەکە سەرکوتوو بوو . هیچ کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەی زەواهیری زیانی پێنەگیشت و هیچ کەسێکی سیڤیل زیانی بەرنەکەوت."

سەرۆک بایدن گوتی " ئێستا دادوەری بەدیهێنراوە و چیتر ئەم سەرکردە تێرۆریستە لە گۆڕیدا نەماوە و پێوست ناکات لەمەودوا خەڵک لە سەرانسەری جیهان لەم بکوژە بەدکار و شەڕانگێزە بترسن."

سەرۆک بایدن جەختیکرد و گوتی" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامدەبێت لە پیشاندانی هێز و تواناکانی بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی ئەمەریکا لە بەرامبەر ئەوانەی دەیانەوێت زیانمان پێبگەیەنن."

XS
SM
MD
LG