Accessibility links

Breaking News

کردەوەی بوێرانە پێوستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش‌وهەوا


جۆن کێری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ کەش‌وهەوا وتاری خۆی پێشکەش دەکات لە میانەی دانیشتنێکدا سەبارەت بە خێراکردن لە دەستەبەرکردنی وزەی پاک لە لوتکەی کەش‌وهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان COP27، لە شەرم ئەلشێخ، میسر، 9 ی مانگی یازدەی 2022 .
جۆن کێری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ کەش‌وهەوا وتاری خۆی پێشکەش دەکات لە میانەی دانیشتنێکدا سەبارەت بە خێراکردن لە دەستەبەرکردنی وزەی پاک لە لوتکەی کەش‌وهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان COP27، لە شەرم ئەلشێخ، میسر، 9 ی مانگی یازدەی 2022 .

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

جۆن کێری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری کەش‌وهەوا گوتی " ئێستا کاری بوێرانە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەش‌وهەوا ، لەبەر ئەوەی هەموو بەڵگەکان پێمان دەڵێت کە دەبێت ئێمە هەرچی لە تواناماندا هەیە ئەنجامی بدەین بۆ هێشتنەوەی زیادبوونی پلەی گەرمی زەوی لە 1.5 پلەدا.

کردەوەی بوێرانە پێوستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:20 0:00

جۆن کێری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری کەش‌وهەوا گوتی " ئێستا کاری بوێرانە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەش‌وهەوا ، لەبەر ئەوەی هەموو بەڵگەکان پێمان دەڵێت کە دەبێت ئێمە هەرچی لە تواناماندا هەیە ئەنجامی بدەین بۆ هێشتنەوەی زیادبوونی پلەی گەرمی زەوی لە 1.5 پلەدا .

جۆن کێری دەڵێت :
"زانایان پێمان دەڵێن ئەوەی کە ئێستا ڕوودەدات زیادبوونی ئەوپەڕی پلەی گەرمایە، کەشوهەوایە ، کەوتنەوەی ئاگر و لافاو و گەرمبوونی ئۆقیانوس و توانەوەی بەستەڵەک و هەروەها ئەوپەڕی ئەو شێوازەی کە تێدا قەیرانی کەش‌وهەوا بە خراپی کاریگەری دەکاتە سەر ژیان – ئەوەی لەمڕۆدا بەدیدەکەین خراپتر دەبێت مەگەر ئێمە بە شێوەیەکی یەکگرتووانە و بە هەنگاونانی زۆر بەرەوپێش چارەسەری ئەم قەیرانە نەکەین."

جۆن کێری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری کەش‌وهەوا گوتی" بڕێکی زۆر لە وەبەرهێنان لە سەرانسەری جیهان هەیە لە ڕێکارە نوێیەکان و ڕێگە نوێیەکان بۆ ئەنجامدانی کارەکان." گوتیشی "ئەگەر ئێمە ئەو شتانە بکەین کە ئێستا دەیزانین کە چۆن ئەنجامی بدەین و هەروەها هەندێک تەکنەلۆژیای نوێ بێنینە مەیدانەوە ، ئەوا دەتوانین ئەم شەڕە ببەینەوە."

یەک لایەنی گرنگ بۆ بردنەوەی ئەم شەڕە پشتیوانیکردنی وڵاتانی لاوازی بەرەو ڕسکانچووە و هەروەها کۆمەڵگەکانە بۆ خۆگونجان لەسەر بەڕێوەبردنی کاریگەرییەکانی قەیرانی گۆڕانی کەش‌وهەوا.

جۆن کێری گوتی" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە بانگەشەکەی گلاسگۆ دەکات بۆ بە هەرەوەزی دوو هێندکردنی دارایی بۆ خۆکۆنجان بۆ وڵاتانی بەرەو ڕسکانچووی لاواز. گوتیشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەو ڕۆڵەی ئێمە ئەنجامدەدات . ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەورەترین کۆمەک بەخشە لە جیهاندا. بەڵام سەرۆک جۆو بایدن پێیوایە دەبێت ئێمە کاری زیاتر ئەنجام بدەین."

گوتیشی"هەربۆیە سەرۆک بایدن پلانی ئامادەیی خولقاندوە کە پلانێکی تەنگەتاوی سەرۆکە بۆ خۆڕاهێنان و کەوتنەوە سەرپێ."

جۆن کێری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری کەش‌وهەوا گوتی هەربۆیە وابەستەی کارکردنە لەگەڵ کۆنگرێس بۆ دابینکردنی بڕی 3 ملیار دۆلار ساڵانە بۆ دارایی خۆگونجان هەتا ساڵی 2024 – کە شەش هێند زیادبوونە . گوتیشی " ئەوەی ئێستا دەیبنن لە سەرانسەری جیهان ڕوودەدات وەها دەکات کارەکە لە هەموو کات لەمەوبەر زیاتر پێویست و زیاتر ڕوونتر بێت سەبارەت بەوەی کە پێویستە ئێمە خێراتر بین و ئەم کارە بە ئەنجام بگەیەنین . گوتیشی هیچ وڵاتێک مافی نییە کە لە بەشداریکردنی نیشتمانی دیاریکراو دوابکەویت و هەروەها بەشدرای لە بەهێزکردنیدا نەکات کە بتوانن و هەروەها نەبنە بەشێک لەم هەوڵەدا."

XS
SM
MD
LG