Accessibility links

Breaking News

تۆمەت و سزایەکی جێی نیگەرانی لە تورکیا


خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵکی تورکیا لە بەرامبەر حوکمدانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، شارەداری ئستەنبوڵ
خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵکی تورکیا لە بەرامبەر حوکمدانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، شارەداری ئستەنبوڵ

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

دادگایەک لە تورکیا حوکمی دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی دا بەسەر شارەداری ئستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی حکومەت.

تۆمەت و سزایەکی جێی نیگەرانی لە تورکیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:38 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر نیگەرانە و نائومێدە" بەوەی کە دادگایەک لە تورکیا حوکمی زیندانی دوو ساڵ و حەوت مانگی شارەداری ئستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی دا. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس لە راگەیاندراوێکدا گوتی ،" بە فەرمی بە تاوانبار ناساندنی لەگەڵ ڕێز بۆ مافەکانی مرۆڤ ناگونجێت و لەگەڵ ئازادیە بنەڕەتییەکان و هەروەها لەگەڵ سەروەری یاسا ."

فەرەنسا و ئەڵمانیا و هەروەها پەرلەمانی ئەوروپاییش بە تاوانبار ناساندنی ئیمام ئۆغڵویان سەرکۆنە کرد هەروەها چەند ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤیش .

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو تەنها شارەداری ئستەنبوڵ نییە ، بەڵکو ئەندامێکی پایەبەرزی پارتی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنە بە ناوی پارتی گەلی کۆماری و هەروەها شیانی هەیە کە ببێتە کاندیدێکی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2023 لە تورکیا. گوایە تاوانی ئیمام ئۆغڵو ئەوە بووە لە وتارێکیدا کە لە ساڵی 2019 پێشکەشی کردبوو ، سوکایەتی بە بەرپرسانی حکومەت کردبوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا " ئەوپەڕی نیگەرانە لە بەردەوامی هەراسانکردنی کۆمەڵگەی سیڤیل و میدیاکاران و ڕابەرانی سیاسی و کارداری لە تورکیا بە ڕێگەی دادوەرییەوە ، لەوانە لە ڕێی دەستبەسەرکردنی بەر لە دادگاییکردن و ئیدعا زۆرەکانی پشتیوانیکردن لە تیرۆریزم و هەروەها کەیسەکانی تاوانی سوکایەتیپێکردن."

لە نوێترین ڕاپۆرتی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی کرد کە " دەسەڵاتی دادوەری ڕووبەڕووی چەندان کێشە بووەوە کە سەربەخۆیی دادوەری سنووردارکرد ، لەوانە ئیدیعاکانی پەیوەست بە دەستوەردان لەلایەن لقی جێبەجێکردنەوە . هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە چاودێران " نیگەرانیان دەربڕیوە کە دەرئەنجامی هەندێک لە دادگاییکردنەکان وەها دیاربوون کە پێشوەخت دیاریکرابن " هەروەها نەبوونی ڕێزگرتن لە ڕێکارە یاساییەکانی پێویستن و نەبوونی بەڵگەی متمانەپێکراو .

ڕاپۆرتەکە ئاماژەیشی کرد و گوتی لە نێو پێشێلکارییەکانی دیکەی مافەکان ، دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و دەستبەسەرکردنی بەردەوامی دەیان هەزار کەس ، لە نێویاندا سیاسەتمەدارانی ئۆپۆزیسیۆن و ئەندامانی پێشووی پەرلەمان و پارێزەران و ڕۆژنامەوانان و هەروەها چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە" هاووڵاتانی تورکیا شایستەی ئەوەن توانای پیادەکردنی مافەکانی خۆیان بن و هەروەها ئازادییە بنەڕەتیەکان بەبێ ترس لە تۆڵەلێکردنەوەیان. مافەکان بۆ پیادەکردنی ئازادیەکانی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتیانە و دروستکردنی ڕێکخراو لە دەستوری تورکیادا ئاماژەیپێکراوە، هەروەها ئەرکی یاسایی نێودەوڵەتی و وابەستەییەکانی بۆ ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا. نێد پرایس گوتی ئێمە هانی حکومەتی تورکیا دەدەین داداگیکردن بە گوێرەی یاسای تاوانکاری ڕابگرێت و ڕێز لە مافەکان و ئازادییەکانی هەموو هاووڵاتیانی تورکی بگرێت ، لەوانە لە ڕێی دڵنیابوون لە کەشێکی کراوە بۆ دیبەتی گشتی ."

XS
SM
MD
LG