Accessibility links

Breaking News

لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئۆکرانیا، شەڕێک بۆ ئایندەی


ژمارەیەک منداڵی ئۆکرانی لە یەکەم ڕۆژی ساڵی خوێندندا لە قوتابخانەکەیان لە ئۆکرانیا. (ئەرشیف)
ژمارەیەک منداڵی ئۆکرانی لە یەکەم ڕۆژی ساڵی خوێندندا لە قوتابخانەکەیان لە ئۆکرانیا. (ئەرشیف)

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

باڵیۆز گرین فیڵد دەڵێت دەسەڵاتدارانی ڕووسیا زیاتر لە 19500 منداڵیان لە ماڵەکانیان ڕاگواستووە یان دەربەدەری کردوون، کە "لە نێویاندا منداڵی ساوای تەمەن چوار مانگ هەن."

لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئۆکرانیا، شەڕێک بۆ ئایندەی
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:47 0:00

لە 25ی ‌هەشتی 1991 ئۆکرانیا سەربەخۆیی خۆی لە یەکێتی سۆڤیەت ڕاگەیاند. نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس گرین فیڵد، وتی: "هەمان هەفتە، ئۆکرانیا نەتەوە یەکگرتووەکانی لە سەربەخۆیی خۆی ئاگادارکردەوە ' ئەمەش بە پشتبەستن بە مافی چارەنووسی نەتەوەیەک بەپێی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ."

دوای سی و دوو ساڵ ئۆکرانیا شەڕ لەگەڵ جێگرەوەی یەکێتی سۆڤیەت دەکات کە ڕووسیای فیدراڵە، ئەمەش بۆ هێشتنەوەی سەربەخۆیی خۆی و پاراستنی میراتی کولتووری خۆی. باڵیۆز گرین فیڵد وتی، "ئەمڕۆ بوونی خودی ئۆکرانیا لە ژێر هێرشدایە."

دەڵێت ئۆکرانیەکان بوێرانە بەرگرییان کردووە لە سەروەری وڵاتەکەیان و لە ئازادی و دیموکراسییەکەیان، لە کولتوورەکەیان. وە هەروەها ئۆکراینییەکان بە ئازایانەوە شەڕ دەکەن بۆ بەرگریکردن و گەڕاندنەوەی ئەو منداڵە ئۆکراینیانەی کە بە زۆر گواستراونەتەوە یان بردراون بۆ ناو ڕووسیا و بیلاڕووس و ئەو خاکانەی کە ڕووسیا داگیریانی کردووە.

هەروەها باڵیۆز گرین فیڵد وتی، منداڵان ئایندەی وڵاتن و هەر وڵاتێک منداڵەکانی لەدەست بدات هیچ داهاتوویەکی نییە. حکومەتی ئۆکرانیا مەزەندە دەکات کە لەوەتەی لەشکرکێشییەکە دەستیپێکردووە و تا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014، دەسەڵاتدارانی ڕووسیا زیاتر لە 19500 منداڵیان لە ماڵەکانیان ڕاگواستووە یان دەربەدەری کردوون، کە لە نێویاندا منداڵی ساوای تەمەن چوار مانگ هەن.

باڵیۆز گرین فیڵد دەڵێت، "هەڵمەتی دڕندەیی ڕووسیا تا ئەمڕۆش بەردەوامە. ڕووسیا و ئەوانەی سەر بە ئەون ئەو منداڵانەیان دەستبەسەر کردووە کە لە توندوتیژی هەڵدێن. ئەوان بە زۆر منداڵانیان لە خوێندنگا و خانەی بێ دایک و باوکان دەرکردووە. هەروەها بەکرێگیراوە ناوخۆییەکان فێڵیان لە دایک و باوکان کردووە یان ناچاریان کردوون منداڵەکانیان بنێرن بۆ ئەو شوێنانەی کە پێیان دەڵێن "کەمپەکانی هاوینە" تەنیا بۆ ئەوەی لە پەیوەندییەکان داببڕێن و ڕەتیانکردووەتەوە منداڵەکانیان بگەڕێننەوە بۆیان."

باڵیۆز گرین فیڵد دەڵێت "منداڵە ڕفێنراوەکان" بەرەو ڕووی پڕوپاگەندە و مێشک شۆردنەوە دەبنەوە و تەنانەت ڕاهێنانی سەربازیشیان پێدەکەن. هەندێکیان ناچاردەکرێن هاووڵاتی نامەی ڕووسی وەربگرن، هەندێکی دیکەش گوایا خێزانە ڕووسییەکان لەخۆیانگرتوون.

بەرپرسانی ڕووسیا ئیدیعا ئەوە دەکەن ئەو کارەی دەیکەن "گواستنەوەی مرۆییانەیە". گرین فیڵد دەڵێت، "بەڵام ئەمە چەواشەکارییەکی گەورەی ڕاستییەکەیە، و هەوڵێکی بێهودەیە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ڕەواییدان بە کارێکی ناڕەوا."

باڵیۆز گرین فیڵد دەڵێت، "با ئەوە ڕوون بێت: ئەم کارە دڕندەییانەی لەلایەن هەموو ئاستەکان تا دەگاتە لوتکەی حکومەتی ڕووسیاوە ڕێکدەخرێن. دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک ڤلادیمیر پوتین و ماریا لڤۆڤا بیلۆڤا، بەرپرسی سەرۆکایەتی ڕووسیا بۆ مافەکانی منداڵان دەرکردووە، بەهۆی ئەوەی گوایە منداڵانیان لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا بردووە و گواستوویانەتەوە بۆ ناو ڕووسیا و بیلاڕووس و ئەو خاکانەی کە ڕووسیا داگیریانی کردووە."

باڵیۆز گرین فیڵد وتی، "دەبێت لێپرسینەوە لە ڕووسیا بکەین. دەبێت یارمەتی بەرەوپێشەوە بردنی ئەو ڕێکخراوانە بدەین کە کاری باش دەکەن لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئەم منداڵانە بۆ خێزانەکانیان" هەروەها وتی، “دەبێت داوا لە ڕووسیا بکەین کۆتایی بە شەڕی دڕندانەی دوژمنکارانەی خۆی بهێنێت و ئادوبەڵێنەکانی جێبەجێبکات بەپێی قانوونە نێودەوڵەتییەکان و دەستبەجێ هەموو منداڵەکانی ئۆکرانیا بگەڕێنێتەوە."

XS
SM
MD
LG