ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
ئەمەریکا هێشتا پابەندە لە بە ئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ساڵی 2030.
ئەمەریکا هێشتا پابەندە لە بە ئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ساڵی 2030.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەم دواییانەدا لە ناوەندی ڕۆژنامەوانی بیانی لە نیویۆرک، جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئیزەبێڵ کۆڵمن باسی لە کۆمەڵێک پرسی گرنگی جیهانی کرد و جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوونی ئەمەریکا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە مرۆییەکان.
ڕێکخراوەی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە بەهای 247 ملیۆن دۆلار بەشدارییەکی دیکە دەکات لە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ 10 وڵاتی ئەفریقای خوار بیابانی گەورە بۆ دابینکردنی پێداویستی بەپەلە بۆ ئەو دانیشتووانەی زۆر هەژارن.
کۆڵمن جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، وتی سەرەڕای ئەوەش، ئەمەریکا هێشتا گەورەترین بەخشەری یارمەتییە بۆ ئەفغانستان و هەوڵی تایبەت دەدات بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو هاوکارییانەی پێشکەش دەکرێن ڕاستەوخۆ دەگەنە دەستی هاووڵاتیانی ئەفغانی.
"لەم بارەیەوە ئێمە دووچاری هەندێک ئاڵەنگاری بووین و هەندێک دەستێوەردان لە لایەن ئەندامانی تاڵیبان لە گەیاندنی یارمەتییەکان. بەڵام لەو حاڵەتانەدا، ئێمە ڕوونمان کردۆتەوە کە چۆن کار دەکەین و گەیاندنی یارمەتییەکانمان دەبێت ڕاستەوخۆ بن بۆ سوودمەندان. وە ئەگەر نەمانتوانیوە ئەوە بە ئەنجام بگەیەنین، ئەوا بە تایبەتی لەو حاڵەتانەدا هاوکارییەکانمان هەڵپەساردووە."
ڕێکخراوەی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی تایبەتە بە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەش وهەوا هەیە، لەوانەش زیادبوونی مەترسییە سروشتییەکان ونائاسایشی خۆراک، لەڕێگەی پێشخستنی وزەی پاک و ستراتیژییەکان بۆ بەهێزکردنی خۆڕاگری و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە. جگە لەوەش، جێگری بەڕێوەبەر کۆڵمن وتی وەبەرهێنان لە تۆوی بەرگەی وشکەساڵی بگرن و شێوازی کشتوکاڵی داهێنەرانە کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نائاسایشی خۆراک.
"ئێمە ساڵانە ملیۆنان دۆلار سەرمایەگوزاری لە توێژینەوە لەسەر پێشکەوتووترین تۆوەکان دەکەین بۆ ئەوەی جووتیاران بتوانن نوێترین زانیارییان هەبێت لەو تەکنەلۆژیایەدا، بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمێک بچێنن کە زیاتر بەرگەی میرووی وێرانکەر وشکەساڵی بگرن، بۆ ئەوەی توانای خۆ گونجاندانیان هەبێت لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ژینگەی دەوروبەریان."
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تا ئێستاش پابەندە بە چارەسەرکردنی قەیرانە مرۆییە جیهانییەکان و پاڵپشتیکردنی گەشەسەندنی بەردەوام و هاوکاریکردن لەگەڵ وڵاتان لە سەرانسەری جیهاندا بۆ کۆتاییهێنان بە برسێتی و پێشخستنی کۆمەڵگەیەکی جیهانی ئاوەدانتر.