ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
ئادەم بۆهڵەر، ڕاوێژکاری باڵای ئەمەریکا " کەواتە ئەوە دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە - من باوەڕم وایە ئەوە سەردەمێکی نوێیە – ئێمە دەڵێین کە لە هیچ حاڵەتێکدا مایەی قبوڵکردن نییە کە هاووڵاتیانی ئەمەریکی بە نایاسایی لە دەرەوەی وڵات دەستبەسەر بکرێن."
لە ڕێوڕەسمێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێزلێنان لە بارمتەکان و خێزانەکانیان، ئادەم بۆهڵەر ڕاوێژکاری باڵای ئەمەریکا وتی "هیچ شتێک بۆ ئەم وڵاتە گرنگتر نییە لەوەی هەمووان بزانین کە ئەگەر ئەوان لە دەرەوەی وڵات بن و رفێندرابن، ئەوا وڵات پشتگیریان دەکات ."
ئادەم بۆهڵەر وتی "ئەم سەرۆکە دانۆڵد ترامپ، ئەنجامدانی ئەو کارەی کردووەتە سەرتۆپی بایەخی گرنگی خۆی و بەڕێوەبەرایەتییەکەی. ... ئێوە بینیتان سەرۆک رۆژی 5 ی مانگی سێ ئەوەی بە حەماس وت و بە تەواوی ڕوونی کردەوە کە بە بارمتەگرتنی هاووڵاتیانی ئەمەریکی – یان هەر هاووڵاتییەک – بە ناڕەوایانە گونجاو نییە و بە سەختترین شێوە وەڵام دەدرێتەوە. ...کەواتە ئەوە دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە - من باوەڕم وایە ئەوە سەردەمێکی نوێیە – ئێمە دەڵێین کە لە هیچ حاڵەتێکدا مایەی قبوڵکردن نییە کە هاووڵاتیانی ئەمەریکی بە نایاسایی لە دەرەوەی وڵات دەستبەسەر بکرێن."
لە یەکەم مانگی خولی دووەمی سەرۆک ترامپدا، 11 بارمتەگیراوی ئەمەریکی یان کەسانی بە نایاسایی دەستگیرکراو ئازادکران، لەوانە مارک فۆگێل کە لە ڕووسیا زیندانی کرابوو، دوو ئەمەریکی لە غەززە دەستبەسەرکرابوون و دوو کەس لە بێلاڕووس و شەش کەسیان لە ڤەنزوێلا.
کاش پەتێڵ، بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی کە پێشتر لەکاتی کارکردنی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا بەشداربووە لە هەوڵەکانی ڕزگارکردنی بارمتەکان وتی “هیچ تاکە دەزگایەک نییە کە ئەم کارە ئەنجام بدات. ... ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە سی ئای ئەی و کۆمەڵگەی هەواڵگری کار دەکەین. هەر بەربەستێکی سیاسی کە لە ڕێگاکەدا بێت دەڕوخێنین."
تاکە بەڵێنی من بۆ ئێوە لەم کۆمەڵگەیەدا ئەوەیە کە من وەک بەڕێوەبەری FBI هەموو شتێک دەکەم بۆ کۆکردنەوەی ئەو سەرچاوانەی کە پێویستن بۆ ئەوەی دڵنیا بم کە هیچ خێزانێکی دیکەی ئەمەریکی هەست بەو ئازارە نەکات. ...ئێمە هێشتا هەموویانمان نەهێناوەتەوە وڵات. هەر دەسەڵاتێکی یاساییمان لە FBI دا هەبێت ئێمە 24 کاتژمێری رۆژانی هەفتە و 365 رۆژی ساڵ کاردەکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە ئەم ژمارەی بارمتانە بگەێنینە سفر و دڵنیاش بین لەوەی ڕێگری دەکەین لەوەی کە کەسانی دیکە نەکەونە ئەو دۆخانەی کە ئێستا ئێوە زۆر ئاشنان پێی."
ئادەم بۆهڵەر ڕاوێژکاری باڵا ڕایگەیاند " ئەم سەرۆکە لە گرتنەبەری رێوشوێنی کاردانەوە لەکاتی پێویستدا هیچ دوو دڵ نابێت، و هەموومان لەو بارەیەوە پشتگیری دەکەین . ... سەرۆک بەردەوام دەبێت لە فشارکردنی تا هەموو ئەمەریکییەکانمان، مردوو یان زیندوو، دەهێنرێنەوە بۆ وڵات .