Accessibility links

Breaking News

هاوپەیمانێتیەکی گەشەسەندوو بۆ وەستاندنی هەراسانکردنی سەر ئنتەرنێت لەسەر بنەمای جێندەر


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەو دەوڵەتانەی هەوڵی بەهێزکردنی دیموکراسیەکانیان دەدەن دەبێت تێبکۆشن بۆ دڵنیابوون لە دەستەبەرکردنی دەرفەت بۆ هەموو کەسێک و دەبێت ئەوەش بەرەوپێشچوونی بەشداریکردنی ژنان و کچان لەخۆبگرێت.

هاوپەیمانێتیەکی گەشەسەندوو بۆ وەستاندنی هەراسانکردنی سەر ئنتەرنێت لەسەر بنەمای جێندەر
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:23 0:00

هیچ دیموکراسییەک بەبێ بەشداری هەموو هاوڵاتیانی تەواو نییە ، هەربۆیە ئەو دەوڵەتانەی هەوڵی بەهێزکردنی دیموکراسیەکانیان دەدەن دەبێت تێبکۆشن بۆ دڵنیابوون لە دەستەبەرکردنی دەرفەت بۆ هەموو کەسێک و دەبێت ئەوەش بەرەوپێشچوونی بەشداریکردنی ژنان و کچان لەخۆبگرێت. لە ئەمڕۆدا لەبەر ئەوەی ئینتەرنێت ئامرازێکی گرنگە لە بەشداریکردن لە زنجیرەیەکی بەرینی هەوڵەکان ، هەربۆیە دەبێت ئەوانەی کار بەرەو ئاڕاستەی یەکسانی جێندەری دەکەن زیانەکانی هەراسانکردن و پێشێلکاری لە ڕیی ئینتەرنێتەوە کە کچان و ژنان دەکەنە ئامانج چارەسەربکەن.

هەراسانکردنەکان لەسەر بنەمای ڕەگەزیی لە ڕێی ئینتەرنێتەوە پێشێلکارییەکی بە ئامانجکراوە لە ڕێی تەکنەلۆژییەوە دژ بە خەڵک و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دژ بە ژنان و کۆمەڵگەی هاورەگەز خوازانی نێر و مێیە لەسەر بنەمای رەگەزی . ئەوەش بەربەستێکە لە بەردەم مسۆگەرکردنی ئەوەی کە ژنان و کچان بتوانن بگەنە تەواوی تواناکانیان .

ئەوەش لە چەندا کاری جۆراوجۆر پێکدێت وەک رق لە ژنان یان ئاماژەکانی سێکسی نەخوازراو ، هەڕەشەلێکردن و ناردنی وێنەی سێکسی و هاوبەشیپێکردنی زیانبەخشی پەیام و وێنەی سێکسی و تەنانەت بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ شوێنهەڵگرتنی کەسەکان ئەوانەی لەڕێی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا و تەکنەلۆژیاوە گەورەدەکرێن یان دەستەبەردەکرێن.

ئەم ڕەفتارانە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و هێرشەکرد و دەمکوتکردنی ژنان و کچانە بۆ ئەوەی ساردیان بکەنەوە و بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتیدا کەمبکەنەوە .سیاسەتمەدارانی ژنان و چالاکوانان و هەروەها رۆژنامەوانان ئامانجی سەرەکین. هەراسانکردن و پێشێلکاری لە رێی ئینتەرنێتەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەردەمی ئینتەرنێت . هەراسانکردن و پێشێلکاری لە رێی ئینتەرنێتەوە رەگیداکوتاوە لە جیاوازیە چەسپیوەکانی ڕەگەزیدا و بە تێپەڕبوونی کات زیادیانکردووە و کارئاسانیان لە رێی تەکنەلۆژیا نوێیەکان و ئەوانەی هاتوونەتە گۆڕی بۆ کراوە و ئەوانە هەڕەشەیەکی جدین بۆ پێشکەوتنی ژنان لەبەرئەوەی کاریگەری زیانبەخشیان لەسەر بە ئامانجکراوەکانیان هەیە. ئەوان وەک بەربەستێک بۆ رێگریکردن لە بەشداری تەوا و بە ئاکامی ژنان و کچان لە ژیانی سیاسی و گشتی و تایبەتدا کاردەکەن و دەشێت ببێتە مایەی خۆ سانسۆرکردن و تەنانەت بە تەواوی پاشەکشێکردن.

لە کۆبوونەوەی لوتکەیی هەردوو ئەمەریکا ئەوەی بەم دوایانە بەسترا ، حکومەتانی کەنەدا و شیلی پەیمانیاندا پەیوەندی بە وڵاتانی ئەمەریکا و ئوسترالیا و دانمارک و نیوزیلاند و کۆماری کۆریای باشور و سوید و کینیا و بەریتانیاوە بۆ هاوبەشیکردنی جیهانی بکەن لەپێناو کارکردن لەسەر هەراسانکردن و پێشێلکاری لەسەر بنەمای رەگەزیی لە رێی ئینتەرنێتەوە .

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هاوبەشیکردنەی جیهانییەکەی لە یەکەم کۆبوونەوەی لوتکەیی بۆ دیموکراسی ڕاگەیاند بەر لە دووەم کۆبوونەوە لوتکەییەکەی سەرەتای ساڵی 2023 . هاوبەشیکردنەکە ئاماژەیەکی ڕوون دەدات بەوەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وابەستەی باشکردنی وەڵامدانەوەیە بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای رەگەزیی ئەوەی تەکنەلۆژی کارئاسانی بۆ دەکات و هەروەها هاوبەشیکردنەکە برەو بە ستراتیژەکانی ڕێگریکردن بە شێوەیەکی کاریگەر دەدات .
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سیاسەتی رەگەزیی کۆشکی سپی "جێنیفەر کلاین" گوتی ئێمە ناتوانین گۆشەنیگا هەمجۆرەکان یان دەنگی ژنان و ڕوانگەکانیان و هەروەها ڕابەرایتەیکردنیان لەدەستبدەین ، بە تایبەت لە کاتێکدا کاتێک دیموکراسی نابێت بەکەم تێی بڕوانرێت لەو کاتەی ژنان و پیاوانی ئازا لە ئۆکرانیا شەڕ لە پێناو پارێزگاریکردن لە دیموکراسیەکانیان دەکەن.

XS
SM
MD
LG