Accessibility links

Breaking News

فشارێکی ئەمەریکا بۆ دۆزینەوەی بنەڕەتی کۆڤید - 19


بینای P4 ی تاقیگەی ئنستتیوتی ووهان بۆ زاستی ڤایرۆس لە شاری ووهان، چین (ئەرشیفی وێنە)

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئاژانسەکانی هەواڵگەری و زانیاری ئەمەریکا لە لایەن سەرۆک جۆو بایدنەوە فەرمانیان پێ دراوە هەوڵەکانیان زیاتربکەن بۆ دیاریکردنی بنەڕەتی کۆڤید - 19.

فشارێکی ئەمەریکا بۆ دۆزینەوەی بنەڕەتی کۆڤید - 19
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00

ئاژانسەکانی هەواڵگەری و زانیاری ئەمەریکا لە لایەن سەرۆک جۆو بایدنەوە فەرمانیان پێ دراوە هەوڵەکانیان زیاتربکەن بۆ دیاریکردنی بنەڕەتی کۆڤید - 19.

پاش لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر داوای سەرۆک بایدن لە مانگی سێدا دەستیپـێکرد، ئاژانسەکان هاوڕابوون لەسەر "شیانی دوو سیناریۆ" سەبارەت بە چۆنیەتی بەرپابوونی پەتاکە. بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە مانگی پێنج بە کۆشکی سپی گەیشتووە: ڤایرۆسەکە یان لەبەرکەوتنی مرۆڤ بە ئاژەڵێکی نەخۆشەوە بەرپابووە، یانیش لە ڕووداوێکی تاقیگە.

سەرۆک بایدن لە بەیاننامەیەکدا گوتی ئاژانسەکان نەگەیشتوونەتە دەرئەنجامێکی کۆتایی سەبارەت بە بنەڕەتی سەرهەڵدانی کۆڤید- 19، بۆیە داوایکرد بەدواداچوون و توێژینەوەی زیاتر بکرێن. سەرۆک بایدن لە بارەی هەڵوێستی هەنوکەیان کە لە ڕاپۆرتەکەوە وەریگرتووە نووسیوەیەتی " لە کاتێکدا دوو دەزگای هەواڵگەری و زانیاری بەلای سیناریۆی یەکەم دەڕۆن، دەزگایەکیشیان بەلای سیناریۆی دووەم دەڕوات - هەریەکەیان بە بڕوایەکی کەم یان مامناوەند – زۆربەی دەزگاکان پـێـیان وانیـیە زانیاری ئەوتۆ هەبن بۆ هەڵسنگاندنی ئەوەی یەکێکییان شیانی لەوەی دیکە زیاتربێت."

لە 26ی مانگی پـێنج سەرۆک بایدن ڕایگەیاند داوای لە دەزگاکانی هەواڵگەری و زانیاری کردووە " کۆششەکانیان دووبەرابەر بکەن" ئەوە ڕەنگە ئێمە نزیکتربکاتەوە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی کۆتایی و لە ماوەی 90 ڕۆژدا لەو بارەیەوە ڕاپۆرتی پێبدەینەوە. وەک بەشێکی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو داوای کرد " دەرفەت بە لێکۆڵینەوەی زیاتر بدرێت کەوا ڕەنگە پێویست بکات، بە پرسیاری تایبەتیشەوە بۆ چین" کۆششە نوێـیەکە کاری تاقیگاکانی نیشتمانی ئەمەریکا و ئاژانسەکانی دیکەش لەخۆدەگرێت بۆ پـتەوکردنی کاری دەزگا هەواڵگەری و زانیاریـیەکانی ئەمەریکا.

سەرۆک بایدن گوتیشی " ویلایەتە یەکگرتووەکان هەروەهاش لەگەڵ دۆستە هاوبیرەکانی لە سەرانسەری دونیا کاردەکات بۆ فشارخستنە سەر چین بۆ بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەی نیودەوڵەتی بە شێوەیەکی تەواو و شەفاف و لەسەر بنەمای بەڵگە و هەروەها دابینکردنی دەستگەیشتن بە هەموو زانیاری و بەڵگەی پەیوەندیدارەوە."

کۆڤید – 19 بۆتە مایەی گیان لەدەستدانی ملیۆنان کەس لە سەرانسەری دونیا؛ زیاتر لە 600،000 تەنیا لە ئەمەریکا گیانیان لەدەستداوە. هەر وەک جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پێیر گوتی، " ئێمە پێویستە بگەینە بنەمای ئەوەی کە پەتاکە لە کوێـیەوە بەرپابووە--- نەک تەنیا بۆ مەبەستی تێگەیشتن لەو پەتایە، بەڵکو بۆ پەتاکانی کە لە داهاتوودا بەرپادەبن."

XS
SM
MD
LG