Accessibility links

Breaking News

سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشانەی کەمینەکان لە ئەفغانستان دەکەنە ئامانج


دوو پیاوی ئەفغانی ڕزگاریان بووە کە لە نزیک شوێنی تەقینەوەکەی مزگەوتی خەلیفە ساحیب بوون لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە 29ی مانگی چواری 2022
دوو پیاوی ئەفغانی ڕزگاریان بووە کە لە نزیک شوێنی تەقینەوەکەی مزگەوتی خەلیفە ساحیب بوون لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە 29ی مانگی چواری 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەربڕینی توڕەیی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە قێزەونەکانی کرانە سەر سەنتەری فێرکاری مومتاز و خوێندنگەی عەبدولڕەحیم شەهید لە کابول.

سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشانەی کەمینەکان لە ئەفغانستان دەکەنە ئامانج
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:10 0:00

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە لە 19 ی مانگی چواردا بڵاوکرایەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەربڕینی توڕەیی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە قێزەونەکانی کرانە سەر سەنتەری فێرکاری مومتاز و خوێندنگەی عەبدولڕەحیم شەهید لە کابول، هەروەها سەرەخۆشی کرد لە خانەوادە و خۆشەویستانی ئەوانەی لەو هێرشانەدا کوژران. لە چەند هێرشێکدا کەسانی مەدەنی لە گروپی کەمینەی هەزارەی شیعە لە مانگی چواردا کرانە ئامانج و بەرپرسیارێتیەکەی خرایە ئەستۆی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی خۆراسان.

لە یەکێک لە هێرشەکان کە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ڕانەگەیاند، ژمارەیەک لە نوێژکەرانی لە مزگەوتی سۆفی لە کابول کوشت هەروەها لە دوا هەینی مانگی ڕەمەزاندا تەقینەوەیەک مزگەوتی خەلیفە ساحیبی لە ڕۆژئاوای کابول وێرانکرد. تەقینەوەکە سەربانی مزگەوتەکەی بەسەر نوێژکەراندا داڕماند و بەلای کەم 10 کەس کوژران و 15 کەسیش برینداربوون ، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەیەکی زۆر زیاتر کوژراو و بریندار هەبوون کە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە ڕاپۆرتیان کردبوون.

مێت کنودسن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان گوتی هیچ دەستەواژەیەک بە هێندی پێویستی بەهێز نیـیە ئەم کارە قێزەونە سەرکۆنەبکات کە شوێنێکی خودا پەرستن بکاتە ئامانج لەو دەمەی موسڵمانان لە سەرانسەری ئەفغانستان خۆیان بۆ بۆنەی جەژنی ڕەمەزان ئامادە دەکرد .

دوابەدوای زنجیرەیەک هێرش لە مانگی چواردا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە تێدا جەختیکردەوە کە تێرۆریزم بە هەموو شێوازەکانی و سیماکانییەوە یەکێک لە هەرە هەڕەشە مەترسیدارەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دروستدەکات .

جیگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جڵینا پۆرتەر بە توندترین دەستەواژە، کردنە ئامانجی گروپی کەمینەکانی سەرکۆنەکرد و گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وابەستەی پشتیوانیکردنیشە لە توانای هەموو ئەفغانییەکان، لەوانە ئەندامانی گورپەکانی کەمینە ئاینییەکان بۆ پەیڕەویکردنی ئاینیان بە ئازادانە و بەبێ ترس لە توندوتیژی بەرامبەریان ئەنجام بدرێت.

جیگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جڵینا پۆرتەر گوتیشی ئێمە ئەوپەڕی نیگەرانین سەبارەت بە هەڵکشانی هێرشەکان لە ئەفغانستان و داوای کۆتایهاتن بەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین هەروەها داوشدەکەین ئەنجامدەرانی هێرشەکان دادگایی بکرێن.

XS
SM
MD
LG