Accessibility links

Breaking News

سەرۆک بایدن دەستپێشخەری چوارچێوەی ئابووری هیندستان – ئوقیانوسی ئارام دەکات


سەرۆک جۆو بایدن لەگەڵ نارێندرا مودی سەرۆک وەزیری هیندستان و فومیۆ کیشیدا سەرۆک وەزیری ژاپۆن لە تۆکیۆ لە میانەی کۆبوونەوەکانی ناوچەی هیندستان و ئۆقیانوسی ئارام، 23 ی مانگی پێنجی 2022 .
سەرۆک جۆو بایدن لەگەڵ نارێندرا مودی سەرۆک وەزیری هیندستان و فومیۆ کیشیدا سەرۆک وەزیری ژاپۆن لە تۆکیۆ لە میانەی کۆبوونەوەکانی ناوچەی هیندستان و ئۆقیانوسی ئارام، 23 ی مانگی پێنجی 2022 .

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

سەرۆک جۆو بایدن پێکهاتنی چوارچێوەی ئابووری هیندستان و ئوقیانوسی ئارامی ڕاگەیاند، کە هەوڵدەدات پەیوەندی ئابووری ئەمەریکا لە ناوچەکەدا قووڵتر بکات و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان بەهێز بکات بۆ ئەوەی گرنگترین پرسە ئابوورییەکانی سەدەی بیست و یەکەم چارەسەر بکەن.

سەرۆک بایدن دەستپێشخەری چوارچێوەی ئابووری هیندستان – ئوقیانوسی ئارام دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:58 0:00

لە گەشتی ئەم دواییەیدا بۆ ژاپۆندا، سەرۆک جۆو بایدن پێکهاتنی چوارچێوەی ئابووری هیندستان و ئوقیانوسی ئارامی ڕاگەیاند. چوارچێوەکە هەوڵدەدات بەشداریکردنی ئابووری ئەمەریکا لە ناوچەکەدا قووڵتر بکات و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکان بەهێز بکات بۆ ئەوەی گرنگترین پرسە ئابوورییەکانی سەدەی بیست و یەکەم چارەسەر بکات و گەشەیەکی گشتگیر و بەردەوام دابین بکات. چوارچێوەی ئابووری هیندستان و ئوقیانوسی ئارام، ئەمەریکا و 12 وڵاتی هاوبەش لەخۆدەگرێت: ئوسترالیا، برونێی، هیندستان، ئەندەنوسیا، ژاپۆن، کۆماری کۆریا، مالیزیا، نیوزیلەند، فیلیپین، سەنگاپۆر، تایلەند و ڤێتنام. ئەم ئابووریانە پێکەوە لە نێوخۆدا سەدا 40 ی بەرهەم و ڕێژەی گەشی ئابووری جیهانی پێکدەهێنن.

سەرۆک بایدن گوتی، ئەو چوارچێوەیە بۆ گەیاندنی ئاسودەیی و گوزەرانی باش بۆ هەموو خەڵک دیاریکراوە.
"ئێمە لە هەوڵی نووسینی یاسا نوێیەکان بۆ ئابووری سەدەی بیست و یەکەمین کە یارمەتی ئابووری هەموو وڵاتانی هاوبەش دەکات کە خێراتر و دادپەروەرانەترگەشە بکەن . . . . با بە یاسا نوێیەکان دەست پێ بکەین کە بازرگانی بە کاڵا و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان بەڕێوەدەبەن بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان ناچار نەبن تەکنەلۆژیای خاوەندارێتی ڕادەست بکەن بۆ ئەوەی کار و پیشە لە وڵاتێکدا ئەنجام بدەن."

سەرۆک بایدن داوای کرد هەڵێک بدریت " ئاستەنگەکان لە ڕەوتی دابینکردنی بەرهەمەکان نەهێڵن و سیستەمەکانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت پەرەپێبدەین بۆ ئەوەی پێش روودانی گرفتەکان دەستنیشانیان بکەین." هەروەها لەسەر پێویستی بۆ دواداچوونی پابەندبوونەکان بە وزەی پاک و کەمکردنەوەی کاربۆن جەختی کرد.
سەرۆک بایدن داوای ئابوورییەکی دادپەروەرانەی کرد، لە نێویاندا کۆتایی پێهێنان بە گەندەڵی و ئاماژەشی پێدا کە لەوانەیە 2 بۆ 5 لە سەدی بەرهەمی نێوخۆیی وڵاتان لە ئاستی جیهاندا کەم بکاتەوە. جگە لەوەش، ئەمەریکا لە نێو چوارچێوەی هیندستان – ئوقیانوسی ئارامدا داوای پابەند بوون بە یاسادانان و چەسپاندنی باجی کاریگەر، دژی سپیکردنەوەی پارە و دژی بەرتیلدان دەکات.

وەزیری بازرگانی ئەمەریکا جینا ڕایمۆندۆ گوتی، چوارچێوەی ئابووری هیندستان و ئوقیانوسی ئارام یەکێک لە گرنگترین پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانە کە ئەمەریکا تا ئێستا لەم ناوچەیەدا هەیبووە. دەستپێکردنی ئەم چوارچێوەیە وەرچەرخانێکی گرنگە لە "گەڕاندنەوەی ڕێبەریی ئابووری ئەمەریکا لە ناوچەکەدا."
سەرۆک بایدن جەختی لەوە کردەوە کە کلیلی سەرکەوتن بریتییە لە "جەختکردنەوەی چوارچێوەکە لەسەر ستانداردە بەرزەکان و گشتگیربوون. ئەم چوارچێوەیە دەبێت بە پێشبڕکێیەک لە نێوان گەلانی ناوچەی هیندو-ئوقیانوسی ئارامدا بۆ ئەوەی بەرەو لوتکە بچن. بباتە پێشەوە”. ئاماژەی بەوەشکرد کە "چوارچێوەکە بۆ ئەو وڵاتانەی کە دیانەوێت لە داهاتوو دا بەشداری بکەن ئەوە کراوە دەبێت."

سەرۆک بایدن گوتی "ئەمەریکا لە هیند و ئوقیانوسی ئارامدا بە قووڵی سەرمایەگوزاری کردووە. ئێمە بەڵینێەکی درێژخایەنمان داوە، هەروەها ئامادەین بۆ گەیشتن بە ئامانجی داهاتوویەکی باش بۆ هەریمەکە لەگەڵ دوستان و هاوبەشەکانمان لە سەر هەوڵمان بەردەوام بین."

XS
SM
MD
LG