Accessibility links

 
پاداشتی گەورە بۆ زانیاریدان سەبارەت بە سەرچاوە داراییەکانی حەماس
Breaking News

پاداشتی گەورە بۆ زانیاریدان سەبارەت بە سەرچاوە داراییەکانی حەماس


پۆستەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە پاداشتکردنی هەر کەسێک زانیاری لەسەر سەرچاوە داراییەکانی حەماس بدات
پۆستەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە پاداشتکردنی هەر کەسێک زانیاری لەسەر سەرچاوە داراییەکانی حەماس بدات

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پاداشتی هەتا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک ڕاگەیاند ئەوەی کە زانیاری دەدات لەسەر ئاسانکارانی دارایی حەماس.

پاداشتی گەورە بۆ زانیاریدان سەبارەت بە سەرچاوە داراییەکانی حەماس
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:20 0:00

لە 7 ی مانگی دەی 2023 دا، حەماس بە ململانییەکی خوێناوی دەستی بە هێرشێکی تیرۆریستی ترسناک بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل کرد.کارێکی قێزەون و ترسنۆکانە بوو کە تەواوی جیهان سەرکۆنەیکرد . حەماس مێژوویەکی توندوتیژی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سی ساڵ لەمەوبەر. حەماس لەلایەن چەند حکومەتێکەوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراوە، لە نێویاندا ئەمەریکا.

بۆ یارمەتیدان لە ڕێگریکردن لە توانای کارکردنی حەماس، ئەمەریکا وا سەنگ دەخاتە سەر سەرچاوەی دارایی گروپەکە. لە مانگی یەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پاداشتی هەتا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک ڕاگەیاند ئەوەی کە زانیاری دەدات لەسەر ئاسانکارانی دارایی حەماس وەک عەبدولباست حەمزە ئەلحەسەن خەیر و عامر کەمال شەریف ئەلشەوا و ئەحمەد سەعدو جەحلەب و وەلید محەمەد مستەفا جادەڵڵا و هەروەها محەمەد ئەحمەد عەبد ئەلدایم نەسروڵڵا .

خەیر کە بە "حەمزە" ناسراوە، بەرپرسێکی دارایی حەماسی بنکە لە سودانە ئەوەی چەندین کۆمپانیای وەبەرهێنانی حەماسی بەڕێوەبردووە و لە گواستنەوەی دارایی گەورە بۆ حەماس تێوەگلاوە .
ئەلشەوا و جەحلەب و جادەڵڵا بەشێکن لە تۆڕی وەبەرهێنانی حەماس لە تورکیا.

ئەلشەوا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Trend GYO یە و ناوبراو وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی چەندین کۆمپانیای وەبەرهێنانی حەماس کاری کردووە.

جەحلەب سکرتێری دەستەی وەبەرهێنانی حەماسە. جەحلەب چالاکییە جۆراوجۆرەکان بۆ کۆمپانیا و بەرپرسانی ژێر دەسەڵاتی حەماس رێکدەخات ، هاوکات جادەڵڵا لە دەستەی کارگێڕی چەندین کۆمپانیای وەبەرهێناندا کار دەکات.

نەسروڵڵا دەستی لە گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ حەماس هەبووە .
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، ئەو پێنج پیاوە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە و بە گوێرەی فەرمانی جێبەجێکاری ژمارە 13224 ی هەموار کراو، وەک تیرۆریستانی جیهانی تایبەت دەستنیشانکران.

ئەگەر تۆ یان هەر کەسێک کە دەیناسیت زانیاری لەسەر خەیر و ئەلشەوا و جەحلەب و جادەڵڵا، یان نەسرەڵا، یان چالاکییە داراییەکانیان هەیە، تکایە پەیوەندی بە پاداشت بۆ دادپەروەرییەوە بکەن لە ڕێگەی سیگناڵ، تێلێگرام ، یان واتسئەپەوە بە ژمارە تەلەفۆنی: 7843-702-202-1+ لە سەرانسەری جیهان.

هەموو زانیاریەکان بەوپەڕی نهێنی دەپارێزرێن . زانیاری زیاتر سەبارەت بەم ئۆفەرەی پاداشت دەتوانرێت لە ماڵپەڕی پاداشت بۆ دادپەروەری بەدیبکرێت، کە لەم لینکەدایە: www.rewardsforjustice.net

لێکۆڵینەوە لە هەموو ڕاپۆرتە متمانە پێکراوەکان دەکرێت، و ناسنامەی هەموو زانیاریدەرەکان بە نهێنی دەهێڵرێنەوە.


XS
SM
MD
LG