ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
ئێران پێنج هاووڵاتی ئەمەریکایی لە زیندان ئازاد کرد و گواستنییەوە بۆ دەستبەسەری لە ماڵەوە. ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەم دواییەدا ڕایگەیاند. "یەکێکیان نزیکەی هەشت ساڵە دەستگیرکراوە". گوتیشی " هەر لە سەرەتاوە نەدەبوو هیچ کام لەوانە دەستگیر بکرانایە."
دەسەڵاتدارانی ئێران پێنج هاووڵاتی ئەمەریکاییان لە زیندانەوە ئازاد کرد و گواستیاننەوە بۆ دەستبەسەری لە ماڵەوە. لەوانە سیامەک نەمازی، موراد تەهباز، عیماد شەرقی و دوو ئەمەریکایی تری کە نایانەوێت ناویان بڵاوبکرێتەوە. زۆربەیان بەر لە دەستبەکاربوونی بەرێوەبەرایەتی بایدنەوە دەستگیرکرابوون، ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەم دواییەدا ڕایگەیاند. "یەکێکیان نزیکەی هەشت ساڵە دەستگیرکراوە". گوتیشی " هەر لە سەرەتاوە نەدەبوو هیچ کام لەوانە دەستگیر بکرانایە ."
وەزیری دەرەوە بلینکن ڕوونیکردەوە، ئێران دەتوانێت دەستی بگات بە شەش ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانە سڕکراوەکانی ئێستای بۆ خەرجییە مرۆییەکانی وەک خۆراک و دەرمان بەکاربهێنێت.
بلینکن دەڵێت "ئەو دۆلارانەی کە دەخرێنە بەردەست، هی خودی ئێرانیەکانە کە ئێستا دەخرێنە بەردەستی ئێران، لە ڕاستیدا ئەمە ڕێگایەکە بۆ ئاسانکاری بۆ بەکارهێنانیان بە تەواوەتی بۆ مەبەستی مرۆیی و بە شێوەیەکی توند کۆنترۆڵکراو، جارێکی دیکە بۆ ئەو مەبەستانەی کە لە ڕۆژی یەکەمەوە لە سزاکانماندا دیاریمانکردوون. ئێران ڕاستەوخۆ دەستی بەو پارانە ناگات. بە چاودێری و بینینێکی توندی ئەمەریکا دەبێت."
وەزیری دەرەوە بلینکن دووپاتی کردەوە" هیچ شتێک لە ڕێبازی گشتیی ئێمە لەسەر ئێران نەگۆڕاوە."
دەڵێت "ئێمە بەردەوامین لە پەیڕەوکردنی ستراتیژی ڕێگریکردن، فشار و دیپلۆماسیش. هەروەها ئێمە پابەندین بە دڵنیابوون لەوەی کە ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت. ئێمە بەردەوامین لە بەرپرسیارکردنی ئەو ڕژێمە لەڕەفتارەکانی لەمەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ، کردەوە تێکدەرەکانی لە ناوچەکە، دابینکردنی بودجەی تیرۆریزم، دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا، بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانیا و زۆر پێشێلکاری دیکەش."
هەروەها وەزیر بلینکن ڕایشیگەیاند " ئێمە ڕوون بووین لەوەی ئێران دەبێت پەرەسەندنی گرژییەکانی هێور بکاتەوە بۆ دابینکردنی زەمینە بۆ کاری دیپلۆماسی لە داهاتوودا."
ڕایشیگەیاند "گواستنەوەی گیراوەکانمان لە زیندانەوە و بۆ دەستبەسەری لەماڵەوە – پەیوەندی نییە بە هیچ لایەنێکی دیکەی سیاسەتی ئێرانمانەوە. تەنیا پەیوەندی بە هاووڵاتیانمانەوە هەیە."
لەڕاستیدا ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات ئەو پێنج ئەمەریکاییەی کە لە زیندانەوە گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرکردنی ماڵەوە، لە هەفتەکانی داهاتوودا بگەڕێنەوە ماڵەوە.
وەزیر بلینکن گوتی: "هیچ ئەولەویەتێکی باڵاترم نییە لەوەی کە هەوڵی دابینکردنی باری ئاسایش و خۆشگوزەرانی بدەم بۆ ئەمریکییەکان لە سەرانسەری جیهاندا". گوتیشی "وزارەتەکەمان بەردەوام دەبێت کە ئەوەی لەتوانایدابیت بیکات بۆ بەدەستهێنانی ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە بەناڕەوا لە سەرانسەری جیهاندا گیراون".