Accessibility links

Breaking News

بنیادنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ ئیسرائیل و کەناری ڕۆژئاوای فەلەستینیـیەکان
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ ئیسرائیل و کەناری ڕۆژئاوای فەلەستینیـیەکان

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

" ئێمە وەها باوەڕدەکەین فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان بە شێوەیەکی یەکسانی شایستەی ئەوەن لە سەلامەتی و ئارامیدا بژین؛ بە یەکسانی خۆشی لە هەنگاوەکانی ئازادی و دەرفەت و دیموکراسی وەربگرن. هەروەها ڕێز لە سەروەرییان بگیرێت."

بنیادنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:21 0:00

وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن بەم دواییە سەردانی ئیسرائیلی کرد بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئاگربەستەکەی غەززە ئاشتی دابین بکات.

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی " ئەوەش بە دانپێنانی ئەوە دەستپێدەکات کەوا زیانەکان لە هەردوولا زۆر مەزن بوون"

گوتی" زۆرجاران ژمارەی قوربانییەکان کەم دەکرێنەوە بەڵام لە پشت هەر ژمارەیەک تاکێکی مرۆڤ هەیە – کچێکە، کوڕێکە، باوکێکە، دایکێکە، باوانێکە، باشترین هاوڕێیەکە..... من بۆ سەرەک وەزیر نەتەنیاهو جەختم لەسەر شتێک کرد کەوا سەرۆک بایدن بە درێژایی توندوتیژییەکە زۆربە باشی ڕوونیکردۆتەوە، کەوا ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تەواوەتی پشتیوانی لە مافی ئیسرائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی دژی پەلامارەکانی وەک هەڵدانی هەزاران مۆشەک بە شێوەی هەڕەمەکی لەلایەن حەماسەوە دژی خەڵکی مەدەنی ئیسرائیلی."

وەزیری دەرەوە بلینکن وسەرەک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهو باسیان لە پێویستییە ئاسایشییەکانی ئیسرائیلی کرد، بە نوژەنکردنەوەی گومەزی (کومبەتی) ئاسنینیشەوە.

وەزیری دەرەوە بلینکن جەختی لەسەر ئەوەکرد و گوتی " ئێمە بەردەوام دەبین بۆ پتەوکردنی هەموو لایەنەکانی دۆستایەتی لەمێژەمان،" وگوتی " ئەوەش بە ڕاوێژکردن لە نزیکەوە لەگەڵ ئیسرائیل ... لەسەر دانوساندنەکانی کە لە ڤیەننا لە ئارادان سەبارەت بە شیانی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ناوکییەکەی ئێران، لە هەمان کاتدا بەردەوامین لەسەر پێکەوە کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردارە ناسەقامگیرییەکانی ئێران لە هەرێمەکەدا."

وەزیر بلینکن گوتی "ئێمە ئەوە دەزانین کەوا بۆ رێگاگرتن لە گەڕانەوە بۆ توندوتیژی، ئێمە پێویستە چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی مەزن و بەرهەڵستییە بنەڕەتییەکان بکەین، ئەوەش بە چارەسەرکردنی ڕەوشی مەترسیداری مرۆڤیانە لە غەززە دەستپێدەکات."

ویلایەتە یەکگرتووەکان کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە هەمان کاتی کە یارمەتییە گرنگەکانی خۆی پێشکەش دەکات. ئێمە لەگەڵ هەموو دۆستەکانمان لە نزیکەوە کاردەکەین بۆ دڵنیاکردنی ئەوەی حەماس سوود لە هاوکارییەکانی ئاوەدانکردنەوە وەرنەگرێت."

وەزیر بلینکن گوتی"لە هەمانکاتدا ئێمە پێویستە کاربکەین بۆ فراوانکردنی دەرفەت بۆ فەلەستینییەکان لە غەززە ولە ناو کەناری ڕۆژئاوادا، بە پتەوکردنی کەرتی تایبەتی و فراوانکردنی بازرگانی و سەرمایە خستنەکارەوە، و ڕێگاکانی دیکەش."

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی " ئێمە وەها باوەڕدەکەین فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان بە شێوەیەکی یەکسانی شایستەی ئەوەن لە سەلامەتی و ئارامیدا بژین؛ بە یەکسانی خۆشی لە هەنگاوەکانی ئازادی و دەرفەت و دیموکراسی وەربگرن. هەروەها ڕێز لە سەروەرییان بگیرێت."

گوتیشی " کارێکی زۆری سەخت لە بەردەمدایە بۆ دابینکردنەوەی ئومێد و ڕێزگرتن و هەندێک متمانە لە سەرانسەری کۆمەڵگاکاندا." وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی" ئێمە بەدیلی ئەوەمان بینیوە، و من پێموایە ئەوە دەبێت وەها لە هەموومان بکات هەوڵ و کۆششەکانمان دووبەرابەر بکەین بۆ پاراستنی ئاشتی و پێشخستن و چاکردنی ژیانی ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان وەک یەک."

XS
SM
MD
LG