Accessibility links

Breaking News

ڕێزلێنان لە کارمەندانی مرۆیی


سمانثا پاوەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ بوژاندنەوەی نێودەوڵەتی
سمانثا پاوەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ بوژاندنەوەی نێودەوڵەتی

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

سمانثا پاوەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ بوژاندنەوەی نێودەوڵەتی دەڵێت 19ی مانگی هەشت "ڕۆژێکە بۆ ڕێزگرتن لە خزمەت و قوربانیدانی کارمەندانی فریاگوزاری مرۆیی دیاریکرد، لە نێویاندا ئەوانەی ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژی دەبنەوە، هەروەها ئەوانەی کە ئەوپەڕی قوربانیان داوە."

ڕێزلێنان لە کارمەندانی مرۆیی
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:12 0:00

لە 19ی مانگی هەشتی ساڵی 2003 لۆرییەکی بۆمبڕێژکراو بە شۆفێرێکی خۆکوژەوە لە بەغدای پایتەختی عێراق تەقیەوە و لە ئەنجامدا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون. زۆربەی ئەوانەی لەناوچوون، سەرقاڵی کاری مرۆیی بوون. جا بۆ ڕێزلێنان لێیان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 19ی مانگی هەشتی وەک ڕۆژی جیهانی بۆ کاری مرۆیی دەستنیشان کرد.

سمانثا پاوەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ بوژاندنەوەی نێودەوڵەتی ناسراو بە USAID لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوودا وتی "نەتەوە یەکگرتووەکان 19ی هەشتی وەک ڕۆژێک بۆ ڕێزگرتن لە خزمەت و قوربانیدانی کارمەندانی فریاگوزاری مرۆیی دیاریکرد، لە نێویاندا ئەوانەی ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژی دەبنەوە، هەروەها ئەوانەی کە ئەوپەڕی قوربانیان داوە."

گوتیشی " لە هەر شوێنێک کارەساتی سروشتی و ململانێی توندوتیژی و قەیرانە مرۆییەکانی دیکە کۆمەڵگاکان لەیەکتر داببڕێنن، ئەوا کارمەندانی فریاگوزاری لەو شوێنانە دەبن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک."

کارمەندانی فریاگوزاری بە پشتبەستن بە بنەماکانی مرۆڤایەتی و پاکی و بێلایەنی و سەربەخۆیی ڕێنمایی دەکرێن. ئامانجی سەرەکییان یارمەتیدانی ئەو کەسانەیە کە زۆرترین پێویستییان بە یارمەتی هەیە، ڕۆیشتنیان بۆ شوێنە وێران بوو کارەساتەکان، بۆ گەیاندنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانە.

سمانثا پاوەر دەڵێت " کارمەندانی فریاگوزاری مرۆیی هەندێکجار تاکە ڕێگای ژیان پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە ئازار وجەفا دەچێژن. هەروەها دەڵێت لە ئۆکرانیا، کارمەندانی فریاگوزاری لە سەرانسەری جیهانەوە ئاسانکاری دەکەن بۆ دابینکردنی خۆراک و ئاو و بەرهەمە پاکوخاوێنییەکان بۆ ئەو ئۆکراینییانەی کە بەردەوامن لە پەنابردن لەو دەمەی بۆمبەکان ماڵەکانیان و کۆمەڵگاکانیان دەکەنە ئامانج.

تەنیا لە ساڵی 2021 دا، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی، 230 ملیۆن کەسی لە 34 وڵات یان ئەو هەرێمانەی پێویستیان بە یارمەتی مرویی هەیە دەستنیشان کرد. ساڵ لە دوای ساڵیش ئەم ژمارەیە بەردەوام لە زیادبووندایە.

هەرێمی قۆڕنی ئەفریکا خراپترین وشکەساڵی بەخۆیەوە بینیوە کە تا ئێستا تۆمارکراوە. لەبەر وەرزی بێ بارانی و لەناوچوونی بەروبووم و گیانلەدەستدانی ئاژەڵ و وشکبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، کارمەندانی فریاگوزارییە مرۆییەکان خۆراك و پارە و هاوکاری پزیشکی بۆ ئەو هەرێمە دابین دەکەن.

هەروەها لە یەمەن کە گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان هەر لە پەرەسەندندایە، نزیکەی 13 ملیۆن کەس پشت بە کارمەندانی فریاگوزاری دەبەستن بۆ یارمەتی زۆر پێویستی ژیان.

کاری مرۆیی زۆرگرنگە، بەڵام مەترسیداریشە. تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا 115 کارمەندی فریاگوزاری کوژراون و 139 کەسیش برینداربوون و 185 کەسیش ڕفێندراون. ئەمڕۆ مەترسیدارترین شوێن بۆ کرێکارانی مرۆیی سودانی باشوورە و لە دوای ئەویش هایتی و ئۆکرانیا دێن.

بەڕێوەبەری USAID خانم پاوەرگوتی لە 19ی مانگی هەشتدا، "ئێمە ڕێز لە کارمەندانی فریاگوزاری دەگرین کە لە دژوارترین بارودۆخدا ماندوو نەناسانە کاردەکەن، هەروەها ڕێزێکی تایبەت دەگرین لەو کەسانەی کە لە دەمی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا گیانیان بەختکردووە". گوتیشی "ئێمە دان بە خزمەتە مرۆییە مەزنەکانی USAID و هاوبەشە زۆرەکانماندا دەنێین، و سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەموو کارمەندانی فریاگوزاری لە سەرانسەری دونیا دەردەبڕین بۆ بوێری و خۆبەخشییان."

XS
SM
MD
LG