Accessibility links

Breaking News

منداڵان دەبێت لە ململانێی چەکداری و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ بپارێزرێن


منداڵانی ئاوارەی ناوخۆیی، کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییانە لە کۆنگۆ هەڵهاتوون، ژەمێک دەخۆن کە لەلایەن خۆبەخشەکانەوە بۆیان ئامادەکراوە لە کانیاروشینیا لە باکوری گۆما.27 ی پێنجی 2022
منداڵانی ئاوارەی ناوخۆیی، کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییانە لە کۆنگۆ هەڵهاتوون، ژەمێک دەخۆن کە لەلایەن خۆبەخشەکانەوە بۆیان ئامادەکراوە لە کانیاروشینیا لە باکوری گۆما.27 ی پێنجی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

باڵێۆز جێفری دێلۆڕێنتس گوتی " کاتێک هەنگاو دەنێین بۆ پاراستنی منداڵان ئەوا ئێمە ئایندەی هاوئاهەنگیمان دەپارێزین و چالاکانە هەنگاودەنێن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕە بەردەوامەکان. پاراستنی منداڵان بەشێکی گرنگە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ."

منداڵان دەبێت لە ململانێی چەکداری و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ بپارێزرێن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:48 0:00

شەڕی چەکداری کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر منداڵان هەبووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی لە 18 ی مانگی حەوتدا بڵاویکردەوە ، 23 هەزار و 982 پێشێلکاری توندی پشتڕاستکراو دژ بە منداڵان لە ساڵی 2021 دا ئەنجامدراون و نزیکەی یەک لەسەر سێی لە قوربانیانی منداڵەکان کچ بوون. ڕفاندن و توندوتیژی سێکسی دژ بە منداڵان بە ڕێژەی لەسەدا 20 بە درێژایی ساڵی ڕابردوو زیادیکرد و کچان لەسەدا 98 ی زیندووماوانی دەستدرێژی سێکسی و جۆرەکانی دیکەی توندوتیژی سێكسی پێکدەهێنن .

باڵیۆز جێفری دێلۆڕێنتس ، ڕاوێژاکاری باڵای ئەمەریکا بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی گوتی "ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەم ساڵ لەبارەی منداڵان و شەڕی چەکداری وێنەیەکی واقعیانە دەخاتە ڕوو سەبارەت بەوە کە چۆن شەڕ کاریگەری دەکاتە سەر منداڵان . "

باڵێۆز جێفری دێلۆڕێنتس گوتی لە ئەسیوپیا ، بە هەزاران منداڵ ناچارکراون لە ماڵەکانیان هەڵبێن و لە خێزانەکانیان جیاکرانەوە و دووچاری توندوتیژی سێکسی بوونەوە .

بە هەمان شێوەش لە یەمەن ، شەڕەکە بووە مایەی ئازاری گەورە بۆ منداڵان ، لەوانە ڕێگریکردن لە ڕادەستگەیشتن بە کۆمەکی مرۆیی و کوژرانی منداڵان و لەدەستدانی دەست و قاچ و دووچاری توندوتیژی سێکسی و بە سەربازکردنیان و هەروەها بەکارهێنانیان لە شەڕەکەدا.

باڵیۆز جێفری دێلۆڕێنتس گوتی دواتر جەنگێکی دڕاندانەی بێپاساوی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا ئەوەی سەردەمێکی تاریکی دیکەی بۆ هێرش بۆ سەر منداڵان زیادکرد و گوتی:

"منداڵان لە ئۆکرانیا هەتا دێت لە مەترسیدان لەو دەمەی هێزەکانی ڕووسیا لە ژمارەیەکی ڕوو لە زیادبوو لە نەخۆشخانە و خوێندنگەکان دەدەن . دەگوترێت گوایە هێزەکانی ڕووسیا بە زۆرەملێ پتر لە یەک ملیۆن ئۆکرانی مەدەنیان بۆ ڕووسیا گواستووەتەوە لە ڕێی پرۆسەیەک ئەوەی بە "جیاکردنەوە" دەناسرێت ، کە لە نێویاندا پتر لە 260 هەزار منداڵ هەیە. هاوکات کۆمسیاری مافەکانی منداڵان بانگەشە بۆ هەوڵە نوێیەکانی کرملن دەکات بۆ خێرایی پێدان بۆ بەخێوکردنی منداڵانی ئۆکرانی لە نێو رووسیادا."

لەگەڵ ئەوەشدا ، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەندێک هەواڵی نوێی خۆش لە ئارادایە ،12 هەزار و 214 منداڵ لە گروپە چەکدارەکان لە چەندان وڵاتدا ئازادکران لەوانە لە کۆماری ئەفریکای ناوەڕاست و کۆلۆمبیا و هەروەها لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ . لە هەمان کاتدا ، ئاگربەستە مرۆییەکە لە باکوری ئەسیوپیا مایەی دڵخۆشییە هاوشێوەی ئاگربەستەکەی یەمەن. هیواکە ئەوەیە کە هەموو لایەنەکان هەلی ئارامی لە توندوتیژی بقۆزنەوە بۆ بەرەو پێشبردنی وتوێژەکان بەرەو ئاگربەستێکی درێژخایان.

باڵێۆز جێفری دێلۆڕێنتس گوتی " لەگەڵ ئەوەشدا ، ئاشکرایە کە ئێمە بە هێندەی پێویست کارمان نەکردووە بۆ پاراستنی منداڵان لە کاریگەرییەکانی شەڕ، گوتیشی کاتێک هەنگاو دەنێین بۆ پاراستنی منداڵان ئەوا ئێمە ئایندەی هاوئاهەنگیمان دەپارێزین و چالاکانە هەنگاودەنێن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕە بەردەوامەکان. پاراستنی منداڵان بەشێکی گرنگە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ."

XS
SM
MD
LG