ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
"ئەم کارمەندانە ئازا و خۆنەویست بوون. ئەوان باشترینی ئەو شتانە دەخەنە ڕوو کە دەبێت مرۆڤایەتی پێشکەشی بکات کاتێک دۆخەکە بە ڕاستی سەخت دەبێت."
حەوتی مانگی چوار ساڵڕۆژی تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین بوو کە بە هێرشێکی ترسناک بە سەرکردایەتی حەماس بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل دەستیپێکرد. لە هەمان کاتدا حەماس 250 هاووڵاتی ئیسرائیلی و هاووڵاتی بیانی دیکەی بە بارمتە گرت. لەو کاتەوە شەڕەکە زیاتر لە غەززە بەردەوام بووە.
ئەو شەش مانگە شەڕانگێزییە هەتا ئێستا بووەتە مایەی لەدەستدانی ژیانی نزیکەی 1200 ئیسرائیلی و هاووڵاتی بیانی لە ئیسرائیل. لە غەززە زیاتر لە 32 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 75هەزار کەسیش برینداربوون.
هەروەها شەڕەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 224 کارمەندی هاوکاری مرۆیی ئەوانەی کاریان بۆ ڕێگریکردن لە برسێتی لە غەززە کردووە. لەوانە حەوت ئەندامی چێشتخانەی ناوەندی جیهانی کە لە یەکی مانگی چواردا بەهۆی سێ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانەکەیان کە بە ڕوونی نیشانەیان لەسەر بوو، گیانیان لەدەستدا.
جۆن کێڵی، ڕاوێژکاری وەزیری کاروباری سیاسی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: " نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتکردووەتەوە کە پێویستە کارمەندان پبارێزرێن." وتیشی، " بەداخەوە، لایەنەکان لە غەززە گوێیان بەمە نەداوە."
دەڵێت، " ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا "بە مردنی ئەو کەسانە تووڕە و غەمگینە" ئەوانەی کە لە سەروبەندی جەنگێکدا خۆراکیان بۆ خەڵکی مەدەنی برسی دابین دەکرد. ئەم کرێکارانە ئازا و خۆنەویست بوون. ئەوان باشترینی ئەو شتانە دەخەنە ڕوو کە دەبێت مرۆڤایەتی پێشکەشی بکات کاتێک دۆخەکە بە ڕاستی سەخت دەبێت."
باڵیۆز جۆن کێڵی گوتی، "جگە لەوەش ئەمە ڕووداوێک نەبووە لەخۆیەوە ڕووبدات. ئەم شەڕە یەکێکە لە خراپترین ململانێکانی لە بیرماندابێت لەم دواییانە ڕوویاندابێت لە ڕووی ژمارەی کوژراوانی کارمەندانی کۆمەک و یارمەتی."
دەشڵێت، "هەروەک سەرۆک بایدن لە چواری مانگی چواردا بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەتانیاهۆی ڕاگەیاند، دەبێت ئیسرائیل " ڕایبگەیەنێت زنجیرە هەنگاوی تایبەت و جدی دەنێت کە بتوانرێت جێبەجێ بکرێن و هەروەها بتوانرێت هەڵبسەنگێندرێن بۆ چارەسەرکردنی زیانەکانی مەدەنی و ئازارە مرۆییەکان و سەلامەتی کرێکارانی کۆمەک." ناوبراو وتیشی سیاسەتی ئەمەریکا سەبارەت بە غەززە بە کاری دەستبەجێی ئیسرائیل سەبارەت بەم هەنگاوانە دیاری دەکرێت."
باڵیۆز کێڵی وتی: " ئێمە بەردەوامین لە ئەنجامدانی هەموو ئەوەی لە تواناماندایە بۆ یارمەتیدانی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ مەدەنییە فەلەستینییەکان لە غەززە لە ڕێگەی هەموو ئامڕازەکانی لە بەردەستەدان."
دەڵێت، "بەڵام ئەم کارانە بە هێندی پێویست نین بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی لە غەززە. ئێستا هاوکاری مرۆیی ئەوپەڕی پێویستە و دەبێت ئاسانکاری بۆ بکرێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی برسێتییەک کە وا ڕوودەدات. تەواوی دانیشتوانی غەززە ئاستەکانی توندی نەبوونی ئاسایشی خۆراک دەزانن. تەواوی دانیشتوانی غەززە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە."
باڵیۆز کێڵی وتی: ئاگربەستی دەستبەجێ بۆ سەقامگیرکردن و باشترکردنی دۆخی مرۆیی و پاراستنی ژیانی بێتاوانان گرنگە. ناوبراو وتیشی "داوامان لە سەرۆک وەزیران نەتانیاهۆ کردووە کە دەسەڵات بداتە دانوستانکارانی بۆ ئەوەی بەبێ دواکەوتن ڕێککەوتنێک ئەنجامبدەن بۆ هێنانەوەی بارمتەکان بۆ وڵات. دەشڵێت ئێمە داوا لە حەماسیش دەکەین ئەو سەودایەی لەسەر مێزە پەسەند بکات.