ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
کۆریای باکوور دەروازەکانی کردەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە گەڕانەوەی هاووڵاتیانی خۆی بدات. گۆڕانکارییەکە " نیگەرانییەکان دێنێتە ئاراوە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی زۆرەملێی بەم نزیکانەی هەڵهاتووەکان، کە زۆربەیانن ژنن."
دوای زیاتر لە سێ ساڵ و نیو لە داخستنی سنوورەکانی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید - 19، کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا، یان کۆریای باکوور، دەروازەکانی خۆی کردەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە گەڕانەوەی هاووڵاتیانی خۆی بدات. خاتو ئەلیزابێث سامۆن، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لەکۆریای باکوور گوتی "هاوکاتی ئەوەی ئەمە هەنگاوی یەکەمە بۆ پێداچوونەوە بە کۆتوبەندەکانی حکومەت بۆ ئازادی هاتوچۆ، هاوکات نیگەرانییەکانیش دێنێتە ئاراوە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی زۆرەملێی بەم نزیکانەی هەڵهاتووەکان، کە زۆربەیانن ژنانن ."ناوبراو هۆشداریشی دا لەوەی بە گەڕانەوەیان رووبەڕووی ئەشکەنجەدان یان توندوتیژی سێکسی یانیش کوشتن دەبنەوە لە دەرەوەی دادگاکان.
بەڵام تەنانەت لە باشترین کاتەکانیشدا ژنان و کچانی لە کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا ڕووبەڕووی سەختییەکی بەربڵاو دەبنەوە. مافەکانیان بەردەوام لاوازدەکرێن ، دەمکوتدەکرێن. بە ئەندازەیەکی بەرچاو دەنگی ژنان بەردەوام لە گفتوگۆکانی پەیوەست بە چارەسەرکردنی ململانی دوورخراونەتەوە کە زیان بە هەر پرۆسەیەکی ئاساییکردنەوە دەگەێنێت.
ئەلیزابێث سامۆنی ڕاپۆرتدەری تایبەت هۆشداری دا لەوەی کە "هیچ ئاشتییەکی بەردەوام بەدی نایەت ئەگەر مافەکانی ژنان بەردەوام بنکۆڵ بکرێن " و داوای "بەشداریکردنی بنکە فراوانی بۆ ژنان کرد " لە هەوڵەکانی ئاشتی و ئاسایشی نێوان هەردوو کۆریا.
لیزا کارتی، نوێنەری ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی "دەتوانم بیر لە چەند وڵاتێکی دیکەی کەم بکەمەوە کە تیایاندا لە ڕاستیدا کە لایان هێندە گرنگە کە دەنگی ژنان بە تەواوی بەرز بکرێتەوە."
لەگەڵ ئەوەشدا، " ئێمە زۆر نیگەرانین بەهۆی ڕاپۆرتە بەردەوامەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، لە نێویاندا توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری. ژنان و کچان بە تایبەت دووچاری توندوتیژی سێکسی و منداڵ لەباربردنی بە زۆرەملێ و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و هەروەها کارکردنی بە زۆرەملێ دەبنەوە."
لە ڕاستیدا پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا "سیستەماتیک و بەربڵاو و گەورەیە". ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەندێک لە "پێشێلکاریەکانی لە رادەبەدەر" ئەوانەی کە ڕژێم بەرامبەر بە هاووڵاتیانی خۆی ئەنجامی دەدات، ڕەنگە بگەنە ئاستی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی .
باڵیۆز کارتی گوتی " پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و زیادەڕەویەکانی کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا بە شێوەیەکی پێکەوەگرێدراو پەیوەندییان بە بەرنامەکانی چەکی وڵاتەکەوە هەیە، بەهۆی ئەوەی توانا دەداتە پەرەپێدانی بەرنامەی چەکی کۆمەڵکوژی نایاسایی و مووشەکی بالیستی کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا" ، باڵیۆز کارتی ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەت “بەشێکی زۆر لە سەرچاوەکان بۆ چەک ئاڕاستەدەکات."
باڵیۆز کارتی گوتی " ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە داوای کۆتاییهێنان بە دەستبەجێی ئەم پێشێلکاری و زیادەڕەویانە و هەروەها لێپرسینەوە لە تاوانباران و دادپەروەری بۆ ڕزگاربووان".
" ئەمەریکا لە داکۆکیکردن لە ئازادییە بنەڕەتییەکان بۆ هاووڵاتیانی کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا بەردەوام دەبێت."