Accessibility links

Breaking News

پێوستی هاوکاری بۆ دڵنیابوون لە فەرمانی جیهانی ئازاد و خۆشگوزارن


لە میانەی گفتوگۆیەکەی ئەمدوایانە لە واشنتن ، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی جیهان وا لە خاڵێکی وەرچەرخاندا و بڕیارەکانی ئێستا، ئایندەی دەیان ساڵ دادەڕێژن .

پێوستی هاوکاری بۆ دڵنیابوون لە فەرمانی جیهانی ئازاد و خۆشگوزارن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00

لە میانەی گفتوگۆیەکەی ئەمدوایانە لە واشنتن ، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی جیهان وا لە خاڵێکی وەرچەرخاندا و بڕیارەکانی ئێستا، ئایندەی دەیان ساڵ دادەڕێژن .

بلینکن ئاماژەی کرد بەوەی کە دوای سەردەمێک لە پارێزراوی و گەشەکردنی ڕێژەیی لە دوای کۆتایی جەنگی سارد ، تێکدەری گەورە دەرکەوتوون :

ئاشکرایە سەرهەڵدانی چین بەو دوو بارەی هەیەتی؛ توانایی و نیازی گۆڕینی ئەو سیستمەی تێیدا دەژین. رووسیای تۆڵەسێن کە هەموو رۆژێک سەروسەودای لەگەڵدا دەکەین . هەروەها مەخابن کۆمەڵێک لەئاڵنگاریەکانی پێکەوەگرێدراو و ئاڵنگاریە جیهانیەکان ، ئەوانەی دەبێت رێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کارا مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین.

ئەو ئاڵنگاریانە بریتین لە بڵاوبوونەوەی سیستەمەکانی زانیاری ئەوانەی چەندین دەرئەنجامی نەخوازراویان هەیە، کۆچکردن، نەبوونی ئاسایشی خۆراک، گۆڕانی کەشوهەوا، مەترسییەکانی تەندروستی جیهانی، پاشەکشەی دیموکراسی وهەروەها کێبڕکێی جیۆپۆلەتیکی.

ئێمە دیدگایەکمان هەیە کە روون و ئاشکرایە ، دەمانەوێت جیهان ببێتە شوێنێکی ئازاد و پارێزرا و کراوە و گەشە سەندوو ... واتای ئەوەیە ئەو وڵاتانەی ئازادن بڕیاربدەن کە رێبازیان چۆن دەبێت ، هاوبەشانیان کێ دەبن . بە واتای سیستمێکی نێودەوڵەتی کە لە سەر رێساکان بونیات دەنرێت و شەفافییەت ، بە رەوایانە و یەکسانی لەمەڕ کاڵا جێبەجێبکرێت هەروەها لەگەڵ زانیاری و لەگەڵ لێشاوی خەڵک بە شێوەیەکی یاسایی و ئازادانە .

لە لایەکی دیکەوە ، بلینکن، وەزیری دەرەوە دەڵێت ، ئێمە رووبەڕووی وڵاتان دەبینەوە کە دەیانەوێت هەموو ئەو نەریت و بنەمایانە بسڕنەوە کە لە ماوەی 75 ساڵی رابردوودا بوونەتە مایەی گەشەکردن ( خۆشگوزەرانی )؛ ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت جەخت لە ناوچەکانی هەژموونیان بکەنەوە و رێکارە دڕندانەکانیان بەکاربهێنن بۆ بەدەستهێنانی توانای ئابووری ، ئەوانەی زانیاری دەکەن بە چەک و جەخت لەوەدەکەنەوە کە مافە جیهانییەکانی مرۆڤ بە تەواوی پرسی نێوخۆییە .

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم روانگە گەردوونیە ، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا یەکەم وەبەرهێنان لە کێبڕکێیی خۆیدا دەکات ، دووەم وەها کاردەکات بۆ پێدانەوەی توانا بە هاوپەیمانەکان و هاوبەشانی وەک ناتۆ و هاوبەشێتی لە رۆژهەڵاتی ئاسیادا:

"لە هەمان کاتدا، ئێمە هاوبەشی گونجاو بۆ مەبەستمان بونیاتناوە کە تێدا کۆمەڵە وڵاتانی جیاواز و نەک هەر تەنها وڵاتان بەڵکو لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، گەمەکارانی دیکە، کەرتی تایبەت، ڕیکخراوە ناحکومەتییەکان – پێکەوە گرددەبنەوە بۆ ئەوەی هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە جیاوازەکان بدەن."

کاتێک دوای لێکرا پێناسەی بیروبڕوای بایدن بکات، بلینکن وەزیری دەرەوە بەگشتی بەرهەڵستی خۆی بۆ بیروباوەڕ راگەیاند و دەڵێت؛" ئەوە بە، هێزی ئێمەوە لە ناوخۆدا دەست پێدەکات، توانای کێبڕکێمان، بەو وەبەرهێنانانەی دەیکەین، ئەوجاش دڵنیابوون لەوەی کە ئێمە بەهێز دەبین و بەپێی پێویست هاوپەیمانی نوێ و هاوبەشی نوێ دروست دەکەین. چونکە ئێمە بە تەنیا ناتوانین ئەوکارە ئەنجام بدەین.

XS
SM
MD
LG