ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
لیندا تۆمس گرینفیڵد ، نوێنەری هەمیشەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، "ڕاستییە ناخۆشەکە ئەوەیە کە لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا ، ژنان و کچان لە سەرانسەری جیهان کەوتوونەتە بەر پەلاماردانەوە . لە ئەفغانستان و لە ئێران و لە ئۆکراین و لە ژمارەیەکی بێشوماری وڵاتانی دیکە و هاوشێوە، ژنان و کچان ڕووبەڕوی ئەندازەیەکی گەورەی بێ وێنە لە هێرش و هەڕەشە بوونەتەوە."
لەم دواییانەدا فشارێکی توندی دژ بە مافەکانی ژنان و هەنگاونان بەرەو یەکسانی جێندەری بەدیکراوە. بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای ئەوەی هەمیشە جۆرێک لە بەرهەڵستی لە بەرامبەر مافی یەکسان بۆ ژنان هەبووە، بەڵام لەم دواییانەدا دەنگەکانی دژایەتیکردن بۆ یەکسانی جێندەری و چالاکی مافەکانی ژنان زیاتربوون و زیاتر جیهانی و ڕێکخراوتربوون بوون.
لیندا تۆمس گرینفیڵد ، نوێنەری هەمیشەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، "ڕاستییە ناخۆشەکە ئەوەیە کە لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا ، ژنان و کچان لە سەرانسەری جیهان کەوتوونەتە بەر پەلاماردانەوە . لە ئەفغانستان و لە ئێران و لە ئۆکراین و لە ژمارەیەکی بێشوماری وڵاتانی دیکە و هاوشێوە، ژنان و کچان ڕووبەڕوی ئەندازەیەکی گەورەی بێ وێنە لە هێرش و هەڕەشە بوونەتەوە."
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد لە وتەکەیدا بەر لە 67 هەمین دانیشتنی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان، ئاماژەیکرد بەوەی کە بەڕەچاوکردنی رادەستگەیشتنی جیهانی بە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵدا ، ئامرازێکی گرنە و لەلایەن ئەوانەی دژایەتی پێشکەوتنی ژنان دەکەن بەکاردەهێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆژیان و سرووشتی جیهانی ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕوی ژنان دەبنەوە ، گوتیشی تەوەرەی ئەمساڵ سەبارەتە بە: بەرەوپێشبردنی یەکسانی جێندەر لە بوارەکانی دیجیتاڵدا.
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد گوتیشی "توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر هەتادێت بەهۆی تەکنەلۆژیاوە ئاسانکراوە ، هەروەها جیاوازیکردنی بەربڵاو و توندوتیژی لە ڕێی ئۆنڵاینەوە هەڕەشە لە رادەستگەیشتنی ژنان و کچان دەکات بۆ دەستگەیشتنیان بە تەندروستی و پەرەوەردە و فێرکاری هەروەها خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان . ئەوە مافەکانمان لێزەوت دەکات ."
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد گوتی، " لە جیهانی مۆدێرنماندا ، ئەوەی تێدا بواری دیجیتاڵ وەک تەنێک ڕاستەقینەیە ، هەربۆیە پێویستە مافەکانی ژنان و کچان لە ئۆنڵاین و دەرەوەی ئۆنڵاین پارێزگارییان لێبکرێت .
بەڵام تەنانەت لەو دەمەی ئێمـە توانین تەکنەلۆژیا بەکاردێنین بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی جێندەری ، هاوکات پێویستە ئێمە دڵنیابین لەوەی ژنان و کچانی گوندنشینان پشتگوێ نەخرێن و لەبیرنەکرێن.
لای خۆمانەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا "تیمێکی کاری دامەزراندووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکانی هەراسانکردن و مامەڵەی خراپ لە ڕێی ئینتەرنێتەوە. کاری تیمەکە بە بەرنامە و ڕاپۆرت و هێڵی گەرم و ڕاپرسی و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە دەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی لە ڕێی ئنتەرنێتەوە." لە بواری فرەلایەنیدا ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەر بەرزە بەوەی ببێتە بەشێک لە هاوبەشێتی جیهانی بۆ کارکردن لەسەر هەراسانکردن و خراپی بەکارهێنان لەسەر بنەمای جێندەر لە ڕێی ئینتەرنێتەوە .
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد گوتی، " کاتێک دێتە سەر ڕەوشی ژنان ئێمە ڕووبەڕوی خاڵێکی وەرچەرخان دەبینەوە ، گوتیشی ئایا ئێمە ڕێگە دەدەین ژنان و مافەکانی ژنان ڕووبەڕوی هێرشی بەردەوام ببنەوە و بەوەی کە هەر ساڵیک لەوەی داهاتووی خراپتربێت؟ یان ئایا ئێمە پێشڕەوی دەکەین و پێکەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی هەرچی لە تواناماند هەیە ئەنجامی بدەین بۆ پاراستن و پشتگیریکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی ژنان و کچان لە سەرانسەری جیهان؟"
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد گوتی دەزانم ئێمە دەتوانین جیهانێکی باشتر بونیاتبنێین بۆ کچانی منداڵەکانم و هەروەها بۆ هەموو ئەو کچە تەمەن بچووکانەی وا ئێستا گەورەدەبن .