Accessibility links

Breaking News

بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە فرەلایەنە تێرۆریستییەکانی ئێران


ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران سەردانی بنکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە بەندەر عەباس لە باشووری ئێران دەکات. (ئەرشیف)
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران سەردانی بنکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە بەندەر عەباس لە باشووری ئێران دەکات. (ئەرشیف)

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

باڵیۆز ئەلیزابێث ڕیچارد دەڵێت،"بۆ دەیان ساڵە هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەشداری لە هەوڵەکانی تیرۆرکردندا کردووە هەروەها لە پیلانەکانی تیرۆریستی و توندوتیژیی دیکە کە کارمەندان و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکاتە ئامانج."

بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە فرەلایەنە تێرۆریستییەکانی ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:13 0:00

ئەلیزابێث ڕیچارد، باڵیۆزی گشتی و ڕێکخەری ئەمەریکا بۆ کاروباری بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم لە گەواهیدانی لە کۆنگرێس وتی " هەڕەشە فرە لایەنەکانی ئێران و بریکارە تیرۆریستییەکانی دروستی دەکەن "لە ئاستەنگە هەرە گرنگەکانە کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی".

ئەلیزابێث ڕیچارد وتی، "بۆ دەیان ساڵە هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەشداری لە هەوڵەکانی تیرۆرکردندا کردووە هەروەها لە پیلانەکانی تیرۆریستی و توندوتیژیی دیکە کە کارمەندان و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکاتە ئامانج."

باڵیۆز ئەلیزابێث ڕیچارد وتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەم هەڕەشانە گەورەبوون، تەنانەت بۆ ئەوەی پیلانێکی پوچەڵکراوە لەخۆبگرێت کە تێدا ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بکاتە ئامانج گوتیشی :

"ئێران بەردەوامیشە لە پشتیوانیکردنی کۆمەڵێک گروپی تیرۆریستی کە مەترسی لەسەر نیشتمانی ئەمەریکا و بۆ سەر کارمەندان و دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە دەرەوەی ئەمەریکا دروست دەکەن. هێرشە تیرۆریستییەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7 ی مانگی دەدا ، وەبیرهێنانەوەیەکی وریاکەرەوە بوو بۆ هەڕەشەی بەردەوامی تیرۆر کە لەلایەن ئێرانەوە توانایی پێدرا . حەماس بەبێ هاوکاری و بودجە و مەشق و ڕاهێنانی لە مێژینی ئێران نەیدەتوانی هێرشە ترسناکەکەی ئەنجام بدات ."

باڵیۆز ئەلیزابێث ڕیچارد وتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران، ئەمەریکا سەنگ دەخاتە سەر چوار فاکتەری سەرەکی:

"یەکەم، ئێمە بە بەهێزکردنی تۆڕی هاوبەشیەکانمان و هاوپەیمانییەکانمان بەرپەرچی ئێران دەدەینەوە بۆ ئەوەی هەموومان بەرەیەکی یەکگرتوو لە دژی کردەوە شەڕانگێزەکانی ئێران پێشکەشبکەین . بە تایبەتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئێمە سەرکەوتوو بووین لە قایلکردنی حکومەتەکانی دیکە بۆ سزادان و قەدەغەکردن یان بە شێوەیەکی تر سنووردارکردنی توانای حەماس و حزبوڵڵا، بە تایبەتی لە بەدەستهێنانی پارە و گواستنەوەی کەرەستە و کەسانی لایەنگری."

"دووەم، ئێمە سزای جۆراوجۆر بەکاردەهێنین بۆ سنووردارکردنی دارایی ئێران خۆی و تۆڕەکانی پشتیوانی لێدەکەن. بۆ نموونە بەڕێوەبەرایەتی بایدن بەم دواییانە سزای ئەو کەسانەی دا کە بەشێک بوون لە تۆڕێکی تاوانکاری کە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ئاڕاستە دەکرا کە هەوڵی تیرۆرکردنی نەیارانی ڕژێمی ئێرانیان دا کە لە ئەمەریکان."

سێیەم، باڵیۆز ئەلیزابێث ڕیچارد وتی ئەمەریکا یارمەتی بنیاتنانی تواناکانی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزمی هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەدات و وتی:

"ئێمە تەکنەلۆژیا و ڕاهێنانی نوێمان دابینکردووە بۆ باشکردنی ئاسایشی سنوورەکانیان و هاوبەشکردنی زانیاریمان و لیستی چاودێری جیهانیمان فراوان کردووە."

"چوارەم، ئێمە هەڵمەتەکانی زانیاری چەواشەکاری ئێران ئاشکرا دەکەین و بەرەنگاری دەبینەوە کە بە مەبەستی لاوازکردنی ئەمەریکایە و بۆ هاندانی هێرشکردنە سەر ئێمە و کارمەندان و دامەزراوەکانمانە لە سەرانسەری جیهان."

باڵیۆز ئەلیزابێث ڕیچارد وتی: ئەم هەوڵانە و هەوڵی دیکە یارمەتیماندەدەن لە دەستنیشانکردن و پوچەڵکردنەوەی هەڕەشە تێرۆریستییەکان بەر لەوەی بگەنە سنوورەکانمان. ناوبراو ڕاشیگەیاند بەهۆی ئەو مەترسییانەی لە ئارادان، "هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی ئەم هەڕەشەیە بەردەوام بێت."

XS
SM
MD
LG