Accessibility links

Breaking News

بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری درەوەی ئەمەریکا
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری درەوەی ئەمەریکا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

نوێنەرانی هاوپەیمانێتییەکی بێ‌وێنەی وڵاتان لەم دواییانەدا لە برۆکسل کۆبوونەوە ، بۆ تاوتوێکردنی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی جەنگی شەرانگێزی حکومەتی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:25 0:00

نوێنەرانی هاوپەیمانێتییەکی بێ‌وێنەی وڵاتان لەم دواییانەدا لە برۆکسل کۆبوونەوە ، بۆ تاوتوێکردنی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی جەنگی شەرانگێزی حکومەتی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری درەوەی ئەمەریکا دەڵێت "بۆ یەکەم جار وەزیرانی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هاوپەیمانەکانی ئۆقیانوسی هیندی و ئارام - ئوسترالیا، ژاپۆن، نیوزلەندا، کۆماری کۆریا، وەک گروپێک لە کۆبوونەوە وەزاریـیەکەی ناتۆدا بەشداریـیان کرد. هەروەها وەزیرانی جۆرجیا، فینلاندا ، سوید و ئۆکرانیاش، لەگەڵ نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش بەشداربوون."

وەزیری دەروە بلینکن گوتی "بەشداربوونی ئەم هەموو هاوپەیمانان و هاوکارانە ئاماژە بە هاوپەیمانێتییەکی بەرچاو و فراوانتری وڵاتانی جیهان دەکات، کە یەکگرتوون لە پشتگیریکردنی ئۆکرانیا و دژی دەستدرێژییەکانی حکومەتی ڕووسیا - ئەو وڵاتانەی کە درک بەوە دەکەن مۆسکۆ نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر یەک وڵات، بەڵکو لەسەر هەموو بنەمای یاساکانی نێودەوڵەتی .

وەزیری دەرەوە بلینکن وتیشی: "ئەو دیمەن و هەژمارە دڵ تەزێنانە کە لە بوچا و بەشەکانی دیکەی ئۆکرانیا ئاشکرابوون، تەنها بڕیاری بە کۆمەڵ و یەکڕیزیی ئێمەیان بەهێز کردووە."

"بۆ هەموو بوچایەک، چەندین شارۆچکەی تر هەیە کە ڕووسیا داگیری کردووە و شارۆچکەی زیاتریش کە هێشتا داگیری دەکات، ئەو شوێنانەی کە دەبێت وای دابنێین کە سەربازە ڕووسییەکان لە ئێستادا دڕندەیی زیاتر ئەنجام دەدەن."

هاوپەیمانان و هاوکاران چەند هەنگاوێک دەگرنە بەر" بۆ وەستاندنی ئەم شەڕانگێزییە، و ڕاوەستان لەگەڵ ئۆکرانیا، و بەرپرسیارانی بەرپرسیار بکرێن"

سەرەتا ئێمە گەمارۆکانی سەر دامەزراوە داراییەکانی ڕووسیا و چەند کەسانێکی دیاریکراو زیاد دەکەین، لەوانە منداڵەکانی ڤلادیمیر پوتن کە تەمەنیان سەروو 18 ساڵە.

دووەم، ئێمە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەین بۆ بەرگریکردن لە خۆی بە دابینکردنی 800 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ ئاسایش و پڕچەککردن. هەروەها ئێمە بەردەوامین لە دابینکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ خەڵکی ئۆکرانیا، و ئەوانەی لە جەنگ هەڵهاتوون.

ئێمە لەگەڵ هاوکارە ئۆکرانییەکانمان کار دەکەین بۆ یارمەتیدانیان لە کۆکردنەوە و پاراستن و شیکردنەوەی بەڵگەکانی دڕندەیی، وە ئەم زانیاریانە بخەینە بەر دەستی دەستەکانی لێکۆڵینەوەی گونجاو.

ئێمە بە دوای ڕێگای نوێدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی ئاسایشی گشتی هاوپەیمانانی ناتۆمان بەهێز بکەین، و پشتگیری بۆ ئەو هاوکارانە زیاد بکەین کە لاوازن بەرامبەر کاریگەرییە خراپەکانی ڕووسیا، وەک بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا، و بەرامبەر دەستدرێژیکردن، وەک جۆرجیا.

لە کۆتاییدا، ئێمە نەخشەیەکی ستراتیژی نوێی ناتۆ دەنووسین کە بە شێوەیەکی گونجاو ئاسایشی ئەوبەر ئۆقیانوسی ئەتڵەسی دەخاتە گەڕ، بۆ ئەوەی ڕەنگی ئەو دیمەنە بداتەوە کە بە خێرایی دەگۆڕێت.

وەزیری دەرەوە بلینکن وتی: "قێزکردنەوە لەو کارەی کە حکومەتی ڕووسیا دەیکات، بە ئاسانی هەستی پێی دەکرێت"، "لە هەموو کاتێکی تر سووربوونێکی زیاتر هەیە بۆ وەستان لەگەڵ ئۆکرانیا ، بۆ بەهیزکردن و بۆژاندنەوەی ئەو سیستەمە نێودەوڵەتیەی کە مۆسکۆ هەوڵ دەدات قڵپی بکاتەوە، تا بە بەهای زیاتر لە سەر حکومەتی ڕووسیا بکەوێت، بۆ دڵنیا بوون لەوەی خەڵک لەسەر تاوانەکانیان بەرپرسیار بکرێن."

XS
SM
MD
LG