Accessibility links

Breaking News

دیموکراسی لە ڕۆژئاوای گۆی زەویدا باشترین ڕێگا بۆ پێشەوەچوون


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لە 52 هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی هەردوو کیشوەری ئەمەریکا لە وەزارەتی دەرەوە وتارێک پێشکەش دەکات، 3 ی مانگی پێنجی 2022.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لە 52 هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی هەردوو کیشوەری ئەمەریکا لە وەزارەتی دەرەوە وتارێک پێشکەش دەکات، 3 ی مانگی پێنجی 2022.

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لە وتارێکدا بۆ کۆنفرانسی هەردوو کیشوەری ئەمەریکا گوتی بەشی هەرە زۆری خەڵکی ڕۆژئاوای گۆی زەوی پێیان وایە هێشتا دیموکراسی باشترین شێوەی حکومڕانییە.

دیموکراسی لە ڕۆژئاوای گۆی زەویدا باشترین ڕێگا بۆ پێشەوەچوون
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:29 0:00

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لە وتارێکدا بۆ کۆنفرانسی هەردوو کیشوەری ئەمەریکا گوتی بەشی هەرە زۆری خەڵکی ڕۆژئاوای گۆی زەوی پێیان وایە هێشتا دیموکراسی باشترین شێوەی حکومڕانییە.

وەزیری دەرەوە بلینکن هۆشداری دا و گوتی "لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا. . . ناتوانین سیما دیموکراتییەکەی ئەم هەرێمە بە شتێکی ئاسایی وەربگرین. ناکرێت خۆمانی لێ دەربازبکەین. لە بنەڕەتدا ئەوە بەستراوەتەوە بە بەردەوامی باوەڕی خەڵک کە دەتوانن لە ناوەوە سیستەمەکە باشتر بکەن."

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی، ڕێگای سەرەکی بۆ بنیاتنانی باوەڕمەندی خەڵک بە دیموکراسی ئەوەیە کە نەکەوینە نێو بەرە سیاسیەکانی چەپ و ڕاست، لیبرال و پارێزکار، لە بری ئەوە سەرنج بدەینە سەر ئەوەی ئێمە کۆدەکاتەوە وەک وڵاتانی دیموکرات:
"ئەوە بە واتای دانپێدانان بە بەرژەوەندی هاوبەشمان لە بەهێزکردنی بنەماکانی کۆمەڵگای ئازاد و کراوەی لایەنەکانمان وەک سەروەری یاسا، وەک ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، وەک هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە، ڕاگەیەندن و چاپەمەنییەکی زیندوو و سەربەخۆ."

لە بەرەی ئابووریدا، بازاڕی کراوە و بازرگانی ئازاد دەبێت دەرفەتی فراوانتر پێک بهێنێت و بارودۆخی کرێکاران لە سەرانسەری نیوەگۆی زەویدا باشتر بکات. ڕێگاکان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە نەهێشتنی ئەو بەربەستانەن کە ناهێڵن بازرگانی بچووک پەیوەندی بە ئابووری فەرمییەوە سازبکات؛ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گەندەڵییەی کە سەرچاوە و وزەی داهێنەران و کۆمەڵگاکان بە هەمان شێوە دەیدزن و خەڵکی لێ بێبەش دەکەن؛ و هەروەها فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە تەکنەلۆجیای نوێی و گەشەپێدراو.

هەروەها گەلانی ڕۆژئاوای گۆی زەوی پێویستیان بە بنیاتنانی خۆڕاگریی و بەرگری ناوچەیی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی ئەو بەشە لە قارەیە لە پچڕانی دابینکردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردندا کەمتر تووشی زیان ببنەوە، کە ئەمەش یەکێک لە هەرە وانە سەختەکانی سەردەمی پەتای کورۆنایە.

لە کۆتاییدا، سکرتێری بلینکن هۆشداری دا: "تەنانەت لە کاتێکدا ئێمە تیشک دەخەینە سەر ئەوەی کە لە ناوەوە دیموکراسییەکان بەهێز بکەین، پێویستمان بە رێبازێکی هاوبەش لە بەرانبەر حکومەتە ستەمکارەکانی نێو هەریمەکەدا هەیە."

" ئەمەش بەردەوامبوون لە پشتگیریکردنی ئەو کەس و گروپانەی لە وڵاتە داخراوەکاندا دەگرێتەوە کە بە شێوەیەکی زۆر ئازایانە بۆ پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی خەبات دەکەن، وەک چۆن بۆ دەیان ساڵە ئەنجاممان داوە. هەروەها ئێمە بەرپرسیارێتیمان هەیە کە پێکەوە بە شێوەیەکی ڕوون و بە گشتی قسەبکەین کاتێک دەبینین حکومەتەکان لە ناوخۆدا خەریکی لاوازکردنی دیموکراسین، ڕۆژنامەگەری ئازاد سەرکوت دەکەن، هەڕەشە لە نەیارانی سیاسی دەکەن و سەربەخۆیی دادگاکان تێکدەدەن.

"من دڵنیام کە ئەگەر پشتیوانی لە یەکتر بکەین . .ئەو شتەیە کە ئێمە وەک وڵاتانی خاوەن دیموکراسی یەکگرتوو دەکات نەک ئەوەی دابەشمان بکات. . . ئێمە تەنها دیموکراسییە تاکەکەسییەکانمان بەهێز ناکەین؛ باشتر لە سەر ئەوە کاردەکەین کە بەرپرسیارەتی هەرە سەرەکیمانە، و ئەوەش گەیاندنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان و هیوا بنەڕەتییەکانی هەموو گەلانی ئەم بەشە لە قاڕەیەیە."

XS
SM
MD
LG