Accessibility links

Breaking News

سەرکۆنەکردنی هەڵبژاردنە ساختەکەی سوریا


حسێن عەرنوس، سەرۆک وەزیری سوریا و فەیسەڵ مقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا لە بنکەیەکی دەنگدان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، دووشەممە 15 ی حەوتی 2024
حسێن عەرنوس، سەرۆک وەزیری سوریا و فەیسەڵ مقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا لە بنکەیەکی دەنگدان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، دووشەممە 15 ی حەوتی 2024

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

باڵیۆز ڕۆبێرت وود دەڵێت، "13 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی شۆڕشی سوریادا تێپەڕیوە و ڕژێمەکە بەردەوامە لە بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی داواکارییە ئاشتیخوازانە و ڕەواکان و جەماوەرییەکان بۆ ئازادی و دیموکراسی."

سەرکۆنەکردنی هەڵبژاردنە ساختەکەی سوریا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00
Direct link

ڕۆژی 15 ی مانگی حەوت، ڕژێمی سوریا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام دا. هاوشێوەی سێ هەڵبژاردنەکانی پێشووی حکومەتی ئەسەد لە دەمی دەستپێکردنی جەنگی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 ەوە ئەنجامدراون، دەرئەنجامەکەی پێشوەختە دیاریکرابوو، دەنگدانەکە پەیڕەوێکی بیرۆکراتییە و بە مەبەستی بەخشینی وەهمێکی رەواییدان و کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە بە جەنگ وێرانبووەیە، بەڵام تەنانەت بەبێ هەبوونی ئاماژەیەک بە ئاڕاستەی گواستنەوەیەکی سیاسی ڕێکوپێک بەرەو حوکمڕانییەکی متمانەپێکرا و گشتگیر و ناتایفە گەرایی، وەک ئەوەی لە بڕیاری ژمارە 2254 ی
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.

ڕۆبێرت وود، جێگرەوەی نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی تایبەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت،"ئێمە هەڵبژاردنی ساختەی پەرلەمانی 15ی حەوت کە لەلایەن ڕژێمی سوریاوە ڕێکخرابوو، سەرکۆنە دەکەین."

"ئەم بە ناو هەڵبژاردنانە تەنانەت نمایشکردنی ئازادی یان دادپەروەرانەیان تێدا نەبوو؛ هەڵبژاردنەکان تەنیا بۆ بەڵێ بۆ بەردەوامی دیکتاتۆریەتی بەشار ئەسەد بوون. نابێت هیچ وڵاتێک بەم کارە بێئاکامە گێل بکرێت؛ بە دڵنیاییەوە گەلی سوریا گێل نەکران."

ڕۆبێرت وود، جێگرەوەی نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی تایبەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: "با بە ڕوونی بڵێم: ئەمەریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی سوریا ئاسایی ناکاتەوە و سزاکان هەڵناگرێت ئەگەر چارەسەرێکی سیاسی ڕاستەقینە و هەمیشەیی نەبێت. "

"سزاکانی ئەمەریکا ئامرازێکی گرنگن بۆ فشارخستنە سەر بۆ لێپرسینەوە لە ڕژێمی ئەسەد ، بە تایبەتی سەبارەت بە تۆمارە ترسناکەکەی لەمەڕ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر سورییەکان ئەنجامیداون. "

"پابەندبوونمان بۆ بەرەوپێشبردنی لێپرسینەوە لەوانەی کە بەرپرسیارن لە دڕندەییەکانی لە سوریا و دادپەروەری بۆ قوربانییەکان، نەگۆڕە. بەبێ لێپرسینەوە، هاووڵاتیانی سوریا هەرگیز ئاشتییەکی سەقامگیر و دادپەروەرانە و بەردەوام بەخۆیانەوە نابینن."

"سزاکانی ئەمەریکای سەر ڕژێمی سوریا، دابینکردنی کەلوپەلی مرۆیی، لەوانەش دەرمان و پێداویستی پزیشکی و خۆراک بۆ سوریا ناکەنە ئامانج و دووبارە دەیڵێمەوە. بەرنامەی سزاکانی سەر سوریامان مۆڵەت و لێخۆشبوون و مۆڵەتی گشتی بۆ یارمەتی مرۆیی دابین دەکات."

باڵیۆز وود وتی"13 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی شۆڕشی سوریادا تێپەڕیوە و ڕژێمەکە بەردەوامە لە بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی داواکارییە ئاشتیخوازانە و ڕەواکان و جەماوەرییەکان بۆ ئازادی و دیموکراسی."

باڵیۆز وود وتی "دەبێت هەڵبژاردنەکان لە سوریا ئازاد و عادیلانە و شەفاف و گشتگیر بن، هەروەک لە بڕیاری 2254دا هاتووە.

دەشڵێت ئێمە شەرعییەت بە هەڵبژاردنێکی فرت و فێڵاوی نادەین کە بۆ خولقاندنی سیمایەکی درۆینەی شەرعیەت و ئاسایی بەڕێوەچوونی ژیان لەو وڵاتە ئەنجامدراوە."

XS
SM
MD
LG