Accessibility links

Breaking News

نائومێدی لە کۆبوونەوەی دۆحە


عەلی باقیری کەنی، سەرۆکی دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران، لەلای ڕاستەوە، لەگەڵ ئینریکی مۆرا ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، دۆحەی پایتەختی قەتەر، 28 ی مانگی شەشی 2022
عەلی باقیری کەنی، سەرۆکی دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران، لەلای ڕاستەوە، لەگەڵ ئینریکی مۆرا ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، دۆحەی پایتەختی قەتەر، 28 ی مانگی شەشی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

کۆبوونەوەکەی ئەم دواییانە لە دۆحە لە نێوان وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئێران ئەوەی لە لایەن یەکێتی ئەوروپاییەوە ڕێکخرا، بۆ هەنگاونان بۆ تەواوکردنی رێکەوتنێک بۆ گەڕانەوە بۆ جێبەجکردنی تەواوی سەوداکەی ئێران ، بە نائومێدی کۆتایی هات .

نائومێدی لە کۆبوونەوەی دۆحە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:27 0:00

کۆبوونەوەکەی ئەم دواییانە لە دۆحە لە نێوان وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئێران ئەوەی لە لایەن یەکێتی ئەوروپاییەوە ڕێکخرا، بۆ هەنگاونان بۆ تەواوکردنی رێکەوتنێک بۆ گەڕانەوە بۆ جێبەجکردنی تەواوی سەوداکەی ئێران ، بە نائومێدی کۆتایی هات .

لە دیمانەیەک لەگەڵ NPR ، واتا ئێستگەی نیشتمانی گشتی ، رۆبێرت ماڵی ، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران ، ئەوەی سەرۆکی شاندی ئەمەریکایە گوتی " ئەو لایەنەی کە نەیگوتووە بەڵێ ، ئەوە ئیرانە ."

بە گوێرەی پلانی کاری گشتگیری هاوبەشی ساڵی 2015 ئێران ڕازیبوو چالاکی ناوکی خۆی سنوورداربکات ، لەوانە پیتاندنی یۆرانیۆم ئەوەی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی پێویستە ئەوەش لە بەرامبەر هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکانی پەیوەستن بە پرۆگرامی ناوەکییەوە. لە ساڵی 2018 دا ، سەرۆکی ئەو کاتە دانۆڵد ترەمپ لە سەودا ناوکییەکە کشایەوە. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لە نێوان ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئێران بۆ گەڕانەوەی هەردوو لایان بۆ پلانی کاری گشتگیری هاوبەش ، زیاتر لە ساڵیک لەمەوبەر دەستیپێکرد. لە مانگی سێی ساڵی 2022 دا ، وا پێدەچوو کە گەڕانەوە بۆ ئەو پلانە نزیکبێت ، هەتا ئەو کاتەی دانوستانەکان بۆ چەندان مانگە راوەستاون.

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا ماڵی گوتی "ئێرانییەکان لەوانە ئەوانەی لە دەوحە ، داواکاری دیکەیان زیادکرد ئەوانەی پێموایە هەر کەسێک سەیریان بکات وایدەبینێت کە هیچ پەیوەندیان بە سەودا ناوکییەکەوە نییە، واتا ئەو شتانەی لە رابردوودا دەیان ویست. ئەو گفتوگۆیەی لە ڕاستیدا پێویستە لە ئێستادا لە نێوان ئێمە و ئێراندا ئەنجامبدرێت هێند زۆر نییە ، هەرچەندە ئێمە ئامادەین وتووێژ بکەین ، بەڵکو ئەوە لە نێوان ئێران و خودی خۆیدایە سەبارەت بەوەی پێویستە ئەوان بگەنە دەرئەنجامێک کە ئایا ئەوان ئامادەی گەڕانەوەن بۆ پابەندبوون بە سەوداکەوە ، ئەگەر ئێمە ئامادەبین هەمان ئەو کارە ئەنجامبدەین و گوتوومانە ئێمە ئامادەین."

نێردی تایبەتی ئەمەریکا رۆبێرت ماڵی ئاماژەیکرد بەوەی کە ئێران ئێستا زیاتر نزیکە لەوەی بە بڕی پێویست ببێتە خاوەنی مادەکانی کەرتدەبن بۆ دروستکردنی بۆمبێکی ناوکی . لەگەڵ ئەوەشدا ماڵی گوتی" بە گوێرەی زانیاریەکانمان ، ئێران دەستی بە پرۆگرامی چەکی تایبەت بە خۆی نەکردووە ، ئەوەی بۆ بەرهەمهێنانی ئەو چەکە پێویستە . بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێمە و هەروەها هاوبەشانمان نیگەرانین لەو پێشکەوتنەی ئێران لە بواری پیتاندندا بەدەستیان هێناوە."

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە هێشتا کات بەدەستەوە ماوە بۆ چارەسەرکردنی ئەمە . دەشڵێت هێشتا کاتیش ماوە بۆ گەڕانەوە بۆ سەوداکە ئەوەی سوودی هەبوو . هێوادەخوازین ئێران ئەو رێبازە هەڵبژێرێت، ئەو ڕێبازەی ئێمە وابەستەی دەبین.

XS
SM
MD
LG